نهێنی دژ وەستانەوەى ئه‌مریكا و ئه‌وروپاییه‌كان بۆ ریفراندۆم
سەنگەر رسول
جیهانی تێكهه‌ڵقژاو و شێواوی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، به‌ر له‌گرتنه‌به‌ری هه‌ر ریسك و موجازه‌فه‌یه‌ك پێویستی به‌پاراستن و ئیستقراركردن و هێنانه پێشه‌وه‌ی هێزه میانڕه‌وه‌كانه، ئه‌مه پوخته‌ی سیاسه‌تی رۆژئاواییه‌كانه له‌م كاته‌دا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، بلۆكی رووسیا و ئێران كار له‌سه‌ر فراوانخوازی و دۆزینه‌وه‌ی پێگه و هه‌ژموونی نوێ له‌ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و حه‌ز ناكات كاراكته‌ری دیكه نه‌خشه‌كه‌یان بشێوێنێت، ئه‌مه‌ش پوخته‌ی ئه‌جێندای رووس و پاریسه.
له‌و نێوه‌نده‌دا، ئه‌وه‌ی نامۆیه و پڕ ریسك و موجازه‌فه هاتۆته ده‌ره‌وه؛ پرسی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌م یارییه‌ی هه‌رێم له‌هیچ یه‌كێك له‌ئه‌جێندای هه‌ردوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌كی زلهێزه‌كانی سه‌ره‌وه جێگای نابێته‌وه.
دژی خواسته‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیێتی له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشێڵی سه‌روه‌ری وڵاتێكی ئه‌ندام له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه هاوپه‌یمانان ملیار دۆلارییان بۆ پاراستنییان له‌گروپه توندره‌و تیرۆریستان لێ خه‌رج كردووه و ده‌كات نه‌ك له‌روانگه‌ی خواستی میلله‌تێكی زوڵملێكراوه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن.
خواستی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سنوورداركردنی فراونخوازییه‌كانی ئێران و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی رووسیاییه له‌ناوچه‌كه له‌كاتێكدا مه‌له‌فی ریفراندۆم نه‌ك هاوكاری ئه‌جێنداكه‌یان ناكات، به‌ڵكو ده‌بێته رێگریش له‌به‌رده‌م پلانه‌كانیان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، روونه كه ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر ریفراندۆم ناكات و رووسیاش وه‌ك زلهێزێك كاراكته‌رێكی نوێی كوردی له‌ناوچه‌كه نه‌ك به‌لاوه گرنگ نییه، به‌ڵكو ئاماده‌شه وه‌كو كارتێكیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاربێنێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و عیراقیش پێوه بكات، چونكه رووسیا هێنده بایه‌خ به‌ئازادی گه‌لان نادات مه‌گه‌ر خۆی زه‌وییه‌كه‌ی پێویست بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، مه‌حاڵه پشتیوانی له‌و هه‌وڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی گرنگ، له‌هه‌مووشیان گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو پشتییوانی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن ئه‌وا رێگه بۆ رووسیای ركابه‌رییان خۆش ده‌كه‌ن كه له‌ئه‌وروپادا هه‌ژموونی خۆی له‌رێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كریمیا و ئۆكرانیا سه‌ربخات و به‌مه‌ش خاك و ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌خه‌نه به‌ر مه‌ترسی گه‌وره‌ی داگیركارییه مۆدێل نوێكانی رووسیا.
بۆیه لێره‌دا چه‌ند پرسیارێكی دیبلۆماسی دێته پێشه‌وه؛ ئایا ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ئاماده‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وروپا بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه له‌به‌ر گه‌لێكی زوڵم لێكراو و سته‌مدیده؟ ئایا ئه‌مریكا و ئه‌وروپاییه‌كان له‌ئێستادا ئاماده‌ن بۆ گۆرانكاری له‌نه‌خشه‌ی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوین؟ ئه‌گه‌ر ئاماده‌نین، كورد ئه‌وه‌نده به‌هێزه بتوانێت ئه‌جێندای ئه‌و زلهێزانه بگۆرێت و له‌به‌رخاتری كورد هه‌موو نه‌خشه و پلانه‌كانیان بگۆرن؟
زلهێزێكی دیكه‌ی جیهانیش دژی ریفراندۆمه، ئه‌ویش چاینایه، چۆن چاینا رێده‌دات سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم ببێته واقیع له‌كاتێكدا خۆی تبت و تایوانی له‌چه‌نگ گرتووه و ناهێڵێت سه‌ربه‌خۆببن؟ بۆیه چاینا هاوئاوازی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌بێت له‌رێگه گرتن له‌سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ت و كیانی تازه.
هۆكارێكی دیكه‌ی دژبوونی ریفراندۆم له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئه‌وروپاییه‌كان، ناوچه كوردستانییه كێشه له‌سه‌ره‌كانن، ئه‌و زلهێزانه به‌چاوێكی كوردانه‌ی زوڵم لێكراو له‌و مه‌له‌فه ناڕوانن و حه‌ق به‌هیچ لایه‌ك ناده‌ن بۆ خاوه‌ندارییه‌تی و هه‌روه‌ها لای ئه‌وان پرسیار خۆی قووت كردۆته‌وه؛ ئه‌گه‌ر كورده‌كان ئه‌و ناوچانه بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان، ئه‌وا سوننه‌كان له‌عیراقدا سیاسییه‌ن زۆر لاواز ده‌بن به‌هۆی تێكچوونی بالانیسی نوێنه‌رو ده‌نگده‌ران و دانیشتوان و له‌وه‌ش گرنگتر سووننه‌كان بێ سه‌رچاوه‌ی سامانی سروشتی نه‌وت ده‌مێننه‌وه، بۆیه ده‌بێت بپرسین؛ كه ئایا ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئاماده‌ن پشت له‌سووننه بكه‌ن و عیراق بۆ شیعه‌و ئێران جێ بێڵن؟
ئه‌مانه چه‌ند هۆكارێكی واقیعی ناوچه‌كان جگه له‌وانه‌ی ئاماژه‌یان پێنه‌كراوه، كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، نه‌ك دیموكراسییه‌ت و رێژه‌ی قوربانی و زوڵمه‌كان، بۆیه ده‌بێت به‌دیققه‌ته‌وه به‌دوای وه‌ڵامی پرسیار‌و ده‌رئه‌نجامی ریسكه‌كانه‌وه بین نه‌ك له‌رێی سۆز و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، چونكه له‌دڵه‌وه هه‌مووان وڵاتییان ده‌وێت.
AM:11:05:22/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3199
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی