خۆنیشاندانه‌كانی به‌غداو ده‌رئه‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
د.كامه‌ران مه‌نتك
ئه‌و خۆنیشاندانانه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌غدای پایته‌خت و ژماره‌یه‌ك له شاری تری له ناوه‌ڕاست و باشووری ئێراق گرتۆته‌وه، به‌ر له‌هه‌موو شتێك ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و پاشاگه‌ردانی و نا دادپه‌روه‌رییه، كه له‌و ناوچانه ده‌گوزه‌رێت، سه‌رباری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ساخته‌و بێهیوایانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له به‌غدا هیچ ره‌وایه‌تیه‌كی نه‌ماوه، بۆیه هه‌موو مرۆڤێكی ئازادیخواز پێویسته پاڵپشتی و لایه‌نگری ئه‌و خۆنیشاندانانه بكات. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا دیوێكی مه‌سه‌له‌كه‌یه، دیوه‌كه‌ی تری په‌یوه‌ندی به ره‌هه‌نده هه‌رێمی و جیهانییهكهوه هه‌یه، كه چۆن ئه‌و مافه رهوایانانهی خه‌ڵك ده‌خه‌نه دوو توێی به‌رژه‌وه‌نده سیاسی و هاوسه‌نگیه هه‌رێمایه‌تیه ئاڵۆزه‌كان!. بێگومان ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا ئێراق وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و جوگرافی كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری راسته‌وخۆ و نا راسته‌وخۆی هێزه هه‌رێمی و جیهانیه‌كان، كه هه‌ر لایه‌نه‌ی ده‌یه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژیه‌كانی خۆی بپارێزێت.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و خۆنیشاندانانه هه‌رچیه‌ك بێت هیچ له بایه‌خی ئه‌وه ناگۆڕێت، كه سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێیه له ئێراق به ڕێوه‌یه، ئه‌و سه‌ره‌تایه به‌ره‌و دوو ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر كارده‌كات، له لایه‌ك بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی دادپه‌روه‌رانه‌تر، له لایه‌كی تر بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی نا سهقامگیریهكان و به سوریا كردنی ئێراق هه‌نگاو ده‌نێت. به‌هۆی بوونی میلیشیاو هێزی چه‌كداری زۆر‌و جیاواز، بۆ ماوه‌یه‌كی ره‌نگ بێت زۆر دوور نا، ئه‌گه‌ری دووه‌م به‌هێزتره، كه به داخه‌وه ئه‌مه دۆخه‌كه زۆر ئاڵۆزتر ده‌كات و دواتر ده‌گاته ئه‌و ئامانجانه‌ی خه‌ڵك كاری بۆ ده‌كات، ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی ده‌وێت و ده‌وه‌ستێته ئه‌و مامه‌ڵه سیاسی و جیۆپۆلهتیكانهی له پشت په‌رده‌كانه‌وه له نێوان هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
بڵێسه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و خۆنیشاندانانه گومانی تیا نیه بۆ زۆر شوێن ده‌په‌ڕێته‌وه چوارچێوه جوگرافیهكهی خۆی ده‌به‌زێنێت و ره‌نگه بێت له كۆتایدا سیسته‌می سیاسی هه‌موو ناوچه‌كه بخاته مه‌ترسیه‌وه‌و گۆڕانكاریه‌كی بنه‌ڕه‌تی له فه‌زای سیاسه‌تی هه‌رێمی دروست بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گومانی تیانیه ئه‌و بڵێسه‌یه به‌ر له هه‌موو شوێنێك ده‌په‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان!. ئه‌گه‌ر له‌به‌غدا ده‌ستكه‌وتی باش به ده‌ست بێت!. راسته دۆخی هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی تری ئێراق جۆره جیاوازیه‌كی هه‌یه، به‌ڵام له رووی سیاسه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه‌ش دووچاری هه‌مان ئه‌و نه‌خۆشیانه هاتوون، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق تووشی بوون، تووڕه‌یی و بێزاری خه‌ڵكی كوردستان هه‌رگیز له تووڕه‌یی و بێزاری ناوچه‌كانی تری ئێراق كه‌متر نیه، وه‌كو ئه‌وان متمانه به ده‌سه‌ڵاتداران و پڕۆژه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه، دوا هه‌ڵبژاردن رێژه‌ی به‌شدارینه‌كردنی خه‌ڵك، كه زۆرینه‌یه‌كی ره‌ها بوو ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له كوردستانیش باوه‌ڕی به خه‌باتی سیاسی و په‌رله‌مانی نه‌ماوه، ئه‌مه ئه‌گه‌ری توند‌و تیژی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری زیاتر ده‌كات له هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له هه‌رێم بێته ئارا.
به داخه‌وه زۆر له خوێنده‌واران و چاودێرانی كورد پێیان وایه به‌هۆی بێهیوابوونی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌گه‌ری په‌ڕینه‌وه‌ی خۆنیشاندانه‌كان بۆ هه‌رێم زۆر نیه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، بێهیوابوونی خه‌ڵك به‌هۆی ملكه‌چ بوونه‌وه نیه بۆ ئه‌و دۆخه سیاسی و ئابوورییه‌ی سه‌پێنراوه‌ته سه‌ری، به‌ڵكو ته‌نیا بێ متمانه‌ییه به‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا وه‌ك گه‌ڕۆكێك (مه‌رج) ێك نواندن ده‌كه‌ن، نه‌ك بێ متمانه بوون به زه‌روره‌تی گۆڕانكاری و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی تر، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ویست و خه‌ونه‌كانی خه‌ڵك بێت. ئه‌و هێزانه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دان، هیچ كامێكیان ناتوانێت سه‌ركردایه‌تی و پیشه‌نگی گۆڕانكاریه‌كی له‌و شێوه‌یه بكات، به‌ڵام گۆڕانكاریه پۆزه‌تیڤه‌كانی ئێراق، ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بشكێته‌وه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك و دروست بوونی سه‌ركردایه‌تی مه‌یدانی نوێ، ئه‌و كاته ئه‌و هێزانه‌ی له ئارادان، به هه‌موو رهنگهكانیانهوه ده‌خرێنه به‌رده‌م دادگای خه‌ڵك و به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و هه‌موو تاوان و گه‌نده‌ڵی و نادادپهروهریهیان ده‌خرێته ئه‌ستۆ. ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی به ته‌واوی دركیان به‌مه كردووه بۆیه هه‌ر له ئێستاوه سیناریۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و بڕینی هێڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داده‌نێن.به‌ڵام له كۆتایدا، كه زه‌نگی حهشرهكه لێیدا هیچ شتێك فریایان ناكه‌وێت!.
PM:01:18:05/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3064
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی