یەكێتی چۆن خرایە پاقلەكەوە...

‌د.سەنگەر سەید قادر



یەكێتی نیشتمانی لە كەیسی مستەفا سەلیمی دا وەك سلێمانی دەڵێت خرایە پاقلەكەوە و دوێنێ سیناریۆی بێ ئاگای خۆی ڕاگەیاند و دواتر باس لە سیناریۆیەكی تر دەكرێت كە ئاسایشی پێنجوێن بێ پرس سەلیمیان ڕادەست كردوەتەوە و نەزانراوە كە كەیسەكەی بەوشێوەیە

#چیرۆكێكی هاوشێوە:

ساڵی ٢٠١٥ ناكۆكی دەكەوێتە نیوان محمد بن سەلمان و یەكێك لە ڕاوێژكارە دیارەكانی بنەماڵەی بن سەلمان كە جمال خاشوقچیە و جەمال بەهاوكاری قەتەر هەڵدێت بۆ واشنتن و گۆشەیەكی لە واشنتن پۆست كە زۆرینەی پشكەكانی برایەكی میر قەتەر خاوەندارێتی دەكات وەردەگرێت و لەوێوە هێرش دەكاتە سەر سعودیە

دواتر كودەتاكەی ساڵی ٢٠١٦ لە توركیا ڕوودەدات و كە سعودیە و ئیمارات پشتیوانیان دەكرد و كودەتاكە شكست دەهێنێت، بۆیە توركیا پلانی تۆڵە كردنەوە دادەڕێژێت و لەوەش خاڵی لاوازێ جەمال بەكار دەهێنێت كە ژنە

بۆ ئەمە میت لێكۆڵەرێكی دیسكی كەنداو ڕادەسپێرێت كە جەمال لە خشتە ببات و سعودیە بخاتە داوەكەوە كە لە سلێمانی دەڵێن( پاقلەكە)، ئەو كەسە خەدیجە جەنگیزە، خەدیجە بەیانوی كاری لێكۆڵینەوە دەچێتە واشنتن و جەمال دەناسێت و دواتر ڕازی دەكات بیخوازێت

لێرەوە یاریەكە دەستپیدەكات جەمال لە مەلا مارەی دەكات بەڵام ئەو كەسەی شاهیدی مارە كردنەكەیە یاسین ئاكتای ڕاوێژكاری ئاردۆگانە، دواتر خەدیجە داوا لە جەمال دەكات لە دادگاش مارەی بكات و لە سەفارەتی سعودیەش گرێبەستەكە مۆربكرێت، بەڵام جەمال دەڵێت ناتوانم چونكە بچمە سەفارەتی سعودیە دەمكوژن كێشە دروست دەبێت و جەمال دەگەڕێتەوە واشنتن

ئەمەش وادەكات میت پلانەكەی لەشكست نزیك بێتەوە، بۆیە یاسین ئاكتای تەلەفون بۆ جەمال دەكات و دەڵێت گرەنتێم بۆ وەرگرتویت لە باڵوێزخانەی سعودیە و كێشەت بۆ دروست ناكەن، جەمال دەگەڕێتەوە توركیا و ڕۆژی ١٠/٢ /٢٠١٨دەچێتە كونسوڵخانەی سعودیە

میتیش ئاگادارە ڕۆژێك پێش ئەوە سعودیە تیمێكی ناردوە بۆ كوشتنی جەمال، بۆیە پێش چونە ژوورەوەی وەك چۆن یاسین ئاكتای پلانی بۆداناوە مۆبایلەكەی لای خەدیجە جێبهێڵێت و تەنها دەنگ هەڵگرێت لە گۆرەویەكانیدا بشارێتەوە كە ئاكتای پێی داوە بۆ ئەوەی هەڕ شتێك ڕوویدا خەدیجە یاسین ئاگادار بكاتەوە بەهانەیەوە بچن

ئیتر جەمال دەچێتە ژوورە و خەدیجەش لە ڕێگەی مۆبایلەكەیەوە گۆی لە ڕووداوەكانی ژوورەوە دەبێت تا جەمال پارچە پار دەكەن بە مشار و خەدیجەش دەگەڕێتەوە ە بەڵگەكان ڕادەستی میت دەكات، پلانەكەی میت سەردەگرێت و سعودیە دەخەنە داوەكەوە، توركیا سەرەتا بێدەنگی دەنوێنێت ئاشكرای ناكات كە بەڵگەی لە ژێر دەستدایە

سعودیەش بۆ شاردنەوەی تاوانەكە بێ ئاگای خۆی لە ونبونی جەمال دەربڕی سیناریۆیەكی داڕشت، دواتر توركیا ووردە وردە بەڵگەی ئاشكرا دەكرد و سعودیەش ڕۆژ بە ڕۆژ سیناریۆی دەگۆڕی، تا لە كۆتایدا دانی بەتاوانەكەدانا، بەڵام دوای ئەوەی بوو بە كەیسێكی ئابڕوو چوونی جیهانی

عیبرەتەكە ئەوەیە ئەگەر سعودیە هەر لەسەرەتاوە ڕاستی ڕووداوەكەی ئاشكرا بكردایە بەو شێوەیە لەسەری نەدەكەوت و نەدەبوو بە قەیران و ئابڕوچونێكی گەورە، یەكتیش دەیتوانی ڕاست و ڕەوان بڵێت كە ئەم كەسە هاتووەتە ئەم دیوو و هەڵهاتووە و ئێران داوای دەكاتەوە و پەیوەندی بە حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتەوە كردوە و وەریان نەگرتووە و ئێمە لە تواناماندا نیە بەرەنگار داوای ئێران ببینەوە چونكە ئەمە واقعە ،


AM:10:57:13/04/2020

ئه‌م بابه‌ته 2944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی