مانگاكە بكوژن".

‌زاناعبدالرحمان

باشترین بناغە بۆ مرۆڤ باوەڕە،مرۆڤ كە خاوەن باوەڕی راستەقینەبوو ،هەرگیز ناترسێت ، ئەگەر  قاچەكانیشی بلەرزێ و ئەو هەنگاوی خۆی دەنێت و ناكەوێت ،ئەگەر بشكەوێت هێزی هەستانەوە هەرگیز لەدەست نادات.بۆیە خاڵی سەركەوتن دوو هەنگاوی گرنگە.
 یەكەم باوەڕبوونە بەخوا،دووەم باوەڕ بەخودی خۆت.

ئەمشەو  خەیاڵم لە چیرۆكێك ئەکردەوە،كە ژیانی منی بەتەواوەتی گۆڕی.

نزیكە ١٥ ساڵ پێش ئێستا هاورێیەکی خۆم بۆی باسكردم،ئیتر لەو رۆژەوە لە مێشكمدایە زۆر هاوكاری كردوم.

ئەگێرنەوە حەكیمێك لەگەڵ خوێندكارێكی لە شارێك ئەچن بۆ شارێكی تر لە رێگە تووشی ئاوەدانی ئەبن،زەوێكی بەپیت و ئاوێكی زۆر، بەڵام ماڵێكی رەش و رووت بێ پۆشاك حەكیمەكە لە خاوەن ماڵ ئەپرسێت ئێوە خەریكی چین ؟ ئەویش ئەڵێت : قوربان وەڵا هیچ مانگایەكمان هەیە رۆژانە ئەیدۆشین و رۆژێك بۆ خۆمان رۆژێك ئەینێرین بۆ شار ئەفرۆشین و نانی پێئەكڕین و بژێوی ژیانی پێ بەڕێ ئەکەین.
 
حەكیمەكە  بەرێ ئەكەوێت و لە رێگا مانگاكە ئەبینێت بە خوێندكارەكەی ئەڵێت: بیكوژە  خوێندكارەكەش ئەڵێت قوربان ئەو خێزانە و مناڵە قوت و ژیان وبژێوییان لەسەر ئەو مانگایە خوا ئەو غەدرەمان لێ قبوڵ ناكات،حەكیمەكە زۆری لێ ئەكات و خوێندكارەكەش مانگاكە ئەكوژێت!.

دوایی چەند ساڵێك خوێندكارە ئەو رووداوە لە مێشكدا ئەبێت بەگرێ و هەست بە تاوان ئەكات،ئەچێت بۆ گوندەكە  ئەبینێت گوندەکە زۆر گۆراوە خاوەنی گەورە و كشتوكاڵ و خەڵكی پۆشتە ئەچێتە ماڵەكە ئەپرسێت،قوربان پێش چەند ساڵێك ماڵێك لێرەبوون چی یان لێهات؟.
 خاوەن ماڵ ئەڵێت  قوربان هەر ئێمەبووین،خوێندكارەكە ئەپرسێت ئاخر من هاتم ئێرە وانەبوو،ئەڵیت ئێمە مانگایەكمان هەبوو هەموو ژیانم لەسەر ئەوە بوو رۆژێك مانگا كوژرا ناچار بۆ ئەوەی مناڵەكان نەمرن لە برسا دەستم كرد بە كوشتوكاڵ و زەوییەكەم كێڵا و بەرووبوم زۆر بوو  خانووم. كرد و ژیانمان بەتەواوەتی گۆڕا..

چیرۆكێكی زۆر سادەیە،بەڵام هەموومان مانگایەك هەیە لە ناو ناخماندا هەیە،كە ناهێڵێت گۆرانكاری بكەین و ژیانمان بگۆڕین،هەر خەریكی دۆشینی ئەوینین و بە تۆزێک شیر رازین.

 مرۆڤ ناكرێت تا ئەمرێت یەك كار بكات و بترسێت.ناكرێت هەر دانیشیت و بەو شتە كەمە رازی بیت كە بەدەستی ئەهێنیت.
ئەگەر ئەتەوێت پێشبكەویت ئەبێت ئەو مانگە بكوژیت.

هەوڵبدە لەم زەوییە فراوانە شتێكی تر بچێنیت،تا شتێکی باشتر بەدەست بهێنیت.
 مەترسن  دەست پێ بكەن كەس لە خۆیەوە نابێت بە خاوەنی هیچ شتێک تا هەوڵی بۆ نەدات و ڕێگاکان نەگۆڕێت پێ ناگەیت ،گوێ لەوانە مەگرن كە دۆراون هەر نمونەیەكیان بۆ باس بكەیت هەزار بیانوو و شتی ناڕاستت بۆ ئەهێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەوانەی سەركەوتوون پشگیری كراون. تۆش وەرە مەیدان و پشتیوانی بەدەست بێنە.كەس نایەت لە ماڵی خۆت دەستت بگرێت،توانا و بەهرەكەت پیشان بدە با كەمیش بێت.

واز لە توانج و پلاری خەڵکی بێنە،تۆمەت بۆ سەركەوتوەكان هەڵمەبەستە،برۆ لیان فێربە
كەس بەیەكەم هەوڵ و هەنگاو  پێنەگەیشتوە و سەرکەوتوو نەبووە.
یەكەم هەنگاوی سەركەوتن ئەوەیە لەوانە دوور بكەوەرەوە كە هەمێشە بیانویان هەیە بۆ سەرنەكەوتن ئەوانەی ئەم رستەیە ئەڵێن ( فڵان خۆی هیچ نیە و پارەی خەڵكی پێیە،  فڵان هیچی پێ نیە لە خۆیەوە بووە بە شت ).

 هەندێك كەس و هەندێك ئیش رێك وەك ئەو مانگایەن  بۆیە كۆتایان پێبهێنە ،چونكە دڵنیابن  هەر ئەو بڕە شیرەئەدەن  .
بێترس و بەو باوەڕە دەست پێبكەن. ئەو دەرگایە داخراوە شەرت نیە كلیل درابێت،بەڕووی بچن ،لەوانەیە خودا ئاسان بۆتان بكاتەوە.
زانا عەبدولڕەحمان


AM:10:37:26/02/2020

ئه‌م بابه‌ته 3592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی