ترامپ ھەنگاوێک نزیکتر لەکۆتایی

‌هێرش عەبدولڕەحمان

دیموکراتەکان قسەی خۆیان بردەسەر و لەڕێگای لێژنەی یاسایی کۆنگرێس بەدەنگدان ھەردوو یاسای ئامادەکراو بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە ترامپ تێپەڕاند، تا ھەفتەی داھاتوو لەکۆنگرێس دەنگی لەسەربدرێت، کە خۆیان زۆرینەن و ئەویش مسۆگەرە تا یاساکە دەگاتە ئەنجومەنی پیران.

کۆمارییەکان کەوتونەتە گلەیی کە دیموکراتەکان پەلەیانکردوە و کاتی کەمیان داوە بەلێکۆلینەوەکان، بەڵام دیموکراتەکان ئامادەیی خۆیان نیشاندا کە ترامپ مافی بەرگریکردنی ھەیە و، دەتوانێت لە لێکۆلینەوەکان ئامادەیی ھەبێت. کاتیان دا بەترامپ تا بەڵگەکەکان بخاتە بەردەستی لێژنەکە، بەڵام ئەو ئامادە نەبوو بەڵگەنامەكان بەلێكۆڵەران بدات و، ڕێگری لەشایەتی شایەتحاڵەكانیش کرد، بۆیە دیموکراتەکان دواجار دەنگیان بەیاساکان دا. کە ٤٠ ئەندامی لێژنەی یاسایی کۆنگرێس مافی دەنگدانیان ھەبوو، بە ٢٣ دەنگی بەڵێ، بەرامبەر ١٧ نەخیر.
یەکێک لەدیموکراتەکان ئامادە نەبوو بە ھۆی نەخۆشی دڵەوە، یاساکە دەرچوو تا ھەفتەی داھاتوو لە کۆنگرس دەنگی کۆتایی لەسەر بدرێت.

ئەو یاسایەی کە لێژنەی یاسایی کۆنگرێس ترامپی پێ تۆمەتبار کردوە :

٭ ترامپ پۆستەکەی خراپ بەکارھێناوە بۆبەدیهێنانی ئامانجە تایبەتەكانی خۆی.

٭ دروستكردنی کێشەو ئاساتەنگی بۆ كۆنگرێس پەراوێزخستنی.

وەک دیموکراتەکان دەڵێن ئەو تاوانەی ترامپ زۆر لەوەی " نیکسن " گەورەترە کە داوا لە وڵاتێکی بێگانە بکەیت ھاوکارت بێت، کە لێکۆڵینەوە لە کوڕی بایدن بکات، کە ڕکەبەرێتی لەهەڵبژاردنەکانی داھاتودا، لە کاتێکدا ھەڵەکەی نیکسن پەیوەستبوو بەناوخۆی ئەمریکاوە، پێش ئەوەی بچێتە کۆنگرێس تا دەنگ بەیاساکە بدرێت، نێکسن دەستی لە کار کێشایەوە.!

لێژی یاسایی کۆنگرێس ڕاپۆرتێکی ٣٠٠ لاپەڕەیی ئامادەکردوە، لە دووشەممەی داھاتوو پێش دەنگدان لەناو کۆنگرێس گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، ئەو ڕاپۆرتە بە بەڵگەوە روونکردۆتەوە کە ترامپ بەرژەوەندی خۆی لەسەروو بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی ئەمەریكا داناوە و، ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكای خستووەتە مەترسییەوە.

پێش دەنگدان، بەچاودێری سەرۆکی دادگای باڵای ئەمریکا ھەموو ئەندامانی ئەنجومەنی پیران سوێند دەخۆن کە ڕاستگۆیانە و بێ لایەنگریی خوێندنەوە بۆ ئەو دوو کەیسە بکەن کە ترامپی پێ تۆمەتبارکراوە و، ڕێزگرتن لە دەستورو بەرژەوندیەکانی ئەمریکایان لاگرنگتربێت لەحزب و کەسێک. دەبیت ھەردوو پارتی کۆماریەکان و دیموکراتەکان بە بەڵگەوە تۆمەتەکان و بەرگریکردن بسەلمێنن.

ئەنجومەنی پیران ١٠٠ کورسیە و بەم شیوەیە دابەش کراوە :

٢ سەربەخۆ کەدەنگ دەدەن بە لێسەندنەوەی متمانە لە ترامپ بە مسۆگەری.!
٤٧ ی دیموکراتەکان.
٥٣ ی کۆماریەکان.

دیموکراتەکان پێویستیان بە کۆماریەکانە، تا ترامپ لە کورسیەکەی دوور بخەنەوە، لەناو کۆمارکاییەکان شەش سیناتۆر بەردەوام کێشەیان لەگەڵ ترامپ ھەیە و، لە ھیچ ھەنگاوێکدا لەگەڵیدا نەبوون، ئەوانیش پییان خۆشە کە ترامپ دوور بخرێتەوە. لەگەڵ کۆمەڵێکی تریان کە چاوەڕێی بەڵگەکان دەکەن تا بریار بدەن، بۆیە ئەگەرەکان بەهێزن کەدەنگی کۆمەڵێکی کۆماریەکان بچێتە پاڵ دیموکراتەکان و، ترامپ لەپۆستەکەی دوور بخرێتەوە، ئەو کات " مایک پێنس " وەک سەرۆک سوێند دەخوات ئەگەر ئەویش لەگەڵ ترامپ دوور بخرێتەوە ئەو کات " نانسی بیلۆسی " سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکات تا ھەڵبژارنەکانی ٢٠٢٠.


AM:09:19:15/12/2019

ئه‌م بابه‌ته 2292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی