تیشکێک لەسەر وتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

‌ئەحمەد حاجی رەشید

بەشی یەکەم:

بەڕێز : سەرۆکی حکومەت

نازانم کاردانەوەتان بۆ رەخنە چۆنە ،گوێی لێناگرن یان گرنگی پێنادەن ،وەک هەر بەرپرسێکی دیکەی ئەم هەرێمە،
یان بە پێچەوانەوە بەدواداچونی بۆ دەکەن و رەخنەگریش ئاگادار دەکەنەوە، کەرەخنەکانی چەندە بایەخیان هەیە، بەهەر حاڵ من ڕەخنەی خۆم دەگرم ، چونکە بە ئەرکی خۆمی دەزانم و چیم پێ ڕاستە ئەوە بنوسم ،گوێ بە لۆمەو گلەیی کەس نەدەم.


ئاماژە بەوتەیەکی بەڕێزتان کە (حکومەتی هەرێم هی هەموو هاوڵاتیانیانە،بەتەنیا هی تاکە کەسێک یان چەند حیزبێک نیە ....لەکارەباشەکان هاندەرمان بن وهەڵەکانمان بۆ دەست نیشان بکەن).

من نامەوێت وەک پەرلەمانتارێک قسەبکەم و بەهامانشێوەش نامەوێت وەک کادرێکی حیزبی قسە بکەم .
بەڵک دەمەوێت وەک هاوڵاتیەک قسە بکەم کە ئەندازەیەکی کەم شارەزاییم هەیە لەبابەتگەلی ئابوریدا.

سەرەتا دەمەوێت بەدەست خۆشی دەست پێ بکەم کەبەڕاستی ئامادەگی لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بغداد جێگەی دەست خۆشیەو ڕەواندنەوەی ئەوبارو دۆخەیە کەبوبوە مایەی دڵە ڕاوکێی هاوڵاتیان لە بواری ئابوریدا بەهەردوو بەشی فەرمانبەران و بازرگان و خاوەن کارگەکانیشەوە، کەخۆی لەخویدا ئەوبابەتە دەبێتە سەقامگیری لەسێکتەری ئاسایش و ئابوری دا کەدوو ڕەهەندی گرنگی ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگەن ، و ڕاست کردنەوەی ئەو هەوڵەشە کە بەبێدراسەکردن هەرێم خۆی دوچاری کۆمەڵە گرفتێک کردبوو کەزەحمەت بوو بەسانایی لێی دەرچین.

یەکەم : لەدونیای دەوڵەتداریدا لەکاتی پێشکەشکردنی بەرنامەی کاری حکومەت بەپەرلەمان لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە (ڕاپۆرتی نیوەی ساڵ )هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت بە داتا و زانیاری دروست بەپێی کۆمەڵێک ستاندەری جیهانی ، لەکاتی سوێنخواردنی بەرێزتان شتێک نەبوو بەناوی کارنامە چونکە کارنامە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاسپێراوەوە دەخوێندرێتەوەو پەرلەمانیش دەنگی لەسەر دەدات هەروەک لە دەستوری هەمیشەیی عێراقدا لە ماددەی (۷٦) بڕگەی چوارەمدا هاتوە کە ئەمە دەقەکەیەتی (رابعا:- يعرض رئيس مجلس الوزراء المكلف،اسماء اعضاء وزارته ،والمنهاج الوزاري ،على مجلس النواب،ويعد حائزا ثقتها، عند الموافقة على الوزراء منفردين، والمنهاج الوزاري، بالأغلبية المطلقة.) کەدیارە شارەزایانی زمانی قانون ئەوە دەزانن کە (واو) لەوشوێنەدا بەواتای بەیەکەوە دەگەیەنێت واته به رنامەی کار و متمانە بەدەستهێنان بەشێکن لە حکومەت خۆزیا خاڵ بەخاڵی کارنامەی حکومەتان بەداتاو زانیاری هەڵبسەنگاندایە تا بزانن لەسەدا چەنی کارنامەکەتان جێبەجێکردوە تا هاوڵاتیان و پەرلەمانیش بڕیاری ئەوەیان بدایە کە لەسەدا چەندی کارنامە جیبەجێ کراوە و لەڕاپۆرتی داهاتودا ڕێژەکە بەڕۆشنی دەردەکەوت کەکارەکانتان پێشەکەوتنیان بەخۆوە بینیوە یان پاشەکشەیان کردوە. ئەمکارەش هەموو نیوەی ساڵێکی تەمەنی حکومەتە لە چوار ساڵدا هەروەک لە پەیڕەوی نێوخۆی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتوە لە فەسڵی (دەیەم) حوکمەکانی کۆتایی:

(المادة-٣٨- أولا: يقدم المجلس تقريرا نصف سنوي الى مجلس النواب متضمنا مراحل تنفيذ البرنامج الحكومي. )
بەراستی چاودێران تێنەگەشتن ئەوەی بەرێزتان باسی جێبەجێکردنی کارنامەبوو یان چی چونکە لە یەکێک لە پەرەگرافەکاندا دەڵێت (لەبارەی چاکسازیەوە

یەکەم بڕگەی بەرنامەی کارمان کەلە پەرلەماندا پێشکەشم کرد،.....)
چونکە بەرنامەی کار دەبێت دەنگی لەسەر بدرێت بەدوادا چونیشم کرد ئەوەی بەرێزتان پێشکەشتان کرد دەنگی لەسەر نەدراوە.


AM:11:59:13/12/2019

ئه‌م بابه‌ته 2860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی