به‌ڵگه‌ی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی كۆر‌ونا لای به‌ڕێزته ..
سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم
له كاتێكدا سلێمانی وشار وشارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیانه وژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه ئه‌ژمێرن ، به‌ڕێز ئومێد خۆشناو ، لێدوان ئه‌دات ، سه‌رله‌نوێ ته‌شه‌نه سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌ردی كورونا ، به كاری كردار‌و به ئه‌نقه‌سته له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات.
به‌ڕێزیان ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ، فه‌رموویانه : ((خەڵك بە قاچاخ لەسنوورەكانەوە ئاسانكارییان بۆ كراوەو هێنراونەتەوە ناو شارەكانی هەرێم ... ئەمە تەنیا بۆ ئەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا زیاد ببێت لەهەرێمی كوردستان بەو هۆیەوە چاوەڕوانی كارەساتی گەورە دەكەین لەكوردستان، ئەمەش تەنیا لەبەر ئەوەی ئەزموون و حكومەتی هەرێم ناشرین بكەن، كە بەدڵنیاییەوە بەڵگە هەیە و دەخرێنە ڕوو و كارێكی زۆر زۆر خراپیش بوو ئامادەشم ئەو بەڵگانە بخەمە بەردەستی پەرلەمان و دامەزراوە یاساییەكانی هەرێم. ))
لێره‌دا ئه‌ڵێین :
1 – ئه‌بێت به‌ڕێزیان بزانن ، ئه‌و به‌ڵگانه ، به‌ڵگه‌ی كوشتن و تێكدانی ئاسایش و ئارامیی و ته‌ندروستی گشتیین ، له كاتی كاره‌سات ونه‌هامه‌تی گشتیی‌دا ، نابێت مامڵه‌ی نایاساییان پێوه بكرێت ، پله‌ی ئه‌و به‌ڵگانه، له پله‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی دائه‌نرێن .
2 – ده‌ستبه‌جێ ئه‌و به‌ڵگانه بده‌ن به داواكاری گشتی ، تا ڕێكاری یاسایی تایبه‌ت به (ئه‌نجامدانی تاوانی به ئه‌نقه‌ست له كاتی كاره‌سات و نه‌هامه‌تی كشتیدا) بگیرێته به‌ر.
3 – ڕاده‌ستكردنی كۆی ئه‌و به‌ڵگانه ، به بێ كه‌م و كوڕی ، له لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه ، به لایه‌نی یاسایی و دادوه‌ریی تایبه‌تمه‌ند له هه‌رێمدا ، ڕابگه‌ێندرێت ، وه‌ك چون ده‌ستكه‌وتنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند .
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ، به‌ڕێزیان ، له ڕووی یاساییه‌وه به‌رپرسیار ئه‌بن ، ولێپرسینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێت .
PM:06:31:08/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 5100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی