سه‌رۆكی هه‌رێم .. فه‌رموو ڕایبگهێنه
سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم
به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم ، له ماوه‌ی نێوان دوو لێدوانی فه‌رمی .. یه‌كه‌میان ، بۆ رۆژنامه نوسان له 25/9/2017 ، له ڕۆژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ، ئه‌وكات فه‌رموت ( .. ئه‌وه‌تا ئاڵای عیراق و ئاڵای كوردستان له پاڵ یه‌كتردان ) .. دووه‌میان ، له ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ت بۆ به‌غدا له 20/6/2020 كاتێك به مسته‌فا كازمی-ت گوتوه: ( تۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌موو عیراقیت ، ده‌بێت مووچه‌ی كوردستان بنێریت ).
به‌ڕێزتان، له نێوان ماوه‌ی ئه‌و دوو لێدوانه ، له هه‌ر پۆستێك بووبن ، ئاگاتان له به‌رپا بوونی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی و سیاسی وكارگێڕی و دارایی هه‌مه لایه‌نه هه‌یه، مه‌به‌ست لێی ، گۆڕین و ڕاده‌ستكردنی هه‌رێمی كوردستانه ، ڕاده‌ستكردنی هه‌رێمێكی سیاسی خاوه‌ن بڕیاری سه‌ربه‌خۆ و سه‌روه‌ری .. وه‌رگرتنی هه‌رێمێكی كارگێڕی بێ ده‌سه‌ڵات له ده‌وڵه‌تی عیراقی فیدرالی.
به‌ڕێزتان، ڕایناگهێنن كه ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كی فره قۆناغی كاره‌ساتباره ، به سه‌رجه‌م ڕووه ده‌روونی دارایی وكۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانییه‌كانیه‌وه ، قۆناغی سه‌ربازی ئه‌و پرۆسه‌یه به ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ناوچه جیناكۆكه‌كان ده‌ستی پێكرد ، هه‌ر له خانه‌قینه‌وه تا شه‌نگال ، له ماوه‌ی نێوان 16 تا 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2017.
قۆناعی جێبه‌جێكاری ئه‌و پرۆسه‌یه له 2018 دا ، به كرده‌وه و بڕیاره جێبه‌جێكارییه‌كان ، به ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان و و ابهسته كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنووریه‌كان به ناوه‌نده فیدرالیهكانهوه و هه‌ڵگرتنی سنووره گومرگییه‌كانی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم و ئه‌وانه‌ی تری عیراق له‌سه‌ر ده‌ستی وه‌زیره داراییه كورده‌كه‌ی عیراق .
قۆناغه داراییه‌كه‌ی هه‌مان پرۆسه‌ی ڕاده‌ستكردنی هه‌رێم ، پێویستی به هاوكاری په‌رله‌مانتارانی كورد بوو له هه‌ردوو خولی پێشوو و ئێستا ، تا ده‌ست بۆ تێپه‌ڕاندنی یاساكانی (ڕاده‌ستكردن) هه‌ڵبڕن كه ئه‌مانه‌ن:
- یاسای بودجه‌ی 2018 و 2019 كه كۆی دارایی هه‌رێمی ملكه‌چی وه‌زاره‌تی دارایی فیدرالی كرد به خستنه ڕووی خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم له ساڵی 2004 ، له كاتێكدا خودی دارایی عیراق له 2004 دا له ژێر كاریگه‌ری یاسای به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕی داراییدا نه‌بوه !! هه‌روه‌ها خستنه ڕووی سه‌رجه‌م ژماره و جۆری (میلاك)ه مه‌ده‌نی وسه‌ربازییه‌كانی.
- ده‌نگدانی په‌رله‌مانتارانی كورد به یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدرالی عیراق ژماره 6ی ساڵی 2019 كه تیایدا (أ - یه‌كه‌م - مادده 31) دا سه‌رجه‌م دامه‌زراوه داراییه‌كانی هه‌رێم (وه‌ك هه‌ر پارێزگایه‌كی تری عیراق) له ڕووی ته‌كنیكی و داراییه‌وه وابه‌سته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ده‌كات ، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسایه‌ی پێشتر كه له 2005 ه‌وه به‌ركار بوو.
- ده‌نگدانی په‌رله‌مانتارانی كورد به یاسای (كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی عیراق - ژماره 4 ساڵی 2018) ، له‌م یاسایه‌دا ، جگه له بریكاری وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم ، وه‌ك (ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیا) ناوی هاتوه ، بابه‌تێك نه‌ماوه ناوی (دۆسێی نه‌وتی هه‌رێم) بێت.
- جگه له چه‌ندین یاسای تری دهرچوێندراو له 2017 تا 2019 ، باڵاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی عیراق دوپات ئه‌كاته‌وه له پاڵ سڕینه‌وه‌ی ناوی هه‌رێم ، سه‌رجه‌میان له ڕێگای په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی به‌غداوه ده‌نگی بۆ دراوه.
نه‌نگی نه‌بوو ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان ، چ كاتێك سه‌رۆكی حكومه‌ت بوون ، چ ئێستاش كه سه‌رۆكی هه‌رێمن ، ده‌ستپێكی ئه‌و پرۆسه‌یه‌تان ڕابگه‌یاندایه ، لانی كه‌م ڕێگاتان له دڕدۆنگی حزبه‌كان و ناشیرین كردنی ناسنامه‌ی كورد و چه‌واشه‌كاری هاوڵاتیانی بێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه ، ئه‌گرت.
ئێستاش فه‌رموو ڕاده‌ستكردنی هه‌رێمه سیاسییه‌كه‌ی نێوان 1992 تا 2017 ڕابگه‌ێنه به گۆڕینه‌وه‌ی به هه‌رێمێكی كارگێڕی به مه‌رجی مووچه ، وبه ئاشكرا هاوڵاتیان له موزایه‌ده‌ی حزبه‌كان بپارێزه ، وپهرلهمانتارانیش له‌و سه‌ر لێشێوانه ده‌ربازكه ، چونكه ئه‌ركی سه‌رۆك به ئارام گرتنی ژیان و چاره‌نووسی هاوڵاتیانیه‌تی.
ئه‌زانم ڕاگه‌یاندنی ڕاده‌ستكردنی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ به هه‌رێمێكی له‌سه‌رخۆی كارگێڕی .. كارێكی ئاسان نییه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه مسته‌فا بارزانی له دانوستانی ساڵی 1974 دا ونه جلال تاڵه‌بانی له 1984 دا دانوستانیان له‌سه‌ر مووچه نه‌ئه‌كرد و به نێوه‌ی كه‌ركوكیش ڕازی نه‌بوون ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌ڕێزتان ناچارن به مه‌رجی مووچه و دابین بوونی بژێوی ڕۆژانه و گوزه‌رانی هاوڵاتیان پاشگه‌ز ببنه‌وه له سیاسه‌تی (ئابووری سه‌ربه‌خۆ)
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاده‌ستكردن و گۆڕینه‌وه‌یه گرنگه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبه كوردییه‌كان له‌م سێ پارێزگایه‌ی هه‌رێمدا.
به‌ڕێزتان له ڕۆژی ڕیفراندۆمه‌وه ئه‌زانن كه ده‌بێت ئه‌م هه‌رێمه چی لێبكرێت ، با چیتر هه‌ندێك حزب وسه‌ركرده و په‌رله‌مانتار ، موزایه‌ده به‌سه‌ر چاره‌نووسی هلوڵاتیانهوه نه‌كه‌ن.
-
PM:04:59:24/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4124
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی