کاتێک گوێم لەسەرۆکی حکومەتی نوێ بوو لەپەرلەمان هێڵەگشتیەکانی حکومەتی نوێ باس دەکات زۆر دڵخۆش بووم بەیەکێک لەخاڵەکان کە دورخستنەوەی حزبە لەحکومەت و دەزگاکانی. لێتان ناشارمەوە کە ئەو کات و ئێستاش بڕوام بەم پیاوە هه‌بوه و هەیە کە هەوڵی جددی بدات بۆئه‌وه‌ی بەڵێنەکانی بباتە سەر، چونکە جەنابیان زۆرباش دەزانێت کە گەندەڵی ئیداری هەموو جومگەکانی ووڵاتی گرتۆتەوەو دەسەڵاتی حزبەکان لەحکومەتدا هاوكاره لەبەردەوامی گەندەڵی. ئەوەی پاش چەند ڕۆژێک لەم بەڵێنانە زیاتر دڵی خۆش کردم دانانی کەسێک بوو بۆ وەزیری ناوخۆ کە كه‌سێكی سیاسی نوێیەو بەقسەی زۆرێک لەشارەزایان گونجاوە بۆ ئەو کارە. هەرچەندە من چاوەڕێم دەکرد لەگەڵ هاتنی جەنابی وەزیر ستافێکی نوێش بێنە ئەم وەزارەتە دەزگاکانی ئەم وەزارەتە چونکە کارێکی زەحمەت دەبێت تەنها ۱ کەس کە وه‌زیرە بتوانێت ئەو گۆڕانکاریانە بکات کە کاک مەسرور بەڵێنی دابون.
بابێمەوە سەر بابەتەکە کە بەڵێنەکەی کاک مەسرورە بۆ نەهێشتنی تەداخولی حزبی لەدەزگاکانی حکومەتدا. سەبارەت بە ته‌داخولی حزبی له وەزارەتی ناوخۆ و هێزە ئەمنیەکان من دەتوانم، بەبێ لێکۆڵینەوەی پێشوەخت، بڵێم کە زۆربەی زۆری كێشه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە تەداخولی حزبی و خەڵکی حزبی هەیە لەناو هێزە ئەمنیەکاندا به‌شێوازی جیاواز. ئه‌مه شتێكی سه‌یر نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌هێزه ئه‌منیه‌كاندا كارده‌كه‌ن بهتهسكیهی هزبی دامه‌زراون و هه‌ربۆیه هه‌ندێكیان زیاتر خۆیان به‌كارمه‌ندی حزبه‌كه‌یان ده‌زانن وه‌ك له حكومه‌ت. هه‌ربۆیه دوورخستنه‌وه‌ی حزب و خه‌ڵكی حزبی كه‌كاری حزبی ده‌كه‌ن له وه‌زاره‌تی ناوخۆ خزمه‌تێكی زۆر به‌م وه‌زاره‌ته‌وه و حكومه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت و ڕاسته‌وخۆش سودی بۆ حزبه‌كانه كه ئامانجیان سه‌رخستنی حكومه‌ته.
ته‌داخولی حزبی به‌شێوه‌یه‌ك هه‌یه كه‌زۆرێك له ئه‌ندامانی ئه‌م ده‌زگایانه پاش به‌ڵێنه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تیش هه‌ر به‌رده‌وامن له‌كاری و بانگه‌شه‌ی حزبی به‌بێ گوێدانه به‌رنامه‌ی حكومه‌ت. من له‌خۆم ده‌پرسم ئه‌گه‌ر من له سه‌ر سۆشیال مێدیا ڕۆژانه به‌ده‌یان و سه‌دان ئه‌فسه‌ری پۆلیس و ئاسایش و هێزه ئه‌منیه‌كانی تر ببینم به‌ئاشكرا و به‌جلی فه‌رمیه‌وه بانگه‌شه‌ی حزبی بكه‌ن و سه‌ردان و كۆبونه‌وه له‌ناو مه‌قه‌ڕی حزبی بكه‌ن، ئیتر چۆن جه‌نابی وه‌زیری ناوخۆ چوارده‌وره‌كه‌ی ئه‌مانه نابینن. ئه‌فسه‌ری پۆلیس هه‌یه به‌ئاشكرا به جلی پۆلیسه‌وه له‌سه‌ر ف ب ده‌ڵێت كه حكومه‌ت سیناریۆی كوشتنی كابرای توركی له‌هه‌ولێر دروستكردوه و حكومه‌ت درۆ ده‌كات. ئه‌فسه‌ری پۆلیس هه‌یه به‌جلی فه‌رمی له‌ناو هه‌ولێر و له‌كاتی كاردا جامانه‌ی سوری به‌ستوه و زۆر شانازی ده‌كات كه‌كه‌س له‌م پارتی تر نیه‌و نابێت، به‌ده‌یان وێنه‌ی ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه هێزه ئه‌منیه‌كان لهدائیرهكانیاندا وێنه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی كاك مه‌سعود و مام جه‌لالی ڕه‌حمه‌تی ده‌گرن له‌كاتێكدا ئه‌م دوو به‌ڕێزه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی ئیداری حكومیان به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆوه نه‌ماوه‌و پێویسته له شوێنی وێنه‌ی ئه‌مان وێنه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌رێمی كوردستان یان عێراق دابنرێن. ڕۆژانه ده‌بینم كه به‌ده‌یان ئه‌فسه‌ر كۆبونه‌وه‌و سوپاسنامه‌ی حزبه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه به جلی فه‌رمی هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه. ئه‌فسه‌ری پۆلیس هه‌یه به‌جلی پۆلیسه‌وه جامانه‌ی ڕه‌شی له‌مل كردوه‌و تهزبیحێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئارمی حزبه‌كه‌ی داوه له‌سه‌ر سنگی كه جلی پۆلیسه. ئه‌فسه‌ری پۆلیس هه‌یه له %٩٠ كاره‌كانی له‌سه‌ر ف ب كاری ڕۆژنامه‌وانیه به‌ڵام پرۆفایله‌كه‌ی وێنه‌ی ئه‌فسه‌ری پۆلیسی داناوه‌و هاووڵاتیان وه‌ك پیاوی حكومه‌ت سه‌یری ده‌كه‌ن. هیوادارم كه سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆ چاوێك به سۆشیال میدیای كوردستاندا بخشێنن بۆئه‌وه‌ی حه‌جم و ته‌ئسیری ته‌داخولی حزبیان له‌سه‌ر كارمه‌ندانی ئه‌م وه‌زاره‌ته بۆ ده‌ربكه‌وێت.
هه‌رچه‌نده من ده‌زانم كه كێشه‌كان زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك كاتدا چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردن و كۆنترۆڵ كردنی سۆشیال مێدیا زۆر ئاسانه‌و ته‌نها پێویستی به‌بریارێك هه‌یه كه هیچ كه‌سێكی سه‌ر به ئه‌م وه‌زاره‌ته بۆی نیه جلی فه‌رمی به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌كاونتی شه‌خسی و ئه‌گه‌ر ئه‌كاونتی دانا به‌جلی حكومیه‌وه ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی نیه بیروبۆچونی حزبی یان ڕاوبۆچونی شه‌خسی بڵاو بكاته‌وه كه یه‌ك نه‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕاسای حكومه‌ت و ده‌ووڵه‌ت.
هیوادارم هاووكارانم له وه‌زاره‌تی ناوخۆ سود له ئه‌م پێشنیاره‌م وه‌ربگرن و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات من ئاماده‌م ڕێنمایی به‌كارهێنانی سۆشیال میدیای پۆلیسی هۆڵه‌ندایان بۆ بنێرم بۆ ئه‌وه‌ی سودی لێوه‌ربگرن و ده‌شتوانن به‌كاری بهێنن.
سامان حەسەن
ئەفسەری پۆلیس لە هۆڵەندا
سامان حەسەن
PM:01:54:05/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3444
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی