هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له هه‌رێم ڕابگه‌ێنن ...
سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له هه‌رێم ، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی خولێكی نوێی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێی حكومه‌ت بۆ هه‌رێم ، شان به شانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له حوزه‌یرانی 2021 دا ، پێویستییه‌كی گرنگی مانه‌وه‌ی ژیان و وگوزه‌رانی هلوڵاتیانه .
بێگومان ئاسان نییه داوا له به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی ئه‌م خوله په‌رله‌مان و وه‌زیرانی ئه‌م كابینه حكومییه بكه‌یت : كار بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكه‌ن .. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوایان لێئه‌كه‌یت رۆژی كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاته‌كانیان دیاری بكه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان خول و كابینه‌دا كه‌سانێك هه‌ن ، هه‌ست به گرنگی و پێویستی ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌كه‌ن ، له پاڵ هه‌ستكردنی زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه به‌وه‌ی چیتر مانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه ، به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا ، داڕمان و نه‌هامه‌تی گه‌وره‌تری به دوادا دێت .
سه‌ره‌تا ، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ، پێویسته یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان هه‌موار بكرێته‌وه به هاوشێوه‌ی یاسای هه‌ڵلژاردنه‌كانی عیراق و یه‌ك بازنه‌یی له هه‌رێمدا بگوڕدرێت بۆ ئه‌و 12 بازنه‌یه‌ی بۆ هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم دانراوه له یاسا عیراقییه‌كه‌دا .
هه‌نگاونان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ، ململانێی نێوان دوو به‌ره‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ند خوازییه ، كێ له‌گه‌ڵه و كێ له دژه ئه‌كه‌وێته ڕوو ، له‌به‌ر ئه‌وه داواكارم له په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر ئاستی تاك تا فراكسیۆن هه‌ڵوێستیان ڕابگه‌ێنن له‌باره‌ی ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانی حوكمڕانییه ، به هه‌نگاونان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێ ، ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ هه‌ردوو لایه‌نی هاوكێشه لاسه‌نگه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هاوڵاتیان له ئێستای هه‌رێمدا ..
ده‌رفه‌ته بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كه هه‌نگاوێك بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م پرۆسه شكست خواردوه‌ی حوكمڕانی ، بنێت.
ده‌رفه‌ته بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ، سه‌ره‌تایه‌كی نوێ و نه‌خشه‌یه‌كی نوێی بۆ ژیان وگوزه‌رانیان دابڕێژنه‌وه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی جیاوازدا .
PM:07:14:27/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی