دروستكردنی هاوپەیمانی کوردستانی و چوارخاڵ
ئەحمەد حاجی رەشید
یەکەم: دیار هاوپەیمانی لەنێوان کۆمەڵێک هێزدا دروست دەکرێت کە هەم دیدگایان وەک یەک بێت یان لانی کەم لەیەک نزیک بێت ، هەروەها جۆرێ لە متمانەشیان بەیەک هەبێت هەرچەندە دراسەی دەکەم نەدیگامان لەیەکەوە نزیکە نە متمانەشمان بەیەکتر هەیە لەگەڵ هێزەکانی دەسەڵاتدا.
دووەم : لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا کە دەرئەنجامەکانی باسکران ، لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لە زاری بەشداربوانی کۆمەڵ و یەکگرتوو و گۆڕان و ڕاگەیاندنی دەسەڵاتدا بۆمان سەلما کە شتێک نییە بەناوی متمانە و قسەکان هەندیکیان پێچەوانەی ئەوی تربوون .
سێ هەم : ئێمە لەگروپی (۱٥) دوای دەیان کۆبونەوەو کاری هاوبەش و متمانە دروست بونەوە توانیمان گروپی (۱٥) بخەینە سەرپێی خۆی ، بۆیە زەحمەتە بتوانین گروپی (۱٥) کە متمانەی تیدا دروست بوو بیگۆرینەوە بە هاوپەیمانیەک کە هێزەکانی دەسەڵات خۆیان متمانەیان بەیەکتر نییە چ جای ئەوەی ئیمە لەیەک تاقی کردنەوە بۆمان دەرکەوت بەرانبەرمان جێگەی متمانە نییە .
چوارەم : ئێمە دەزانیین ئیوە دووجار دانوستانتان کردوەو شکستان هێناوە، ناوی وەزیرو وەزارەتیشتان ڕادەست دەکرد ئەگەر لێتان وەربگیرایە وەک جاری پێشوو، بۆیە وەرقەیەکی دیکە نیشانبدەن کە کەشف نەبێت.
PM:11:13:11/02/2020
ئهم بابهته 3208
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی