قارەمانەكان بێدەنگ مەكەن

‌زاناعبدالرحمان

بۆ دوو پیاوی قارەمان
عەمید رێبوار
لیوا سەربەست
هیچ شتێك هۆكار نیە بۆ ئەوەی لەبەرامبەر نادادی بێ دەنگ بین باردۆخ هەرچی بیت مەترسی چەند هەبێت غەدر هەر غەدرە
ناكرێت حكومەت لەبەر ئەوەی رووبەرووی كۆرنا بووەتەوە كە ئەركی خۆیەتی، بەڵام مافی خەڵكی بخوات
ئێستا كە خەڵك كەرتینەكراوە لەماڵەوە بەچی خواردن بۆ منداڵەكانی بكرێت ؟

بۆ ئاسیە بۆ حكومەت خێرخواز ماڵ بەماڵ بگەرێن خورادن دابەش بكەن بۆ ئەو ناتوانیت موچە دابەش بكات؟
دوو رۆژ پێش ئێستا ئەمەم نووسی سەربازێك لە نامەیەكدا بۆ خێزانەكەی ئەڵێت ( یەكێك نەگبەتیەكان جەنگ ئەوەیە ئێمە سنگ ئەنێین بەگوللــەوە لە پێناو نیشتمان، كەچی بەرپرسەكان لە هێڵی دواوە دزی لە بەشە خۆراكەكەمان ئەكەن و پارەكەی ئەدەنە ئەو سۆزانیانەی كە شەوان لەگەڵیان ئەخەون ، بەیانیش هەندێك چەقاوەسو و زۆربڵێ كە بەرماوەی مێزەكەی شەویان بەركەتووە دێن هەزار بیانوو درۆ بۆ بەرپرسەكان ئەهێنەوە و بە ئێمە ئەڵێن دەبێت هەموومان لە پێناو نیشتمان بمرین

‎ بۆیە تكایە متمانە بەو حكومەتە مەكە چیت پێ ئەكرێت بۆ مناڵەكان بیكە چاوەرێ منیش مەكە.

بەداخەوە لەسەر داواكردنی ماف و موچەی پێشمەرگە دوو فەرماندەی پێشمەرگە لەكارەكانیان دووخرانەوە
لەكاتێكدا لە دونیادا لە دۆخی ئاوادا حكومەت یەكەم كار كە ئەیكات دابینكردنی موچە و مافی خەڵكە، بۆ ئەوەی پێوستیی و بژێوی خۆیان بەڕێوە ببەن،ئاخر پێشمەرگە جگەلە مووچەكەی چیتری هەیه !.
هێشتا دوایی ئەو هەموو گیانفدایەی پێشمەرگە ئاوا چاكەیان ئەدەنەوە
تكایە لیوا سەربەرست ، عەمید رێبوار ئێوەش نامەیەك بۆ خێزان منالەكانتان بنوسن بڵێن:

(كاتێك ئێمە سنگمان نابوو بە گوللەوە،لە بەرامبەر داعش،ئەوان موچەكانی ئێمە ئەدزی و ئەیاندا بە سۆزانیەكان.
ئەوانیش لە شەقامەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك بە ئۆتۆمبێلی ئاخر مۆدێل پیاسەیان ئەكرد و گاڵتەیان بە خێزان و كچ و كوڕی ئێمە ئەكرد.

كاتێك ئێمە شەونخونیمان لە پێناو نیشتماندا ئەكرد و سەنگەرمان دژی داگیركەران گرتبوو ،ئەوان پارەی ئێمەیان تەخشان و پەخشان ئەكرد لەشەوەسورەكاندا و ویسكی و ڤۆدگا و شەمپانیایان هەڵدەقوڕاند،بۆ ئەوەی ورگیان زلتر وسەریان گەورەتربێت.
بەپارە و قوتی ئێمە كافێ و رێستۆرانتیان بۆ كچە مۆدیلەكان دروست ئەكرد،بۆ مەرامی گڵاوی خۆیان،هەتا گەنجەكانی جوانەكانی وڵات لە خشتە بەرن.

بەیانیش كۆمەڵێك پەرلەمانتاری كۆیلە كە بەرماوەی مێزكەی شەویان بەركەوتبوو ئەهاتن و ئەیانووت:
چاكسازی بەرێوەیە خۆتان بگرن،ئەبێت هەموومان لە پێناو نیشتمان بمرین.

بۆ خێزانەكەتان بنوسن باوەڕ بە حكومەت مەكەن،چیتان لە دەست دێت بیكەن چاوەرێ ئێمەش مەكەن ). 


AM:09:25:18/03/2020

ئه‌م بابه‌ته 2580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی