راستیەكی تاڵ !!

‌زاناعبدالرحمان

من مرۆڤێكی واقعیم باوەرەم بە شتی پێچ وپەنا نیە   ئیستا كاتی دڵدانەوەو لەژێر لێوەوە قسەكردن نیە راستیەكە ئەوەیە هەموومان ژیانمان لە مەترسیدایە چەند رۆژێكی تر مەترسیەكان لە كوردستان زیاتر ئەبن

ئەوەی ئەوان نایڵێن من پێتان ئەڵێم ، ئامارەكان راست نین  
خەڵك هەیە تووشبوە و هەستی پێ نەكردوە هەندێك خۆیان شاردۆتەوە،  پێداوستی پزیشكی پێوست نیە  ، سەرچاوەی مرۆیی ئامادەكراویش نیە ،
دۆخەكە لەوە مەترسیدارترە كە ئێوە كردوتانە بە نوكەتە و پێكەنین

هەموو ئەو ووڵاتانەی كە گیرۆدەی كۆرۆنابوون سەرەتا  بەئاسایی وەریانگرتوو خەڵك خۆی نەپاراست

دڵی خۆتان بەوە خۆش مەكەن كە گەنج ناكوژێت و بێخەم لە نێرگەلەخانە و كۆبونەوە و شوێنی گشتی پاڵبدەیتەوە قسەی زل بكەیت
خۆمان نەپارێزین هەموومان ئەكوژێت

حكومەت  بەباشی هاتۆتە سەرخەت  بەشێكی زۆری پزیشكەكان و بەرێوەبەراتی تەندروستی شارەكان  و لیژنەكان و دەزگائەمنیەكان  بەدڵسۆزی بەو توانایەی هەیانە بە ئەركی خۆیان هەڵساون
لێتان ئەپارێنەوە خۆتان بپارێزن لە ماڵەكانتان بمێنەوە مەچنە شوێنی قەرەباڵخ  بەڵام ئێوە گوێ پێنادەن  بۆیە ئێوەی هاووڵاتی بریارئەدەن دۆخەكە لە ژێر كۆنترۆڵ بێت یان لە كۆنترۆڵ دەربچێت
ئەو كات بە هیچ كەس راناگیرێت  
 
بۆیە بترسن  زۆر بترسن  ئەمە جەنگە ئەوەی ئیهمالی بكات و سەنگەری خۆی قایم نەكات هەر خۆی باجەكەی نادات بەڵكو هەموومان گیرۆدەئەكات
 
تكایە باپەندبین خۆمان بپارێزین بۆ ئەوەی مەترسی لە سەر ژیانی ئەوانتر دروست نەكەین
پزیشك و كارمەندانی تەندروستی وەك تۆ مرۆڤن تۆ خۆت ناپارێزێت   ئەوانیش  تاشوێنك ئەتوانن پارێزگاری لە ژیانت بكەن
دوایی بەناچاری ئەبێت بدەنە دەست ئیزرائیل

‎مەلێن فشەیە و مەڵێن ئەوەی خودا نەیكات نابێت،خوداش ئەڵێت خۆتان و مناڵەكەنتان لە بەڵا بپارێزین.
‎ناكرێت تۆ هیچ نەكەیت و خودا تۆ بپارێزیت ،تێبگە خودا مرۆڤی ئیهمال و بێ گوێ ناپارێزیت.

ئومێدەكەم هەمووتان ترسابن
نەترسان ئازایەتی نیە و بێسودە


AM:09:12:12/03/2020

ئه‌م بابه‌ته 3008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی