كاره‌با.. وه‌ك چه‌ك
سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم
((هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌مانكرد، كاره‌با -مان وه‌ك گوشار له دژی گه‌لی ئێران به‌كار نه‌هێنا، ئه‌گه‌ر بمانكردایه.. ئه‌نجامه‌كان زۆر جیاوازتر ئه‌بون له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه..)) ئه‌مه وته‌ی كوڕی محمد ره‌زا په‌هله‌وی.. شای كۆچكردوی ئێرانه، له لێدوانێكیدا له دووره وڵات، دوای ڕووخانی حوكمڕانی باوكی..
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و كاره، كه كوڕی شای كۆچكردوی ئێران به (هه‌ڵه) له‌قه‌ڵه‌می ئه‌دات، له كات وساتی خۆیدا ئاسان نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاساكانی ده‌وڵه‌تی ئێران له‌و سه‌رده‌مه‌دا، له ئێستاشدا، ڕێگای به كارێكی له‌و جۆره نه‌داوه...
كاره‌با، سه‌ره‌كیترین پێكهێنه‌ری ژێرخانی وڵاته، هیچ حكومه‌ت ود ه‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت، به بێ یاسای تۆكمه و به‌رنامه بۆ داڕێژراو له پلانی پێشخستنی وڵات‌دا، ده‌ستكاری بكات.
ئێستا له هه‌رێمدا باس و خواستی ده‌ستبردن بۆ كه‌رتی كاره‌با هه‌یه، به ڕاده‌ستكردنی به كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت، ونازانم تا چ ڕاده‌یه‌ك بیرۆكه‌ی ئه‌و ڕاده‌ستكردنه په‌یوه‌ندی به بیرۆكه‌كه‌ی كوڕی شای كۆچكردووی ئێرانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌وێت باڵاده‌ستانی به‌ڕێز له حكومه‌تی بفه‌رمون وپێمان بڵێن:
- به چ یاسایه‌ك حكومه‌ت كه‌رتێكی ژێرخانی ده‌وڵه‌ت به كۆمپانیا ئه‌دات... !!
- به چ یاسایه‌ك بڕیار له تایبه‌تكردنی كه‌رتی كاره‌با ئه‌ده‌ن... !!
- به چ یاسایه‌ك فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت ڕاده‌ستی كۆمپانیا ئه‌كه‌ن و به چ یاسایه‌ك ماف وشایسته‌كانی گوزه‌ران و خانه‌نشینیان ئه‌پارێزن.. !!
جگه له‌و پرسیاره سه‌ركیانه، ده‌یان پرسیاری تر دروست ئه‌بن له باره‌ی چاره‌نوسی میلله‌تێك رۆژ به رۆژ به‌ڕه له ژێر پێی ڕائه‌كێشرێت...
PM:12:32:07/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی