چۆن تۆڵه‌ی ئابووری به‌غدا له‌ئاڵا، بگۆڕین بۆ ده‌رفه‌تی زێرین؟
سەنگەر رسول
هه‌ڵكردنی په‌رۆیه‌كی ره‌نگاوره‌نگی سورو سپی و سه‌وز و سیمبولی رۆژ، له‌وانه‌یه بۆ هه‌ندێك هه‌نگاوێكی زۆر ساده و ساكار، بۆ كوردانی پر حه‌ماسیش له‌خه‌ونیش گه‌وره‌تر بێت، هه‌ردووكییان راستن، هه‌م ئه‌وانه‌ی دڵخۆش نین به‌هه‌ڵكردنی ئاڵاكه له‌پای بێ ئومێدییان له ده‌سه‌ڵاتی كوردی، هه‌میش ئه‌وانه‌ی به‌گوروتین و چاوی به‌فرمێسكه‌وه له شكانه‌وه‌ی ئاڵاكه ده‌روانن كه ده‌رئه‌نجامه‌گه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت. چونكه هه‌ر دوو تێروانینه‌كه خه‌مێكی نیشتیمانی كۆیان ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش زیندوو هێشتنه‌وه‌و پاراستنی كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كانه، یه‌كه‌مییان پێیوایه ئه‌و ئاڵایه له‌وانه‌یه ببێته هۆی خه‌م و ئافات، ئه‌ویدیكه‌شین ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌و مافه هه‌ر بگه‌رێندرێته‌وه بۆ وه‌دره‌نگی خه‌ین و بۆ شانی لێ نه‌ده‌ینه به‌ر؟
هه‌ره‌شه لابه‌لاكانی حكومه‌تی ناوه‌ندیش، به‌برینی بودجه‌و قووتی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك، ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه هه‌ردوو بۆچوونی خه‌مه‌كانی قه‌یرانی داهاتووی كه‌ركوك له‌جێی خۆیدایه‌و شان خستنه‌به‌ر لێپرسراوییه‌تی هه‌ڵدانی ئاڵاش كه ئه‌وانه‌ی بریاری هه‌ڵكردنی ئاڵایانداوه ده‌بێت به‌كردار بیسه‌لمێنن به‌ڵی له‌خت و خۆرایی نه‌بووه و ناشبێت بریار له‌هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵا ره‌نگینه درابێت. ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئاست ئه‌و لێپرسراویه‌تییه‌وه پاشه‌كشه نه‌كات و هه‌میش به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆ زۆرێك له‌هاووڵاتییانی كورد كه خه‌مییان بوو دوای هه‌ڵكردنی ئاڵاكه ئه‌و شاره شیرینه ئاینده‌ی چی ده‌بێت بسه‌لمێنێت كه به‌به‌رنامه كراوه نه‌ك ریكلامێك و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌وه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان دووپات بكاته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه‌دا ده‌رگای ئاوه‌دانی و پرۆژه به‌روویان ده‌كرێته‌وه نه‌ك حوكمێكی قه‌ومی سرف.
ده‌بێت ئیداره‌ی كوردی ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ گێرانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێم، وه‌كو دیارییه‌ك ته‌ماشای برینی بودجه‌و مووچه‌ی كه‌ركوك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقییه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌زووترین كاتدا مووچه‌و موسته‌حه‌قاتی كارمه‌ندانی كه‌ركوك به مه‌ده‌نی و پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه وه‌كخۆی بیان داتێ. ئه‌وكات بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه‌ی توركمان و عه‌ره‌به‌كانیش ده‌سه‌لمێنن كه نه‌ك به‌گیان ده‌یان پارێزن، به‌ڵكو مووچه و قووتی ئه‌و خه‌ڵكه‌ش له‌كاتی خۆی و به‌بێ كه‌مكردنه‌وه‌ش ده‌ده‌ن، چونكه به‌و هه‌نگاوه شه‌رعییه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاركردنی راسته‌وخۆش له‌كه‌ركوك له‌هه‌ركاتێك زیاتر ده‌بێت.
ده‌بێت له‌ئێستاوه حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌ی پرۆژه‌و خزمه‌تگوزارییه پێویستییه‌كان بۆ دوو هێنده‌و سێ هێنده به‌رز بكاته‌وه‌و یه‌كه‌م شوێنیش له‌ناوچه عه‌ره‌ب نشین و توركمان نشینه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكات و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا‌و كارگه‌و پیشه‌سازی نوێش له‌شاری كه‌ركوك به‌گه‌ر بخات بۆ دابه‌زاندنی رێژه‌ی بێكاری و به‌كارخستنه‌وه‌ی باشتری بازار و داهاتی كه‌ركوك.
ئه‌گه‌ر توانیمان مووچه‌ی كه‌ركوك رۆژێك دوا نه‌خه‌ین، ئه‌گه‌ر توانیمان پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌كه‌ركوك دوو هێنده زیاتر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر توانیمان گه‌نجان وه‌كاربخه‌ین، ئه‌وا دڵنیابن نه توركمانێك و نه‌عه‌ره‌بێكیش رق له‌هه‌ڵكردنی ئاڵاكه هه‌ڵده‌گرێت و به‌ڵكو ده‌بنه شاهێدێكی باشیش كه له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌دا خۆشگوزه‌رانترو ماف پارێزتراوتر ده‌بن و له‌هه‌ر ریفراندۆمێك و راپرسییه‌كیشدا ده‌رئه‌نجامه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم ده‌بن.
ئیداره‌ی كوردی ده‌بێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك پشكی شێری بۆ كه‌ركوكییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شار‌و گونده‌كانی ده‌بێت، ده‌بێت ئه‌وه بكه‌ن موژده‌یه‌ك كه ئه‌مجاره نه‌وت له‌به‌ڵاوه ده‌گۆرێت بۆ خۆشبه‌ختی كه‌ركوكییه‌كان. ئیدی كاتی قسه نییه‌و ئه‌و هه‌نگاوه ئابوورییانه‌ش هه‌نگاوی خێرا‌و كردارییان ده‌وێت نه‌ك نییه‌ت!
PM:06:42:28/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 4094
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی