چاینا و ئیسرائیل براوه‌كانی ئه‌م سه‌ری ساڵه!
سەنگەر رسول
دوای بیست ساڵ له‌بریاری كۆنگرێس، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئێستای ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بریاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئۆرشه‌لیم (قودس) جێبه‌جێكرد. ئه‌و بڕیاره په‌یامێك بوو به‌فه‌رمی ناساندنی ئه‌و شاره وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل. دیارییه‌كانی سه‌رۆك ترامپ چاینییه‌كانیشی بێبه‌ش نه‌كرد و به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئابووری ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه ناسراو به (Trans-Pacific Partnership - TPP )، دڵخۆشی ئه‌وانیشی هاوتای ئیسرائیلییه‌كان كرده‌وه.
له‌كۆمێنتێكیشدا له‌باره‌ی ئه‌و دیارییانه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، تۆماس فریدمان بۆ نیویۆرك تایمزی نووسیوویه‌تی: "له‌ماوه‌ی سی ساڵی رابردووی كاركردن له‌مه‌له‌فی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌مریكیم نه‌بینی هێنده سه‌رۆك ترامپ به‌و قه‌باره زه‌خمه‌وه ببه‌خشێت به ئه‌وانی دیكه و له به‌رامبه‌راشیدا ده‌سكه‌وتی بچكۆلانه وه‌رگرێته‌وه!". فریدمان به‌ته‌نزه‌وه ده‌ڵێت؛ ئه‌مساڵ جه‌ژنی سه‌ری ساڵ زووتر ده‌گاته خاكی ئیسرائیل و ئیمپراتۆرییه‌تی چاینا و ئه‌وان له‌باره‌ی بریاره‌كانی دۆناڵد ترامپه‌وه به‌گوێی منداڵه‌كانیان ده‌چرپێنن كه ئه‌و سانتا كلۆزی (بابانوئێلی) راسته‌قینه‌یه!.
له‌كاتێكدا ئه‌وان له‌م سه‌ری-ساڵه‌دا؛ یه‌كێك له‌رووی سه‌روه‌ری خاكه‌وه و ئه‌وی دیكه‌یان بۆ ده‌سكه‌وته ئابوورییه‌كانیان ئاهه‌نگ ده‌گێرن، ئێمه‌ی كوردیش ئه‌م سه‌ری ساڵه ده‌بێت دوعا‌و نزاكانمان بگۆڕین له "خودایه كه‌ركوك بپارێزیت و له‌باوه‌شمان بهێڵیته‌وه" بۆ نزای "خودایه كه‌ركوك بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شمان و بیپارێزه!". ئیدی له‌گۆشه نیگای ئاینیشه‌وه به‌ته‌نها نزاكردن به‌س نییه بۆ هێنانه‌دی ئاواته‌كان و ده‌بێت كرده‌وه‌ش بوونی خۆی بسه‌لمێنێت و وه‌ك له‌و چیرۆكه‌ی هه‌یه كه ده‌ڵێت؛ كابرا ئه‌وه‌نده ته‌مبه‌ڵ و بێ هێمه‌تبوو، ته‌نانه‌ت بلیتێكی یانسیبیشی نه‌كڕی تاخودای گه‌وره به‌و بیانووه یارمه‌تییه‌كی بدات!. بۆیه ده‌بێت د‌رك به‌وه بكه‌ین كه ئه‌و دیارییانه‌ی ئیسرائیلی و چاینییه‌كان به‌ده‌ستییانهێناوه ته‌نها شانس و به‌خت نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌و فۆرم و شێوازی حوكمرانییه‌وه هه‌یه كه گرتوویانه‌ته‌به‌ر.
وه‌كو كورد، له‌به‌رده‌م دوو كێشه‌ی سه‌ره‌كیداین؛ یه‌كه‌مین كێشه‌ی ئیداره‌دانی ململانێكان له‌سه‌ر خاك (وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستیینییه‌كان هه‌یه‌تی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه راسته).
دووه‌میشیان په‌یوه‌سته به‌لایه‌نه داریی و ئابوورییه‌كه (چاینا، بۆ نموونه). ئه‌مه لێكچوواندنێكی ته‌واو نییه هێنده‌ی باسكردنێكه بۆ په‌ند لێوه‌رگرتن و شیكردنه‌وه‌ی دووبابه‌تی خاك و ئابوورییه.
ئه‌گه‌ر له‌نموونه‌ی ئیسرائیله‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین به‌رهه‌می گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی زلهێزێكی وه‌ك ئه‌مریكا بۆ ئۆرشه‌لیم (قودس) له‌خوتوو خۆراو به‌ختی ئه‌وان نییه، هێنده‌ی به‌رهه‌می هه‌وڵ و تێكۆشانی جوله‌كه‌كانی ناو ئیسرائیل و هه‌وڵی بێوچانی جوله‌كه‌كانی ناو ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. زیاتر له‌وه‌ش ئیسرائیل له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا ئه‌مرۆ خۆبه‌هێزكردنی ناوخۆیی و یه‌كگرتوویی له‌پرسه نیشتیمانییه‌كانیدا وه‌ك پۆڵا هێشتۆته‌وه و ته‌نانه‌ت سه‌رباری پشتیوانییه ده‌ره‌كییه‌كانی؛ هه‌رگیزاو هه‌رگیز سارد‌و سڕ نه‌بووه له‌پشت به‌خۆ به‌ستن و خۆ به‌هێزكردن.
ئیسرائیل هه‌رگیز نه‌یهێشتووه شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كان (لێره مه‌به‌ست ئه‌وه نییه شه‌رعییه‌ت به‌هه‌موو كرده‌یه‌كی حكومه‌تی ئیسرائیل دابنێین، به‌ڵكو هێزه‌كانی ئیسرائیلیش له‌زۆر شوێن تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تییان ئه‌نجامداوه) كار له‌دیموكراسییه‌ته‌كه‌ی بكات یاخود پاڵه‌وانه‌كانی خۆی ببوێرێت له‌و تۆمه‌ته گه‌نده‌ڵییانه‌ی رۆژێك له‌رۆژان رووبه‌رووییان ببێته‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر كورد بیه‌وێت پشتیوانێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌هێزی هه‌بێت، ئه‌وا سه‌ره‌تا پێویستی به‌ڕێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی خۆی و پیشاندانی حوكمرانییه‌كی دادپه‌روه‌ر و دژ به‌گه‌نده‌ڵی گه‌ره‌كه ئینجا بریاره ده‌ره‌كییه‌كان جێگای خۆیان ده‌گرن.
له‌مه‌له‌فی دووه‌میشدا، كورد ده‌بێت چاوێك له‌چاینا بكات، نه‌ك لاسایی بكاته‌وه و ببێته چاینایه‌كی دیكه، به‌ڵكو له‌و پرسیاره ده‌ست پێبكات؛ ئیداره‌دانی یه‌ك ملیار كه‌س قورستره یان شه‌ش ملیۆن كه‌س؟ بهڕێوه‌بردنی شاره‌وانی شارێكی ده ملیۆنی یاخود شارێكی نیو ملیۆنی؟ ئیدی ئه‌وان نه له‌دیار نزاوه دانیشتوون و نه داری سیحریشیان پێیه، به‌ڵكو تاقه جیاوازییه‌ك كه هه‌یانه خزمه‌تكردن له‌بری خۆ نواندن و شانۆكردن. چاینییه‌كان ئابوورییه‌كی زۆر خراپییان هه‌بووه به‌ر له‌ساڵی ٩٠كان، به‌ڵام سێ ده‌یه دواتر نه‌ك باری ئابووری راستده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو ده‌بنه كێبركێكاری ئه‌مریكا و سه‌رجه‌م وڵاتانی دیكه‌ی جیهان.
PM:04:44:16/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1893
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی