ئه‌نجومه‌نه‌كه‌تان بۆ خۆتان
دیاری محمد قادر
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، زۆر شپرزه بوون، نه‌قیب و سكرتێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، له‌وه ناچێت له‌ناو بینایه‌ك بن له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری پایته‌خت، لێدوانه‌كانیان سه‌باره‌ت به "پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی بالاَی میدیا" پیچه‌وانه‌ی یه‌كترن.
له دیداره‌كانی رۆژانی رابردوودا، نه‌قیبی سه‌ندیكا پرۆژه یاساكه به ده‌سكه‌وتی سه‌ندیكا وه‌سفده‌كات، به‌لاَم سكرتێری نه‌قابه بۆ NRT ده‌ڵێت "هیچمان رانه‌گه‌یاندوه به‌رپرس نیین له‌و پرۆژانه".
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی دوا كۆبونه‌وه‌ی فراوانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانی دابێت، كه له ژێر ناوی (كۆنفرانسی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی چواره‌م)، بڕیاریان وایه كه یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆنگره‌ی داهاتوویان " كاربكه‌ن له‌سه‌ر رێكخستنی بواری میدیا له‌كوردستان، له رێگه‌ی پرۆژه یاساكانی ئه‌نجومه‌نی باڵای میدیا و یاسای بینراو بیستراو"، تا ئێستا پرۆژه یاساكانیان بۆ رای گشتی بڵانه‌كراوه‌ته‌وه.
نه‌قیبی رۆژنامه‌نوسان، له دیداره‌كانیدا له‌م چه‌ند رۆژه‌دا كه ته‌رخانكراوه بۆ شكاندنی رۆژنامه‌نوسان و هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نوس و رێكخراوانه‌ی پێان وایه ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌بێته به‌دیلی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی و له‌دوا دیداریدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی په‌یسه‌ر پرێس، ده‌ڵێت:"هه‌ن قازانجیان له‌و بێسه‌روبه‌ره‌ییه‌دایه و سوودیان لێ وه‌رگرتووه، له حاڵه‌تی ڕێكخستنی میدیادا ئه‌و قازانج و سووده‌یان نامێنێت، له‌به‌رئه‌وه دژایه‌تی پرۆژه‌كه ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت سه‌ربگرێت" ئاماده‌یش نییه پرۆژه‌كه‌یان بخنه به‌رده‌م رای گشتی و رۆژنامه‌نوسان"جه‌ختده‌كاته‌وه"خه‌ڵكانێك هه‌ن به‌ناو ڕۆژنامه‌نووسن و خۆیان به پیشه‌كه‌دا هه‌ڵواسیوه، ناكرێت پرۆژه‌یه‌كی وا گرنگ بدرێته ده‌ست كه‌سانێك كه شاره‌زاییان له ڕاگه‌یاندندا نییه."
ئه‌م هێرشانه‌ی نه‌قیبی رۆژنامه‌نوسان، به‌كه‌م تێڕوانینی بۆ رۆژنامه‌نوسان و ئه‌و رێكخراوانه‌ی داكۆكی له ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئازادی میدیا ده‌كه‌ن، نه‌ك خزمه‌ت به سه‌ندیكا ناكات به‌ڵكو خزمه‌تیش به كه‌شی گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه ناكات، كه بڕیاره له كۆنگه‌ره‌ی داهاتووی سه‌ندیكا گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكرێت.
ئێمه له سه‌نته‌ری میترۆ كه داوامان كردووه رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگانانی میدیا په‌له‌نه‌كه‌ن له پشتیوانی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌و به دروشمی بریقه‌داری وه‌ك ئه‌وه‌ی "ئه‌نجومه‌ن سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت" نه‌كه‌ونه داوی سه‌ندیكا و ئه‌وانه‌ی زه‌مانێكه له‌سه‌نگه‌ردان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی میدیا بكه‌نه به دیلی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007، یاسای رۆژنامه‌گه‌ری.
هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی گواستنه‌وه‌دایه به‌ره‌و دیموكراسی، ده‌سكه‌وتی ته‌شریعی باش هه‌ن له‌ناو ئه‌م دیموكراسیه‌ته ناته‌واوه ، به‌لاَم خه‌بات و فشاری زۆری ترمان ماوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه.
نه سه‌ندیكاو نه پشتیوانانی "ئه‌نجومه‌نی میدیا" ناتوانن گره‌نتی ئه‌وه بده‌ن كه له‌ناو ئه‌م هه‌موو ده‌زگا "سه‌ربه‌خۆ"یانه‌ی هه‌رێم كه به پشك پشكێنه‌ی حزبه‌كان دامه‌زراوه، ئه‌نجومه‌نی میدیا خۆی ده‌ربازبكات له هه‌ژمونی حزبه‌كان، هێلكه‌ی دوو زه‌ردێنه‌مان بۆ به‌رهه‌م بهێنێ.
AM:09:42:28/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی