نامهيهكى كراوه بۆ سه‌رۆك كۆمار
مامۆستا جه‌عفه‌ر
نامهيهكى كراوه بۆ سه‌رۆك كۆمار
به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
ئه‌بێ به‌خشنده مل كه‌چ كا له‌راستى مووچه خۆرى خۆى
سوراحى سه‌رفروو دێنێ له بۆ پياڵه كه تێكا بۆى
(پيره‌مێرد)
پاش رێز‌و سڵاو
سه‌رۆك كۆمارى وڵاتانى پێشكه‌وتوو، ده‌بنه باوكى گه‌ل و نيشتمان و له‌كارى سياسيش هه‌ڵوێستى بێ لايه‌ن وه‌رده‌گرن. به‌ڕێزتان له‌لايه‌كه‌وه خه‌ريكى ته‌كه‌تولات و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ن، له‌لايه‌كى تره‌وه، له‌ڕووى سياسييه‌وه، ناڵێم هه‌رزه‌كارانه بيرده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێم: ره‌فتارى ئێوه له‌ره‌فتارى كه‌سايه‌تيه‌كى گه‌وره‌و سه‌رۆك عهشيرهتيش ناچێت!
هه‌زار جار رووى زمانه ره‌ش بێت و هه‌زار نه‌فره‌ت له مێژووى ته‌كه‌تولات و ده‌سته‌گه‌رى و فراكسيۆنسازيى ناو يه‌كێتى، پياوى ئه‌وتۆى هێناوه‌ته پێشه‌وه، له‌هه‌موو شت ده‌چن به‌س له ((كاره‌كته‌رى سياسى)) نه‌بێ. ئارام شه‌هيد ده‌بێت و شه‌هاب و جه‌عفه‌ر ئيعدام ده‌كرێن و عه‌لى عه‌سكه‌رى و دكتۆر خالد و عه‌لى هه‌ژار و كاردۆ گه‌ڵاڵى شه‌هيد ده‌بن و هه‌ڵه‌بجه كيميايى باران ده‌كرێت و به‌رهه‌مى ئه‌و هه‌موو قوربانييه بۆ كورسى سه‌رۆكايه‌تى كۆماره‌و ئه‌وه‌ش پێشكه‌شى به‌ڕێزتان ده‌كرێت. تا ساڵى 1991 ئه‌گه‌ر جاڵجالۆكهى ته‌كه‌تولات نه‌بوايه كێ جه‌نابتى ده‌ناسى! ئێستاش كارامه‌يى و ئازايى به‌ڕێزتان نه‌بوو، كه بوونه سه‌رۆك كۆمار، جارێكى تر ته‌كه‌تولات و ده‌رهاويشته‌كانى ريفراندۆم و گوشارى دژانى ريفراندۆم بۆ سه‌ر ئه‌زموونى ده‌سه‌ڵاتى كوردى، ئێوهيان بۆ سه‌ر شانۆ هێنايه‌وه.
كرده‌وه‌يه‌كى تر‌ى به‌ڕێزتان، كه لهكردهوهى پياوى بهرپرسيارى گه‌وره ناچێت، هانى مووچه‌خۆره‌كانى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارت داوه، هێرش بكه‌نه سه‌ر هاووڵاتيهك. به‌ڕێزت هانى دوو كه‌ست داوه كه ئه‌مه پله‌ى وهزيفييانه:
1. رۆژنامه‌نووس له نووسينگهى رۆژنامه‌ڤانيى سه‌رۆك كۆمارى عيراق.
2. سه‌رۆكى نووسينگهى دكتۆر به‌رهه‌م.
جارێ ئه‌مه پێش هه‌موو شتێ پێشێلكردنى قانونه، سه‌رۆك كۆمار بۆى نييه، ده‌زگاى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمار بۆ مه‌به‌ستى زۆر تايبه‌تى خۆى به‌كاربهێنێت. دياره ئه‌و داماوانه ناچار كراون له‌ترسى سزا‌و نانبڕان په‌لامارى ئه‌و كه‌سه بده‌ن، كه به‌ڕێزتان ئاراستهكهيان بۆ ديارى ده‌كه‌ن. ئه‌م جۆره كه‌سانه شايانى بهزهيين و هه‌ڕه‌شه‌يان لێكراوه، ده‌بێ په‌لامار بده‌ن و نه‌پرسن ئه‌و كه‌سه كێيه؟
من دژى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمار يه‌ك وشه‌م نه‌نووسيوه، تا سوپاى بێ شومارى رۆژنامه‌نووسانى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار هاندهدهيت لێم بچنه سه‌نگه‌ره‌وه. له‌كه‌ركوك و خانه‌قى و دووزخورماتوو رۆژانه سێ چوار هاووڵاتى ده‌كوژرێت و ده‌غڵ و دانيان ده‌سووتێن، ئه‌ى بۆ ژهنهراڵهكانى نووسينگهى سه‌رۆك كۆمار نايه‌نه ده‌نگ، هه‌ر بۆ ئێمه ئازان!
من نه‌مبيستووه، سه‌رۆك كۆمارێك مووچه‌خۆره‌كانى به‌رده‌ستى خۆى دژى نووسه‌رێك هاندابێت. له‌وڵاتانى رۆژاوا سه‌رۆك وه‌زيران و سه‌رۆك كۆمار هێلكه‌و تهماتهيان تێده‌گرن و هه‌ر بێزيشيان نايه‌ت ئاوڕبده‌نه‌وه.
يه‌كێك له‌وانه‌ى له‌هه‌فته‌نامه‌ى رووداو ناويم به‌رچاو كه‌وت و ره‌خنه‌ى بێ سه‌روبه‌رو مناڵانه و نازانستيانهى له نووسينهكهى من گرتووه، له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكدا ئه‌م حزبانه‌ى كردووه:
1. يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان
2. بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له كوردستان
3. پارتى ديموكراتى كوردستان
4. ى. ن. ك
5. گۆڕان
6. هاوپه‌يمانى
ئه‌مه‌يه، به‌خێرێ، گوڵبژێرى ئێوه له‌ناو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووساندا. جه‌مال عه‌بدولناسر (جمال عبدالناصر) يه‌كێكى وه‌كو محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن ههيكهل (محمد حسنين هيكل)ى كردبووه راوێژكارى رۆژنامه‌وانيى خۆى، جه‌نابيشت كۆمهڵێكت له‌خۆت كۆكردۆته‌وه، هه‌موو شتێكن ته‌نيا رۆژنامه‌نووس نين.
هه‌ر كه‌سێك، ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت ببينێت (دوو سێيهكيان نه‌بێت) يهكسهر ده‌زانێت تۆ بيرت نه لاى به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى گه‌لى كوردستانه و نه هيچ سۆزێكت بۆ عه‌ره‌بى شيعهو سونى هه‌يه. ئه‌گه‌ر وه‌كو فرۆيديش بير له كه‌سايه‌تى تۆ بكه‌مه‌وه: خه‌ونى سه‌ره‌كى به‌ڕێزتان هه‌ر ئه‌وه بوو، رۆژێك ببنه سه‌رۆك كۆمار، نه‌ك بۆ چاكسازى و خزمه‌تى خه‌ڵك، نه ته‌نيا بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له تارمايى و سێبه‌ره‌كانى رابردوو!
بهههڵهداچووى دكتۆر
جه‌نابت پێتوابوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى له‌شكرى رۆژنامه‌نووس و فهيسبوكچيى دژى من هاندران, ئيدى من زه‌نده‌قم ده‌چێت و له‌ماڵى دراوسێكان ده‌نووم. دڵنيات ده‌كه‌مه‌وه هه‌زاران كه‌سى تريش بۆ قسه‌ى به‌رزو نزم ته‌رخان بكه‌يت، ئه‌وه‌نده‌ى تاڵه دهزوويهكى باريكيش كاريگه‌رى له‌سه‌ر من نابێت. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م كاره دزێوانه قه‌ناعه‌تيان پێ‌كردم، هه‌رچيم هه‌يه و نييه له‌سه‌ر تۆ بڵاويان بكه‌مه‌وه‌و هيچ هێزێكيش ناتوانێت رێگه‌م لێبگرێت!
صدام حسين به‌و هه‌موو دڕنده‌يى و ده‌سه‌ڵات و جه‌به‌رووت و سوپا و ئه‌من و موخابه‌رات و تانك و زرێپۆشه‌وه حوكمى ده‌كرد. ساڵى 1977 ئێمه له چه‌قى به‌غدا رێكخراوى (ههڵووى سوور)مان دروست كرد. ئێستا سه‌رده‌مه‌كه گۆڕاوه‌و سه‌رۆك كۆمار، به ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات، له‌سه‌رانسه‌رى عيراق كون نه‌ماوه خۆمانى تێدا قايم بكه‌ين.
به‌لامه‌وه سه‌يره كه‌سێك سه‌رووى بيست ساڵ له بريتانياى گه‌وره و باكوورى ئه‌مريكا ژيابێت و سه‌يرى (گارديان) و (دێلى ميل)ى نه‌كردبێت و ره‌خنه‌و رهخنهكارى دژى حكومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زيره‌كان نه‌خوێندبێته‌وه. كه‌سێك گوێى لێبووه (جۆن مێجه‌ر) يان (تۆنى بلێر) هانى خه‌ڵكى دابێت دژى رۆژنامه‌نووسێك جوێننامه و قسه‌ى سووك و بێتام بڵاو بكرێته‌وه!
من له‌هه‌فته‌نامه‌ى (رووداو) نووسينێكم بڵاوكرده‌وه، به‌م ناونيشانه (د. به‌رهه‌م ساڵح له‌نێوان يه‌كێتى و هاوپه‌يمانى دا) نه زمانى زبرم به‌كارهێناوه، نه باسى قۆناخى (ئاماده‌يى شۆڕش) و نهباسى قۆناخى دروستكردنى (زانكۆى ئه‌مريكى) م كردووه، نه له‌سه‌ر هيچ لاپه‌ڕه‌يه‌كى ژياننامه‌ى ئێوه شيكارى دهروونيم(psy choanalysis)كردووه.. هه‌رچه‌ند ده‌توانم قسه‌ى ئه‌وتۆ بنووسم، كه ئه‌و بير‌ى لێنه‌كردبێته‌وه و قه‌ت به خه‌ياڵيدا نه‌هاتبێت و ته‌نيا حيسابى ئه‌وه‌ى كردبێت من زۆر رێز له به‌رامبه‌ره‌كه‌م ده‌گرم. كه‌سێك ئه‌وپه‌ڕى رێز نه‌نوێنێت، ناچار ده‌بم، ئه‌و كه‌سه فێرى قانون و ئيحترام و رێزگرتن بكه‌م.
من (شيكاريهكى سياسى)م له‌سه‌ر (ديارده)يه‌ك نووسيوه، كه‌چى كه‌سه هه‌ره نزيكه‌كانى ئێوه به زمانى (چه‌قۆكێش) و (شه‌قاوه) ده‌قه‌كانى خۆيان نووسيوه. ئه‌مه (تيرۆرى فيكرى) و بڕوا نه‌بوونه به مافى مرۆڤ و (ئازادى بيروباوه‌ڕ) و به‌رێزتان خۆتان وا پيشاندهدهن، كه زۆر رووناكبيرن، مه‌خابن ئاستى رۆشنبيرى ئێوه هى كۆلكه خوێنده‌وارێكى سه‌رده‌مى شێخ مه‌حموودى حهفيديش نييه! دڵى خۆت زۆر به ته‌كتول و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت خۆش مه‌كه! ئه‌و هێزه‌ى ئێوه شانازى پێوه ده‌كه‌ن هێزێكى فشۆڵ و بێ بنه‌ماو كاتيه، خۆ تۆ له (صدام حسين) و (عمر بشير) به‌هێزتر نابيت.
ده‌ستى خۆم نييه و مارى پێده‌گرم
زۆرم پێناخۆشه، كه‌سانێك چاويان له‌ده‌ستى به‌ڕێزتانه، به هه‌ڕه‌شه وچاو لێ سووركردنه‌وه، ناچار بكرێن دژى كه‌سانێك بنووسن، كه تاوانه‌كه‌يان (شيكاركارى سياسى)ه، كه ئه‌نجامگيرى و ته‌كنيكى نووسينه‌كه به‌دڵى به‌ڕێزتان نييه!
يه‌كێك له‌وانه‌ى لێپرسرواى نووسينگهكهته و ئه‌وى تريان رۆژنامه‌نووسه له نووسينگهى رۆژنامه‌ڤانيى سه‌رۆك كۆمارى عيراق. به‌ڕێزتان ره‌نگه بفه‌رموون: (كه ئاگاتان لێى نييه و به‌بێ ئاگادارى به‌ڕێزتان ئه‌م كاره كراوه!):
يه‌كه‌م: كارى لێپرسراوى نووسينگهى به‌ڕێزتان چه‌ند ئه‌ركێكى گرنگه، جوێندان و گاڵته به خه‌ڵك و سووكايه‌تى تێدا نييه. فه‌رموون كارنامه‌ى نووسينگهكهتان بڵاوبكه‌نه‌وه!
دووه‌م: لێپرسراوى نووسينگهكهتان به‌بێ پرس و ئاگادارى به‌ڕێزتان له‌خۆڕا په‌لامارى خه‌ڵك ده‌دات، يان به‌ڕێزتان به‌شێوه‌ى ديكتات(تلقين) ده‌رست داداون!
سێيه‌م: گريمان به‌ڕێزتان ئاگاتان لێنه‌بووه. ئه‌وكاته ده‌بێ روونكردنه‌وه به‌ناوى نووسينگهكهتانهوه بڵاوبكرێته‌وه، كه فڵان كوڕى فڵان به‌بێ ئاگادارى و ره‌زامه‌ندى و ده‌ست له پشتدانى به‌ڕێزتانه‌وه ئه‌م كاره‌ى كردووه.
ئه‌م دووانه به چاوقايمى و هه‌ر بۆ ته‌حه‌دا ناوى ئاشكرا‌و شوێنى وه‌زيفه‌ى خۆيان نووسيوه!
له زيندانه‌وه بۆ بريتانياى گه‌وره
له‌ساڵانى رابوردوو چه‌ند كه‌سێك به ئه‌رێنى و به نه‌رێنى قسه‌يان له‌سه‌ر گرتنى به‌ڕێزتان كردووه. به‌شێك نووسيويانه خۆڕاگربووه و پاژهكهى تر ده‌ڵێن: سێ مانگ زيندانى كراوه‌و باوكى فرياى كه‌وتووه‌و ئازادى كردووه. من له بابه‌تێك نادوێم سه‌د له‌سه‌د دڵنيا نه‌بم!
ده‌مه‌وێ پرسيارێك ده‌رباره‌ى پاسپۆرت وه‌رگرتن و ره‌زامه‌ندى ئه‌من و رێگه‌پێدانى ئه‌وان بكه‌م بۆ ئه‌وانه‌ى زيندانى ده‌كران. هه‌روه‌كو بيرم بكه‌وێته‌وه له‌سه‌رده‌مى به‌عس (حظر) مۆڵه‌تنه‌دان به سه‌فه‌رى زيندانيه سياسيه‌كان پهپڕهوى ده‌كرا. ساڵى 1976 ئه‌ندامێكى كۆمه‌ڵه گيراو دانى به (هيچ) دا نه‌نا و پاش چه‌ند مانگێك ئازاد كرا. تا ماوه‌ى چوار ساڵيش رێگاى سه‌فه‌ريان بۆ ده‌ره‌وه‌ى عيراقيان لێگرت.
ئه‌وكاته به‌عس قانونێكى دانابوو، هه‌ر كه‌سێك زيندانى بكرێت تا ماوه‌ى (5) ساڵ بۆى نه‌بوو بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات سه‌فه‌ر بكات. ئه‌م قانونه له‌رۆژنامه‌ى ره‌سمى (الوقائع العراقية) دا بڵاو كراوه‌ته‌وه. باشه ئه‌و نزيكه‌ى دوو مانگ ده‌سته‌به‌سه‌ر بووه. مانگى حوزه‌يرانى 1979 به‌شدارى له تاقيكردنه‌وه‌ى به‌كالۆريا كردووه. به يه‌كه‌ميش ده‌رچووه. پاش ماوه‌يه‌كى كورت(چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك) پاسپۆرتى بۆ ده‌رده‌كرێت. به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى ئه‌منى عيراق، ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواكه‌ى ده‌رده‌بڕێت و ڤيزه له پاسپۆرته‌كه‌ى ده‌ده‌ن. رێگه‌ش ده‌درێت بۆ خوێندن مانگانه پاره‌ى بۆ بچێت!
من پێمباشه دكتۆر روونكردنه‌وه‌يه‌ك بدات، چونكه دۆسته‌كانى رۆژانه چيرۆكه‌كه ده‌گێڕنه‌وه‌و وه‌ڵامى دڵنياكهريان لا نييه!
به‌ڕێز دكتۆر
لاى به‌شێك له هه‌ڤاڵانى (م.س) دهنگۆيهكم بيست، گوايه به‌ڕێزتان فه‌رمووتانه: من داواى بينينى به‌ڕێزتانم كردبێت و به‌ڕێزتان ره‌فزتان كردبێت، بۆيه من به (تووڕه‌ييه‌وه) گوتاره‌كه‌م نووسيوه. لاى كێ داوام پێشكه‌ش كردووه؟ ئه‌وه گه‌زو ئه‌وه مهيدان! فه‌رموون با به به‌ڵگه‌وه قسه‌كانيان بكه‌ن و منيش كه‌ناڵى ئاسمانى زۆر‌و زه‌به‌ندم له‌به‌رده‌ستدايه. قسه‌ى واشم كردبێت هه‌ر زۆر ئاساييه. من كێشه‌م نه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان و نه له‌گه‌ڵ هيچ كه‌سێكى ناو يه‌كێتى و ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى هه‌يه. من دژى هه‌موو باڵ و ته‌كه‌تولاتى ناو يهكێتيم! به‌ڕاستى حهياى خۆيان و كورديشيان بردووه. هه‌ر هه‌موو خه‌ريكى ملشكاندنى يه‌كترن. من پێمخۆشه هه‌مووو گه‌لى كورد يه‌كگرتوو بێت، چجاى يه‌ك هه‌ڵوێستى نێو ماڵى يه‌كێتى!
به‌ڕێزتان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆتان پرۆسه‌ى سياسى كوردستانتان له گرێژه‌نه دهركردو ئێستاش شانازى به‌وه‌وه ده‌كه‌ن تهكهتولهكهتان سه‌ركه‌وتووه. ئه‌م جۆره سه‌ركه‌وتنه له‌دۆڕان ناخۆشتره.
من ئه‌م نامه‌يه و گوتاره‌كه‌م به زمانى گوڵ نووسيوهو قه‌ت له‌دڵم نايه‌ت زمانى زبر‌و دڕكاوى به‌كاربهێنم، به‌تايبه‌تى له‌گه‌ڵ كه‌سانێك دووجار پێكه‌وه قاوهيهكمان خواردبێته‌وه!
به‌هيواى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى باش
هاووڵاتى
مامۆستا جه‌عفه‌ر
8/7/2019
PM:05:02:25/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 28448
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی