ئایا مه‌سرور بارزانی ئه‌بێته پاڵه‌وانی چاكسازی؟
لەیلا جەمال
رۆژی شه‌ممه، سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پۆلێكی خوێنكارانی بنه‌ڕه‌تی له خوێندنگایه‌كی دهۆك بڵاو كرایه‌وه.
له‌و سه‌ردانه دا، بارزانی له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له نه‌وه‌كانی داهاتودا قسه ئه‌كا.
ئه‌و مه‌شهه‌ده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت چیمان پێ ئه‌ڵێت؟
منداڵان لۆژیك به‌كارناهێنن بۆ تێگه‌یشتن، وێنه كاریگه‌ری ڕاسته‌خۆی هه‌یه له سه‌ریان.
سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدی وه‌ستاوه، ئه‌و
قسه‌كه‌رو و مناڵه‌كانیش گوێ گرن.
ئامۆژگاریه‌كانی ئه‌سه‌پێنێ و داوا ئه‌كا به كۆرس بڵێن به‌ڵێ.
لێره‌دا جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندیه‌ك به‌دی ناكرێ، بۆ نمونه بارزانی بیه‌وێت وێنه‌یه‌كی نوێ له قسه‌كردن و ڕه‌فتاركردن دا بگه‌یه‌نێ، هه‌م به بیری مناڵه‌كان و هه‌م به مامۆستایان.
ئه‌كرا بچێته ناو خوێنكاره‌كانه‌وه، سه‌ره‌تا ئه‌وان بدوێنێ، نه‌ك خۆی قسه بكات، یه‌ك بۆ دوو مناڵ وه‌ك سامپڵ وه‌رگرێ بۆ گه‌یاندنی نامه‌یه‌كی دیاری كرا‌و، كه هه‌ڵگری چه‌ند به‌هاو مانایه‌كی تایبه‌ت بێ، به‌ڵام ته‌نها له چه‌ند ده‌قه‌یه‌دا به جددیه‌تێكی ته‌واوه ئامۆژگاریان ئه‌كات له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێ بابه‌ته‌وه، له كاتێكدا ئه‌وان ناتوانن له‌وانه تێبگه‌ن و له دیدی مناڵاندا بایه‌خیان نیه.
ئه‌وان هیچ ده‌رباره‌ی ئاین و نه‌ته‌وه نازانن، ده‌بێت وه‌ك مرۆڤ و ئازاد په‌روه‌رده بكرێن، له جێی قسه‌كردن ده‌رباره‌ی ئاین و نه‌ته‌وه‌و ئه‌رك خستنه سه‌ر شانیان، ده‌كرا ده‌رباره‌ی هاوڕێكانیان، ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی و چێژی فێربوون قسه‌یان بۆبكرێت.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز كێشه‌ی جیاوازی ئاینی و قه‌ومیمان نه‌بووه، كێشه‌ی قبوڵ نه‌كردنی بیروڕای جیاوازمان هه‌یه.
منداڵان ده‌بێت خزمه‌ت بكرێن، ده‌بێت ئاینده‌یان بۆ دابینبكرێ، ئه‌وان تا ده‌یان ساڵی تر هیچ ئه‌ركێكیان نیه به‌رامبه‌ر نیشتمان، حكومه‌ت ئه‌ركی هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌وان.
ئه‌وان ده‌رباره‌ی ئه‌رك و هه‌ڵبژاردنه‌كانیان بۆ ئاینده تێناگه‌ن، له‌و قسانه گرنگتر به‌لایه‌نه‌وه هه‌ڵسوكه‌تێكی گاڵته ئامێز‌و باوه‌شێك و یاری كردن یان ڕه‌فتارێكه له ئاستی ته‌مه‌ن و خولیاكانیان دا.
به‌ڵام بارزانی ئه‌ڵێی قسه بۆ خوێنكارانی زانكۆ ئه‌كات، دواتریش بێ حسابكردن بۆ كه‌سایه‌تی منداڵه‌كان،ته‌نها له‌گه‌ڵ مامۆستاكه دا ته‌وقه ئه‌كات و پۆله‌كه جێئه‌هێڵێت.
ئه‌گه‌ر شاده‌ماری یه‌كه‌می چاكسازی گرێبه‌ین به تێڕوانینی سه‌رۆكه‌كانه‌وه بۆ چاكسازی له بیر‌و واقعی نه‌وه‌كانی داهاتوو دا.
ئایا ئه‌م وێنه‌یه گومان ئه‌خاته سه‌ر باوه‌ڕی ئه‌وانه‌ی پێیان وایه، مه‌سرور بارزانی ئه‌توانێت چاكسازی بكات؟
چاكسازی چیه؟
له تێگه‌یشتنێكی كورت دا، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئیدعا ئه‌كرێت. ئه‌و پاكێج و پرسانه‌یه كه پارته‌كان له حكومه‌تدا ئه‌یبه‌نه پێشه‌وه‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت له باره‌یه‌وه بڕیار ئه‌دا.
موچه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان و ڕۆتیناتی وه‌زاره‌ته‌كان.
له تێگه‌یشتنێكی قوڵ دا، چاكسازی شته بناغه‌ییه‌كانه، له پرسی ده‌سه‌ڵات، ئاسایشی وزه‌و خۆراك، ئاسایشی هاوڵاتیان، ژێرخانه‌كانی ئابوری، په‌روه‌رده، كلتور‌و یاساكان و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و ڕۆژنامه‌وانی و ماف و ئازادیه‌كان تا هیتر.
با له وزه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، وه‌ك دڵی چاكسازی، ئه‌گه‌ر ئه‌و گریمانه‌یه ڕاست بێت، كه ڕێگری به‌رده‌م ڕێكه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه په‌یوه‌ندی به ڕێگری توركیاوه هه‌یه، ئه‌وه مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی وزه په‌یوه‌سته به (ڕێكه‌وتن)ی په‌نجا ساڵه‌ی وزه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و توركیا دا.
ئایا ڕێكه‌وتنی توركیا و حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر وزه، ئاسایشی وزه‌ی بۆ زامن كردوین یان خستیه مه‌ترسیه‌وه؟
ئایا حكومه‌ت ئه‌توانێ له‌م ڕێكه‌وتنه پاشه‌كشه بكات؟
وه‌زیرێكی پێشوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (جه‌یمس ماتیس) له چاوپێكه‌وتنێكی نوێ دا ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ڕوبه‌ڕوی ئه‌مریكا ئه‌بنه‌وه ئه‌ڵێت: "من دابه‌شیان ئه‌كه‌م به‌سه‌ر دوو ئاست دا، ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ره‌كی ستراتیژی دوور مه‌ودامان نه‌بووه، له چوار ساڵ بۆ هه‌شت ساڵ له‌سه‌ر مان بووه هه‌ندێك شت بكه‌ین له‌پاڵ.." .
ئه‌م قسه‌یه به‌و واتایه دێت هیچ حكومه‌تێك كه سه‌رۆك و ئیداره‌كه‌ی چوار ساڵ بۆ هه‌شت ساڵ جارێك هه‌ڵه‌بژێردرێنه‌وه، ناتوانن له‌و ماوه‌یه زیاتر بڕیار یان هه‌نگاوێكی ستراتیژی ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه، چونكه بارودۆخی ده‌ره‌كی و هه‌لومه‌رجه‌كان ئه‌گۆڕێن و زۆربه‌ی كات پێویسته بڕیاری نوێیان له‌باره‌وه بدرێ.
كاتێك حكومه‌تی ئه‌مریكی ناتوانی له سیاسه‌تی ده‌ره‌ویدا له هه‌شت ساڵ و چوار ساڵ دوورتر به‌چاو ڕوون بێت،ئایا حكومه‌تی فیدڕاڵی هه‌رێم له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك (ڕێكه‌وتن)ی وزه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی نیازخراپ دا ده‌كات بۆ په‌نجا ساڵ؟
ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵاته، ئایا شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه،ئایا مه‌بده‌ئی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ته‌واوی جێبه‌جێ كراوه؟
له كۆتایی دا، كۆی پاكێجه‌كانی تری چاكسازی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان دا په‌یوه‌سته به وزه‌وه، كه سه‌رچاوه‌ی داهات و بودجه‌یه.
پرسیاره‌كه‌ش وه‌ك خۆی ئه‌مێنێته‌وه، ئایا مه‌سرور بارزانی ئه‌بێته پاڵه‌وانی چاكسازی؟
PM:12:16:23/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی