داھاتی یەك رۆژی فرۆشتنی نەوت نزیکەی ٢٥ ملیۆن دۆلارە.

‌د.كاظم فاروق



ئەگەر ئەم حکومەتە پارەی تەنھا یەک رۆژی فرۆشتنی نەوت تەرخان بکات بۆ رووبەروبونەوەی کۆرۆنا دەزانن چی پێ دەکرێت؟

١) ٤٠٠ ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد بۆ ھەر چوار پارێزگاکەی ھەرێم لە باشترین کوالیتی بە (٣) ملیۆن دۆلار دەکڕێت.

٢) دروستکردنی چوار نەخۆشخانەی گەورەی ٣٠٠ تەختی (بە شێوازی بینای ئامادەکراو) بۆ ھەر چوار پارێزگاکە، ھەر یەکەیان بە (٣) ملیۆن دۆلار واتە کۆی گشتی (١٢) ملیۆن دۆلار

٣) کڕینی ئامێر و پێداویستی پزیشکی و دەرمان و ماسک و دەستکێش و گاون و ھتد بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکان بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار بۆ ھەر نەخۆشخانەیەک واتە کۆی گشتی (٤) ملیۆن دۆلار.

٤) تەرخان کردنی یەک ملیۆن دۆلار بۆ تاقیگەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و پسپۆڕانی ئەو بوارە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەسەر ڤایرەسی کۆرۆنا لە ھەرێم.

٥) کردنەوەی خولی راھێنانی خێرای چەند رۆژە بۆ ستافی تەندروستی و دروستکردنی چەند گروپێکی پزیشکی تایبەت بە رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا لە سەرجەم شارەکان (کەمتر لە ٨٠٠٠٠ دۆلار)

٦) پێدانی بڕی ١٠٠ دۆلار وەکو ھاندان بە ھەر کەسێک کە لە دەرەوەی وڵات بوبێت و لەم ماوەیەدا گەڕابێتەوە کوردستان و خۆی تۆماربکات لای تیمە تەندروستیەکان. کەمتر لە (١.٥) یەک ملیۆن و نیو دۆلای پێویستە

تا ئێستا بەو ھەموو ئیشە تەنھا (٢٢) ملیۆن دۆلاری پێویستە و (٣) ملیۆن دۆلار ماوەتەوە.

ئەمە جگە لە ھەندێک ھەنگاوی ئاسانی دیکەی وەکو دامەزراندنی سەرجەم دەرچوانی بەشەکانی خۆپاراستن کە ژمارەیان نزیکەی ٢٠٠ کەسە و خۆشبون لە پارەی ئاو و کارەبا و باجی دوو مانگی خەلک و کاسبکاران و ھتد.

بەڵام ئەی حکومەت تا ئێستا چەندی تەرخان کردووە بۆ ئەم بابەتە گرنگە؟ کەمتر لە یەک ملیۆن دۆلار.


PM:11:17:14/03/2020

ئه‌م بابه‌ته 2740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی