کۆبونەوە گرنگەکەمان ئەنجامدا

‌ئەحمەد حاجی رەشید

بەشی یەکەم
لە مێژووی ۲٠۲٠/۱/۹ کۆبونەوەیەکی گرنگمان ئەنجامدا لە لێژنەی دارایی بە ئامادەبوونی (۷) ئەندامی لێژنەی دارایی و بە میوانداری پارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرۆکی دیوانی چاودێری و کەلەهەمانکاتدا بەرپرسی سندوقی گێڕانەوەی پارە براوەکانی دەوڵەی عێراقەو هەروەها بەڕێوەبەری بوجەی گشتی لەوەزارەتی دارایی و كەلەهەمانکاتدا بریکاری وەزارەتی داراییە و هەروەها جێگری بانکی بازرگانی عێراق کە هەرچی حساباتی کڕینی وەزارەتەکانی حکومەت هەیە لە ڕێگەی ئەم بانکەوە دەکرێت بەڕێوە چوو.

ئەم کۆبونەوەیە بۆ ئەوەبوو ئەگەر بڕیاری دوورخستنەوەی هێزە بیانییەکان لە لایەن حکومەتەوە خرایە بواری جێبەجێکردن چی ڕودەدات؟؟
هەرچەندە بابەتەکەم لەکاناڵی NRT لەگەڵ ڕاگایندنکاری لێهاتوو شارەزا کاک کارزان تاوتوێ کرد بەڵام هەستم کرد بابتەکە بە تەواوی نەگەشتوەو پاشانیش بۆ مانەوەی وەک بابەتیک خوێندکار یان پەرلەمانتاری كوردستان یان عێراق سودمەندبن لێی وەک دۆکۆمێنتیش مانەوەی سودێک دەگەیەنێت.

بۆیە لێرەدا هەوڵ دەدەم لەڕێگەی کردن بەپرسیاروو وەڵام بابەتەکە بنوسمەوە و بیخەمە بەردیدی خوێنەران .
كوبونه وە گرنگەکەمان ئەنجام دا

۱_پارێز بەندی دارایی چییە؟
پارێز بەندی دارایی واتە: پاراستنی موڵک و ماڵ و پارەی دەوڵەتێک لەراوەدونانی یاسایی لەلایەن کەس یان دەزگا و دامەزراوە یان دەوڵەتی دیکەوە .

۲_ ئایا عێراق کەی پارێزبەندی ئابوری بۆ دروست بوە ،کام بانکە پارێز بەندی هەیە (بانکی ناوەندی). ؟

عێراق لەدوای شەڕی ئێران _عێراق و پاشان شەڕی کوەیت و بڕیاری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بەتاوانبارکردنی دەوڵەتی عێراق بڕیاری لەسەردرا کەقەرەبوی کویەت بکاتەوە بە خەمڵاندنی بڕی (٥۱) ملیار دۆلار بۆ کوەیت ،لەوێوە پارەی عێراق پارێزبەندی نەما ،لەدوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوو دەرکەوتنی بڕی قەرزەکانی عێراق کە دیسان بڕی (٥۱) ملیار دۆلار بوو ، عێراق دوچاری گرفتی ئەوە بوو چۆن نەوت بفرۆشێت لەکاتێکدا سکاڵای یاسایی لەسەرە لەلایەن هەندێ وەبەرهێنەری بیانی لەگەڵ پارەی قەرەبوکردنەوەی وڵاتی کوەیت، بۆ ئەوەی عێراق بتوانیت ڕزگاری ببێت لەو بابەتە نەتەوە یەکگرتوەکان پێشنیاری سندوقێکیان کرد بەناوی (DFI) واتە سندوقی گەشەسەندنی عێراق،کەلەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکاندا بێت ،بۆیە عێراق توانی تاساڵی ۲٠۱۱ پارەکانی پارێزراو بێت لە راوەدونانی یاسایی لەڕێگەی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە پاشان عێراق هەرسکاڵای لەسەر مابوو بۆیە پارەکانی خرانە ژێر پارێزبەندی سەرۆکی ئەمریکا لەوکاتەدا کە باراک ئۆبامابوو لەژێر ناوی (الامر التنفیژی) تاساڵی ۲٠۱٤ کەساڵانە ئەم داواکاریە لەلایەن وەزارەتی دارایی و وەزارەتی دەرەوە ئاڕاستەی ئەمریکا دەکران بۆ پاراستنی پارەی عێراق، لەساڵی ۲٠۱٤ ئەمریکیەکان داوایان لە عێراق کرد کە پاکتاوی کێشەکان بکەن و خۆیان پارێز بەندی پارەکانیان بکەن بۆ ئەو مەبەستە عێراق ریكەوت لەگەڵ قەرزدەرە بازرگانەکان و بڕی (٤٠٠) ملیۆن دۆلاری داو حسابێکی کردەوە لە ڕیزاڵت بانکی ئەمریکی بەناوی (CBI2) کە پارەی نەوتی تێدا هەڵدەگیرا و بەحکومی ئەوەی فرۆشتنی نەوت بابەتێکی بازرگانیەو حسابەکەی حسابێکی بازرگانیەلەوێوە دەنێرێتەوە بۆ حسابی بانکی ناوەندی عێراق (CBI) ئەم نقل کردنی حسابەش لەماوەی (۲٤) سەعات تێناپەڕێت و پاشان نقل دەکرێت بۆ حسابی وەزارەتی دارایی عێراق. 


PM:12:08:13/02/2020

ئه‌م بابه‌ته 3500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی