به‌ڕێز سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، سلێمانى سه‌ر به كوێیه؟
سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم
به پێچه‌وانه‌ى ئه‌حكامى یاساى وه‌زارتى ناوخۆ ژماره 6ى ساڵى 2009 و یاساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ژماره 3ى ساڵى 2009 ، رۆژى 11 ئه‌یلولى 2020 به‌ڕێز پارێزگارى سلێمانى، هه‌ستا به نوسینى چه‌ند داواكارییه‌ك له‌سه‌ر كاغه‌زى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پێشكه‌شى ده‌وڵه‌تمه‌دار سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراقى فیدرالى كرد ، هه‌روه‌ها یاوه‌رى به‌ڕێزیانى كرد له وه‌رگرتنى سكاڵا و داواكارییه‌كانى هاوڵاتیانى سنوورى پارێزگاكه .
پێویسته به‌ڕێزتان به‌رچاو ڕوونى به هاوڵاتیانى هه‌رێم به گشتى و پارێزگاى سلێمانى به تایبه‌تى بده‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ى پارێزگاى سلێمانى سه‌ر به چ حكومه‌تێكه ! ئایا ئه‌و گه‌شت و یاوهریهى به‌ڕێز پارێزگارى سلێمانى به ئاگادارى به‌ڕێزتان و وبه‌ڕێز وه‌زیرى ناوخۆ بووه ؟
ئه‌وه‌ى لێره‌دا مه‌به‌سته بزانرێت ئه‌وه‌یه .. پارێزگاى سلێمانى سه‌ر به چ حكومه‌تێكه ، هه‌رێم یان فیدرال ، چونكه ناكرێت هاوڵاتیانى سلێمانى باج به حكومه‌تى هه‌رێم بده‌ن و داواى موچه وشایستهكانیان له به‌غدا بكه‌ن ، ناكرێت گوێڕایه‌ڵ و جێبه‌جێكارى فه‌رمانه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بن و سكاڵا و بێ دادییهكانیان روه‌و حكومه‌تى فیدرال بكه‌نه‌وه .
گرنگترین پرسیاریش كه وڵامهكهى ئه‌بێت لاى به‌ڕێزتان هه‌بێت ئه‌وه‌یه ، ئایا حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى پارێزگاى سلێمانى به حكومه‌تى فیدرالى داوه ؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه (به‌ڵێ) یه ، ئه‌وا پێویسته هاوڵاتیانى پارێزگاى ڕادهستكراو به‌رچاوڕوون بن و خۆیان بۆ ئه‌و باره نوێیه ئاماده بكه‌ن .
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه (نه‌خێر)ه، ئه‌وا شه‌رمه‌زارییه‌كى گه‌وره‌یه ، به به‌رچاوى به‌ڕێزتانه‌وه هاوڵاتیانى هه‌رێم كڕنووش بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تێكى تر به‌رن .
PM:05:44:13/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2656
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی