بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رنامه بوو، یان كاردانه‌وه ؟؟؟
ساڵح ژاژڵەیی
به‌شی دوانزه‌یه‌م
"ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌ر چاو ڕونی هه‌موان"
خوێنه‌ری ئازیز : دوای ئه‌وه‌ی یانزه به‌شی ئه‌م زنجیره نوسینه‌م بلاَو كرده‌وه ، سه‌رنجم دا كه‌سانێك نوسینه‌كه‌ی منیان به دل َ نه‌بووه‌و به‌و هۆیه‌وه زۆر كۆمێنتی ناشیرینیان بۆ نوسیوم .دیاره هه‌موو كه‌س ئازاده چی ده‌نوسێت و هیچ نوسینێكیش به دڵی هه‌موان نابێت . گومانی تێدا نییه ناوه‌رۆَكی هه‌موو كۆمێنته‌كانیش به چاك و خراپه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی خاوه‌ن كۆمێنته‌كانه.
به بۆچونی به‌نده ئه‌وانه‌ی كۆمێنیتیان نوسیوه له سه‌ر ئه‌م نوسینه‌ی من په‌له‌یان كردوه‌و ڕۆژگاریش زۆری به‌ده‌مه‌وه ماوه‌و عومر باقی بێت ڕاستی قسه‌كانی من له داهاتودا بۆ هه‌موان باشتر ڕون ده‌بێته‌وه. ئه‌م نوسینه‌ی من ئه‌نجامی كاردانه‌وه نییه‌و باسی هه‌ر كه‌س و هه‌ر شتێكم كردبێت، وه‌كو خۆی چۆن هه‌بوه هه‌ر به‌و شێوه‌یه باسم كردوه‌و، په‌یمانم به خۆم داوه هه‌میشه ڕاستگۆبم له گه‌ڵ ویژدانم و كه‌سانی ده‌ورو به‌رم.
ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌شتان پێ ڕابگه‌یه‌نم كه هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌خسیم له‌گه‌ل َهیچ كه‌سێك نییه‌و نه‌بوه كه له‌م نوسینه‌دا ناوم هێناون . په‌یوه‌ندی حیزبایه‌تی و سیاسه‌تی لێ ده‌رچێت، هه‌موو ئه‌وانه برای عه‌زیز و خۆشه‌ویستی منن . به‌لاَم ئه‌مه‌ی نوسیومه ده‌بێته به‌شێك له مێژوی ئه‌م گه‌له‌و پێویسته وه‌كو خۆی بنوسرێته‌وه.
دیاره لێره‌دا خراپ تێگه‌یشتنێك هه‌یه كه زۆر به گرنگ و پێویستیشی ده‌زانم ڕونكردنه‌وه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر بده‌م . به‌ڕێزان : سه‌رنجم داوه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كۆمێنتی نابه‌جێیان له‌سه‌رم نوسیوه ئه‌وانه‌ن كه كاك نه‌وشیروانیان زۆر خۆش ویستوه. وا تێگه‌یشتون كه ئه‌م نوسینه‌م به تایبه‌ت بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌و نوسراوه. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان واته كاك نه‌وشیروان. كاك نه‌و شیروان واته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان . كاك نه‌وشیروان نه‌یده‌شارده‌و له چه‌ندین بۆنه‌دا وتویه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆم دام مه‌زراندوه‌و هی خۆمه ، ته‌له‌فزیۆن هی خۆمه‌و بچن خۆتان ته‌له‌فزیۆن دامه‌زرێنن.
دواجاریش قسه‌كه‌ی ڕاست ده‌رچوو ئه‌وه‌تا هه‌موی به میرات بۆ كوڕه‌كانی مایه‌وه. كه‌واته پێت خۆشبێت یان ناخۆش كاك نه‌وشیروان ده‌بێته سه‌نته‌ری باسه‌كه. منیش هاتوم باسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌م له 10 ساڵی ڕابوردودا . كه‌واته به‌لانی كه‌مه‌وه نیوه‌ی باسه‌كه ده‌بێته باسی كاك نه‌وشیروان.
من به خراپه باسی كاك نه‌وشیروانم نه‌كردوه . بوختانم بۆ دروست نه‌كردوه . ناوم نه‌زڕاندوه . من باسی كاك نه‌وشیروانم وه‌كو چۆن هه‌بوه ئاوا باسم كردوه . جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك وه‌كو پێویست ئاگای له ڕابوردو نه‌بوبێت و ئه‌م باسه‌ی من به‌لای ئه‌وه‌وه قابیلی قبوڵ نه‌بێت و ناوهێنانی كاك نه‌وشیروان لای ئه‌و كفر بێت، من تاوانم چییه؟؟. خۆ من نه‌هاتوم پێشمه‌رگایه‌تی خۆم به ئه‌وان بفرۆشمه‌وه‌و منه‌تیان به‌سه‌ردا بكه‌م. ئه‌وان تاوانیان چییه ئه‌و كاته‌ی من پێشمه‌رگه بوم ئه‌وان له دایك نه‌بون . به‌لاَم كاره‌سات ئه‌وه‌یه، ئه‌و كاته‌ی من له‌شاخ بوم ئه‌وان له دایك نه‌بون.
به‌ڵام ئێستا ئه‌وان هاتون باسی خه‌باتی شاخ بۆمن ده‌كه‌ن و ڕه‌خنه‌شم لێده‌گرن له زمانی خه‌ڵكه‌وه . ده‌گێڕنه‌وه كه‌سێك ده‌چێت بۆ شار و یه‌كێكی تریش له شاره‌وه ده‌گه‌ڕێـته‌وه. له ڕێگا توشی یه‌كتری ده‌بن. دوای چاك و چۆنی و سلاَو له یه‌كتری كردن، ئه‌وه‌ی به‌ره‌و شار ده‌ڕوات ، ده‌ست ده‌كات به گێڕانه‌وه‌ی خه‌به‌رو باسی شار بۆ ئه‌وه‌ی كه له شاره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ی ئێستا ڕوده‌دات ڕێك وه‌كو ئه‌وه وایه.
سیاسه‌ت دوو ڕوی هه‌یه ئه‌و به‌شه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رمێزه‌كه به‌شێكی كه‌می سیاسه‌ته‌و زوربه‌ی تێی ده‌گه‌ن . به‌لاَم به‌شه گرنگه‌كه‌ی كه ده‌كه‌وێته ژیرمێزه‌كه‌وه ته‌نها به‌شێكی كه‌م ئاگاداری ئه‌وه‌ن. له ڕاستیدا من ده‌مه‌وێت خوێنه‌ری به‌ڕێز له مه‌به‌ست و ناوه‌رۆكی نوسینه‌كه‌م بگات. من خۆم بڕوام به خۆشم و نوسینه‌كه‌شم هه‌یه و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌یه به‌رامبه‌ره‌كه‌م له مه‌به‌سته‌كه‌م بگات. به‌لاَم كه‌سانێك نایانه‌وێت تێبگه‌ن یان نوسینه‌كه به دڵی ئه‌وان نییه، به‌لاَی منه‌وه هیچ گرنگ نییه، چونكه دڵنیام ژماره‌یه‌كی زۆری خوێنه‌رانی ئه‌م نوسینه زۆرباش له مه‌به‌سته‌كه‌م ده‌گه‌ن و ئه‌وه‌ش بۆمن به‌سه.
باسه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێ ده‌كه‌م : ده‌گێڕنه‌وه كه دوو كه‌س ده‌چنه سه‌ر گۆڕی ( ونستۆن چه‌رچل) به‌ناوبانگترین سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا. یه‌كێكیان ده‌ڵێت به‌خوا پیاوێكی چاك و سیاسه‌تمه‌دارێكی زیره‌ك و شاره‌زا بوو . ئه‌وی تریش ده‌ڵێت : بۆ ئه‌م گۆڕه چه‌ند كه‌سی تێدایه ؟؟. ئه‌ویش ده‌ڵێت : یه‌ك كه‌سی تێدایه . ئه‌وی تریش ده‌ڵێت : تۆ باسی دووكه‌س ده‌كه‌ی نه‌ك یه‌ك كه‌س. ده‌ست ده‌كات به شیكردنه‌وه‌و ده‌ڵێـت: ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی پیاوی چاك بوو بیت، ئه‌وه سیاسه‌ت مه‌دار نه‌بوه خۆ ئه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌داریش بو بێت ، ئه‌وه ناكرێت پێی بڵێی پیاوی چاك.
ئه‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌كان له خه‌ڵكانی ئاسایی جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی تایبه‌تین كه له هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی‌دا نییه . نمونه‌ی ئه‌م خه‌سڵه‌تانه : ئاستی ڕۆشنبیری ، توانای ئیداره‌دان و سه‌ركردایه‌تی كردنی خه‌ڵك، دوور بینی و خوێدنه‌وه‌ی پێش وه‌خت بۆ ڕوداوه‌كان، هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی، توانای قه‌ناعه‌ت پێكردنی كه‌سانی به‌رامبه‌ر، ئاستی كۆمه‌لاَیه‌تی و چه‌ندین خه‌سڵه‌تی تر. زۆر جاریش بارودۆخێكی تایبه‌ت كه‌سێك ده‌كاته سه‌ركرده‌و ده‌گاته لوتكه‌ی ده‌سه‌لاَتیش ، به‌لاَم شایانی ئه‌و پله‌و پۆسته نییه و قه‌ده‌ری زه‌مانه ده‌بێته هۆكار.
له ڕاستیدا ناخی هه‌موو مرۆڤه‌كان به‌گشتی له یه‌كه‌وه نزیكه. له ناخی هه‌موو مرۆڤه‌كاندا جۆرێك له ئه‌نانیه‌ت واته خۆ ویستی هه‌یه. حه‌زی به‌وه‌یه له خه‌ڵكی تر باشتر و له پێشتر بێت له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه. حه‌زده‌كات خاوه‌نی سامان بیت، خاوه‌ن بڕیار و ده‌سه‌لاَت بێت. حه‌زده‌كات خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه بادات و له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك خۆی بنوێنیت . حه‌ز ده‌كات هه‌میشه كۆتا قسه هی خۆی بێت . حه‌زده‌كات خه‌ڵك به‌گه‌وره‌ی بزانن و ڕێزی بگرن و فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ن . ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ده‌ورو به‌ریدا ده‌گرێت . له ناخی مرۆڤه‌كاندا ڕوحی داگیر كاری و پاوان خوازی زۆر گه‌وره هه‌یه.
زۆرجار زوڵمی گه‌وره له خه‌ڵك ده‌كرێت. سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه ئه‌مانه هه‌موی به حه‌قی خۆیان ده‌زانن . ئه‌مانه خه‌سڵه‌تی زوربه‌ی مرۆڤه‌كانن به بێ جیاوازی. به‌لاَم كۆمه‌ڵێكیش به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م مرۆڤه‌كاندا هه‌ن و ڕێگه ناده‌ن مرۆڤه‌كان به ئاره‌زوی خۆیان هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ن و بڕیار بده‌ن و زوڵم له خه‌ڵك بكه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ربه‌ستانه نه‌بونایه، ژیان زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بوو. ئه‌م به‌ربه‌ست و ڕێگریانه‌ش له‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه:
زۆر جار دین ده‌بیته ڕێگر و خه‌ڵك به هۆی پابه‌ندبونیه‌وه به دێنێك كه ڕێگای پێ نادات كاری خراپ بكات. زۆر جار ترس ده‌بێته ڕێگر. زۆر جار یاسا‌و دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ده‌بنه ڕێگر. زۆرجار پابه‌ندبونی به بیر‌و باه‌وه‌ری حیزبێكه‌وه ده‌بێته ڕێگر ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت. زۆر جار كه‌سایه‌تی و مه‌كانه‌تی كه‌سه‌كه ده‌بێته له‌مپه‌ڕ له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه، چونكه خۆی به‌وه نازانێت كاری له‌و شێوه‌یه‌بكات. زۆرجار عورف و عاداتی كۆمه‌لاَیه‌تی ده‌بنه ڕێگر. زۆر جار ویژدانی ئه‌و كه‌سه ده‌بێته ڕێگر له ئه‌نجامدانی كاری خراپ.
دیاره سه‌ركرده‌كانیش مرۆڤن . هه‌موو مرۆڤێكیش كه كاری كرد هه‌ڵه‌ده‌كات . به‌لاَم هه‌ڵه‌ی سه‌ركرده‌كان زۆر جار كاره‌سات به‌دوای خۆیاندا دێنن و قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه . به‌لاَم ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌بنه سه‌ركرده و سیاسه‌تمه‌دار به تایبه‌تی له قۆناغی ڕزگاری نیشتمانیدا ،زوربه‌ی ئه‌و سنورانه تێده‌په‌ڕێنن و زۆر جار ئه‌نجامدانی هه‌ندێك له‌و كاره دزێوانه به پێویست ده‌زانن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌بنه سه‌ركرده : زۆر جار بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان ، كه‌سانی تر ده‌كه‌نه په‌یژه‌و پێیاندا سه‌رده‌كه‌ون بۆ به‌دیهێنانی مه‌رامه‌كانی خۆیان . زۆر جار فه‌رمانی كوشتن ده‌ر ده‌كه‌ن . پاكتاوی ڕكه‌به‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن . غه‌در له كه‌سانی تر ده‌كه‌ن له پێناوی خۆیاندا . خه‌ڵكانی شه‌ڕانگیز له ده‌وری خۆیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكیان پێ بترسێنن . زۆر جار له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی و مانه‌وه‌ی خۆیاندا‌و له ژێر په‌رده‌ی نیشتمان په‌ره‌وریدا ، شه‌ڕ دروست ده‌كه‌ن و خوێنی هه‌زران كه‌س به ناحه‌ق ده‌ڕێژن. ئه‌گه‌ر مێژوی كۆن و نوێ بخوێننه‌وه به هه‌زاران ڕوداوی ناخۆش و سه‌رنجڕاكێش ده‌بیستن . بابانه‌كان چی‌یان به‌رامبه‌ر یه‌كتری كرد له پێناوی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی خۆیاندا.
مێژوی قاجاره‌كان و ساسه‌نیه‌كان بخوێننه‌وه ، بزانن چه‌ند پاشا‌و سه‌ركرده‌ی مه‌زن چاوی كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیان ده‌رهێناوه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات. له هه‌موی گرنگتر زوربه‌ی سه‌ركرده‌كان سامانی ولاَت تالاَن ده‌كه‌ن و له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیاندا به‌كاری ده‌هێنن . كه‌مێك سه‌رهه‌ڵبڕه‌و چاو بكه‌ره‌وه، به چاوی خۆت ببینه چ ده‌گوزه‌رێت له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ركرده‌كان دڵڕه‌ق و بێ به‌زه‌ین ، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌بن كاریان بۆ ناڕوات. هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌سه‌كانی ده‌وری خۆیان بكه‌نه سیخوڕ به‌سه‌ر یه‌كتره‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان به یه‌كتری بزانن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگایان له هه‌موو شتێك بێت . ئه‌گه‌ر زانیان كه‌سێك خه‌ریكه ڕكه‌به‌رییان ده‌كات بێده‌نگ نابن و هه‌وڵ ده‌دن ڕێگری لێبكه‌ن و له ناوی به‌رن . ئه‌مانه‌و زۆری تریش به‌شێكن له خه‌سڵه‌ته‌كانی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كان بێ جیاوازی .خۆ ئه‌گه‌ر بێیت و له‌سه‌ر ئه‌م شتانه ڕه‌خنه‌یان لێبگریت یان تانه‌یان لێبده‌ی، ئه‌وه‌نده‌ت پاساوی به‌جێ بۆ ده‌هێننه‌وه ، هه‌ر زوو په‌شیمانیش ده‌بیته‌وه‌و پشتیوانیشیان لێ ده‌كه‌ی.
ئه‌مه‌ش هه‌ر سیاسه‌ته . سه‌ركرده‌كان ئه‌وه‌نده شاره‌زان، ڕه‌وایه‌تی به ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره دزێو و قێزه‌ونانه ده‌ده‌ن له‌ژێر چه‌تری كوردایه‌تی و نیشتمانی په‌روه‌ریدا . خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ئاوا به‌توانا نه‌بن نابنه سسه‌ركرده‌و سیاسه‌ت مه‌دار. من و تۆش ئاوا به ئاسانی دوایان ناكه‌وین . به‌ده‌گمه‌ن پییاوێكی باش و به ویژدان ، ده‌بێته سه‌ركرده‌و سیاسه‌تمه‌دار چونكه ئه‌و خو و ڕه‌وشتانه بۆ پیاوی باش و به ویژدان ده‌ست ناده‌ن.
من له ساڵی 1961 تێكه‌لاَوی كاری سیاسی بوم تا ئه‌مڕو ده‌كاته نزیكه‌ی 60 ساڵ و ته‌مه‌نیش خه‌ریكه ببیت به 75 ساڵ ، ئێستا له هه‌ندێ فرت و فێلی سه‌ركرده سیاسیه‌كان تێگه‌یشتوم . كه‌واته زۆر ئاساییه ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیانه له هه‌موو شتێك نه‌گه‌ن و له دڵسوزی خۆیانه‌وه توشی هه‌ڵه ببن و غه‌دریش له‌م و له‌و بكه‌ن . بۆیه ئه‌وانه‌ی كۆمینتی زۆر ناشیرینیشیان بۆ نوسیوم ، لێیان دڵگران نابم ، هیوادارم هه‌وڵ بده‌ن تێبگه‌ن و په‌له نه‌كه‌ن و هیوادارم ته‌مه‌نیان دریژ بێت و له هه‌موو ڕاستییه‌كان بگه‌ن.
بۆیه حه‌زده‌كه‌م له‌و ڕاستییه بگه‌ن سه‌ركرده‌كانی ئێمه‌ش به كاك نه‌وشیروانیشه‌وه بێ به‌ش نین له‌و ڕه‌فتار و كرده‌وانه، خۆشیان زۆر له‌و كارانه‌یان ئه‌نجامداوه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمانه‌وه . بۆیه ئه‌وانیش وه‌كو هه‌موو سیاسه‌تمه‌داره‌كانی تری جیهان ، نه فریشته‌ن و نه مه‌عسومن له هه‌ڵه‌و كه‌م و كورتی . ڕه‌خنه گرتن لێیان نه‌ك كفرنییه به‌ڵكو پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی وریا بكرێنه‌وه له ئه‌نجامدانی كاری خراپ و ڕێگا نه‌ده‌ین له بری ئێمه ش بیربكه‌نه‌وه‌و بڕیاریش بده‌ن ، یان گه‌ل و نیشتمان توشی كێشه‌ی گه‌وره بكه‌ن . حه‌ز ده‌كه‌م لێره‌دا ئه‌مه وه‌بیر خوێنه‌ری به‌ڕێز بهێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕاستییه‌كان بگه‌ن . ئه‌و كاته‌ی پۆل َبرێمه‌ر حاكمی مه‌ده‌نی عێراق بوو دوای ڕوخانی حیزبی به‌عس له یاداشته‌كانیدا ئه‌مه‌ی نوسیوه : ده‌ڵێت:
جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی داوایان كردبوو كاتێكیان بۆ دیاری بكه م كه بێنه لام به‌لاَم زۆر ترسام وام زانی داوای جیابونه‌وه‌و كه‌ركوكم لی ده‌كه‌ن چونكه ئه‌وه زۆر قورس ده‌بوو بۆمن و نه‌م ده‌توانی ئه‌و داوایه‌یان بۆ جێ‌َ به جی َ بكه‌م . بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك له‌و كاته‌دا تاكه یه‌ك سه‌ربازی عێراقی نه‌مابوو .
هێزی پێشمه‌رگه‌ش له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدا بوو . باشه تۆ له‌و كاته‌دا نه‌توانی كه‌ركوك بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ سه‌ر خاكی كوردستان ، ئه‌ی كه‌ی ده‌توانێت ؟؟؟. له بری ئه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ، هاتن به ده‌ستی خۆیان عه‌ره‌بیان كرده شه‌ریك و ناوچه كوردستانیه‌كانیان كردنه ، ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان .
واته خۆت بده‌ستی خۆت گومانت له‌سه‌ر كوردستانبونی ئه‌و ناوچانه به یاسا دروست كرد . ئه‌وه‌تا له ئێستادا ته‌عریب ده‌ستی پێكردۆته‌وه. مامجه‌لال نه‌ماوه ، با كاك مه‌سعود بچێت كه‌ركو وه‌رگرێته‌وه . له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت : به‌ڵام كه هاتن داوای پاره‌یان لێكردم و زۆر خۆشحاڵ بوم و له دڵی خۆمدا وتم ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ئه‌وان پاره بێت زۆر ئاسانه.
سه‌رنجی ئه‌مه‌ش بده، مانای وایه پاره گرنگتره لای سه‌ركرده كورده‌كان وه‌ك له خاكی كوردستان. ئه‌گه‌ر ئه‌مه وانه‌بوایه چۆن به پاره ده‌ست به‌رداری كه‌ركوك ده‌بون. به ئاره‌زوی خۆیان پاره‌ی پێدان و له‌و كاته‌وه ئێمه ده‌ست به‌رداری كه‌ركوك بوین. بزانن ئه‌مه چ تاوان و چ هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه، ئه‌وه‌ته‌ی كوردی عیراق هه‌یه له‌سه‌ر كه‌ركوك خوێن ده‌ڕێژێت، ئێستا سه‌ركرده‌كان به پاره بیگۆڕنه‌وه، چی ناو لێ ده‌نێی؟؟؟ هاولاَتییه‌كی ئیسڕائیلی سه‌رۆك وه‌زیرانی ولاَته‌كه‌ی خۆی كوشت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كان دانیشتوه قسه‌ی كردوه . ئایا ئێمه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كمان هه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ی سه‌ركرده‌كانمان ؟؟. ئێستا هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك له مه‌سعود بارزانی بگری، پارتی وا هه‌یه بۆی بكرێت ده‌تكوژێت. ئێمه به‌م عه‌قڵیه‌ته‌وه زۆرمان ماوه ببینه ده‌وڵه‌ت . ئه‌وه موزایه‌ده‌یه ئه‌میان ده‌ڵی دڵی كوردستان و ئه‌ویان ده‌ڵێت قودسی كوردستان.
تا ده‌یانتوانی نه‌وته‌كه‌ی به تاڵان به‌رن كه‌ركوك دل َو قودسی كوردستان بوو. ئێستاش یه‌كێتی پارتی یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر فرۆشتنی كه‌ركوك . كاكی برا كه‌ركوك ده‌مێكه فرۆشراوه . مامجه‌لال ده‌چێته كه‌ركوك و بۆ ڕازیكردنی توركمان و عه‌ره‌ب، ده‌ڵی پۆسته‌كان 32 به 32 دابه‌ش بكه‌ن . له هه‌موو دانیشتنێكدا ئه‌م قاوانه لێ ده‌ده‌نه‌وه. دونیا هاته ڕجای مسعود بارزانی ڕیفراندۆم نه‌كات، هه‌ر كردی و له سه‌دا 50 خاكی كوردستان‌مان له‌ده‌ست دا.
ئه‌ی جه‌ماوه‌ر له كوێ نوستوه‌و بۆچی كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر مه‌سعود بارزانی نه‌بوو . تكاو ڕجای دونیامان له كاك نه‌وشیروان كرد ، با ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به دامه‌زراوه بكه‌ین و بیخه‌ینه سه‌ر سكه‌ی خۆی، به‌ڵام ئه‌مه‌ی نه‌كرد. دواجار بزوتنه‌وه‌كه دابه‌ش بوو به‌سه‌ر دوو به‌ره‌داو له ئه‌نجامدا بزوتنه‌وه‌كه له كۆتایی ته‌مه‌نی نزیك بۆته‌وه. سه‌ركرده‌كان ئه‌وه‌نده خۆیان به گه‌وره ده‌زانن كه هه‌رگیز گوێ له‌كه‌س نه‌گرن و به ئاره‌زوی خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن.
زۆر جار گوێمان لێ ده‌بێـت كه‌سانێك له ڕوانگه‌ی خۆشه‌ویستی و دڵسۆزییان بۆ سه‌ركرده‌كان ده‌ڵێن: من له‌سه‌ر ڕێبازی به‌ڕێزان مه‌سعود بارزانی و مامجه‌ل و كاك نه‌وشیروانم. ئه‌وان ڕێبازی كوردایه‌تییان په‌یڕه‌و كردوه، ئێمه‌ش قوتابی ڕێبازه‌كه‌ی ئه‌وانین. به‌ڵام ئه‌وه تێنه‌گه‌یشتنێكی زۆر خراپ و دواجار ترسناكیشه، چونكه له‌م ڕێگایه‌وه دیكتاتۆر دروست ده‌بێت بێ ئه‌وه‌ی به خۆت بزانی، دواجار ده‌بیته بت په‌رست و كه‌سانی تر له بری تۆ بیرده‌كه‌نه‌وه بڕیاریش ده‌ده‌ن. پێش هه‌موو شتێك كوردایه‌تی ڕێباز نییه. كوردایه‌تی ئه‌ركێكی نیشتمانی هه‌مومانه. كوردایه‌تی موڵكی هیچ كه‌س نییه به ته‌نیا . خاكی كوردستان كه له‌سه‌ری ده‌ژین نیشتمانی هه‌مومانه ، دایكی هه‌مومانه . كه‌واته ئه‌ركی هه‌موشمانه به هه‌موو توانه‌كمانه‌وه بیپارێزین.
هیچ یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ئێمه خاوه‌نی ڕیبَازێكی فه‌لسه‌فی نه‌بون ، ئه‌وان خه‌باتی نیشتمانیان كردوه ، ئێمه‌ش به‌شدار بوین . ڕاسته من نه كاك نه‌وشیروان بوم، نه ده‌شبم به كاك نه‌وشیروان . به‌ڵام ته‌مه‌نی من نزیكی ته‌مه‌نی ئه‌وه .سالاَنی خه‌باتی ئه‌و نزێكی سالاَنی خه‌باتی منه.
ئه‌و چۆن كوردایه‌تی كردوه، منیش به‌هامان شێوه كوردایه‌تیم كردوه . ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و ڕێبازبوبێـت ، بۆ منیش ڕێێازه و هه‌رگیز حه‌قی خۆشم ناده‌م به هیچ كه‌س و لایه‌نێك. ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بڵێم ئه‌و زۆر له منی زیاتر بۆ كراوه ، كاریگه‌ری زۆرتری هه‌بوه. باشتری بۆ هاتۆته پێشه‌وه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه منیش هه‌رچیم له توانادا بوبێت كردومه.
خیانه‌تیشم نه‌كردوه كه‌واته بۆچی ببیم به بت په‌رست ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی منیش به مانای ئه‌وه نییه ، جیاوازی من و سه‌ركرده‌كان نییه . ئه‌وان بارودۆخێكیان بۆ ڕه‌خساوه بون به سونبولی ئه‌م نیشتمانه‌و له‌سه‌رمان پێویسته ڕێزیان لێبگرین تا ئه‌و كاته‌ی كاره‌كانیان له خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان و قازانجی گشتیدابن. تا ئه‌و كاته‌ی كاره‌كان به باشی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و عه‌داله‌ت په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
به‌ڵام كاتێ ئه‌و سنورانه‌یان به‌زاندو هه‌موو شتێكیان بۆ خۆیان ویست و ئێمه به كۆیله‌و ده‌روێش و خزمه‌تكاری خۆیان بزانن، نابی ڕازیبین و بێینه ده‌نگ و بڵێین لێره‌دا بوه‌ستن و هه‌موو حه‌ق و ڕاستییه‌كان لای ئێوه نین و ئێمه‌ش هه‌ین . ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی له من ناڕه‌حه‌ت بون له‌سه‌ر ئه‌وه بوه كه ڕه‌خنه‌م له كاك نه‌وشیروان گرتوه یان زۆر ناوم هێناوه، ئه‌وه زۆر به هه‌ڵه‌دا چون.
كاك نه‌وشیروان سه‌ركرده‌یه‌كی كارێزما بوه، خاوه‌نی بۆچونی خۆی بوه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوه له‌سه‌ر ده‌ور و به‌ر . كه‌سێكی خۆشه‌ویست بوه. ڕێز‌و حورمه‌تی زۆری هه‌بوه لای هه‌مومان و ئێستاش ئه‌و رێز‌و حورمه‌ته‌ی هه‌ر هه‌یه. به‌لاَم ئه‌ویش مرۆڤ بوه‌و كاری باش و خراپی كردوه . باسكردنی كاره خراپه‌كانی یان هه‌ڵه‌كانی به مانای كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕوڵی ئه‌و نابێت. ئه‌و پیاوه سونبولی خه‌بات و تێكۆشان بوه . به پێچه‌وانه‌وه باسكردنی هه‌ڵه‌كانی ده‌بێته هۆی ڕۆشنكردنه‌وه‌ی به‌رچاوی نه‌وه‌كانی داهاتو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لاَنه دووباره نه‌كه‌نه‌وه.
تێبینی : به‌شی سیانزه‌یه‌م دوا به‌شی ئه‌م زنجیره نوسینه ده‌بێت كه له چوارشه‌ممه‌ی داهاتودا بلاَو ده‌بێته‌وه .
PM:09:41:29/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی