پشووی هاوین، بۆ پشودانه، نه‌ک خوێندن!!!
رەهێڵ تەڵعەت دزەیی
خوێندن وچوون بۆ خوێندنگا، گرنگه وده‌بێ هه‌موو منداڵێک که بوو به شه‌ش ساڵ ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ست پێ‌بکات، تا بڕوانامه بده‌ست دێنێت به‌رده‌وام بێت. ساڵی خوێندن له هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی نۆ مانگ ده‌بێت، که تیایدا خوێنکار ئه‌م ماوه‌یه به‌پێێ به‌رنامه و پڕۆگرامی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده فێری ئه‌م بابه‌تانه ده‌کرێ که ده‌بێ فێری ببێت. له ماوه‌ی خوێندن خوێندکاره‌کان ئه‌رکی زۆریان له‌سه‌ره که له‌لایه‌ن مامۆستاکانیان پێیان ده‌درێت و ده‌بێ ئه‌م زانیاریانه‌ی که له‌م ساڵه‌ی خوێندن پێیان ده‌درێت به‌باشی فێری ببن، بۆیه له دوای تواو بوونی کاتی خوێندن له خوێندنگا و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه ده‌بێ کاتێکی زۆر به‌کار بهێنن بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ئه‌رکانه‌ی که مامۆستا پێیانی داوه، ئه‌مه‌ش واده‌کات که کاتی زۆریان نه‌بێ بۆ ئه‌وی له‌گه‌ڵ خێزانیان یان له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیان به‌سه‌ر ببه‌ن، یان به‌دوا حه‌ز و ئاره‌زو خوولیاکانیان بکه‌ون.
پاش ئه‌وه‌ی خوێندکاره‌کان ئه‌م ماوه زۆره‌یه‌ی که له خوێندن به‌سه‌ری ده‌به‌ن، پێویستیان به پشووه وه کاتێکیان هه‌بێ بۆ ئه‌وی له‌گه‌ڵ خێزان و هاوڕێکانیان به‌سه‌ری ببه‌ن وه گه‌شه بهخوولیاکانی خۆیان بده‌ن، یان گه‌شت و سه‌یران بکه‌ن.
له هه‌رێمی کوردستان سێ مانگ پشووی هاوینه‌یه، پشووی هاوینه کاتێکه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنکاران به‌کاری بهێنن بۆ خۆشی و خوولیاکانی خۆیان وه ئه‌م کارانه‌ی که نه‌یانده‌توانی له کاتی خوێنندا ئه‌نجامی بده‌ن له پشووی هاوین ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، نه‌ک بۆ خوێندن.
دیارده‌یه‌ک بڵاو بۆته‌وه وچه ندی سه‌نته‌ر وگرووپ و خوێندنگا و په‌یمانگا، خوولی خوێندن ده‌که‌نه‌وه و ڕیکلام ده‌که‌ن که له ماوه‌ی دوو مانگ مه‌نهه‌جیان پێته‌واو ده‌که‌ن ، سه‌یره‌که ئه‌وه‌یه گه‌ره‌نتی ته‌واو کردنی مه‌نهه‌جیان پێده‌ده‌ن. پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، ئه‌م مامۆستایه‌ی که به‌ڵێن ده‌دات که له ماوه‌ی دوومانگی هاویندا مه‌نهه‌ج تواودهکات، بۆچی له ماوه‌ی نۆ مانگ ناتوانێ مه‌نهه‌ج ته‌واو بکات؟
ئه‌رکی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانه ڕێگری له‌م بازرگانه‌یه بکه‌ن که به خوێند و خوێنکاران ده‌کرێت، وه چاودێری مامۆستاکان و خوێندنگاکان بکه‌ن که ئه‌رکی خۆیان وه‌کوو پێویست جێبه‌جی بکه‌ن و به‌شێوازێک وانه‌کان بڵێنه‌وه که خوێندکار به‌باشی فێربێت و پویستی به مامۆستای تایبه‌ت نه‌بێ، یان بچێت بۆ خوولی فێربوون، قورساییه‌کی ئابووری زۆریش نه‌خرێته سه‌ر خێزانه‌کان.
نۆ مانگ زۆر زۆه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌نهه‌ج به‌ته‌واوی بگووترێته‌وه، به‌مه‌رجێک وانه‌کان له‌لایه‌ن مامۆستاکان به شوازێک بوترێته‌وه که زۆربه‌ی خوێندکاران فێری ببن و سوودی لێوه‌ربگرێن، به‌م شێوه‌یه پێویست ناکات که له پشووی هاوینه بچێت بۆ خوولی فێرکردن. خوێندکاران پێویستی به پشووههیه، به‌تایبه‌ت که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر زۆربه‌ی کاته‌که‌یان به خوێندن و تاقیکردنه‌وه به‌سه‌ر بردوه، له کۆتایی ده‌بی پشوو به خۆیان و مێشکیان بده‌ن تا بۆ ساڵی داهاتوو به خۆشی وشه‌وقه‌وه بگه‌رێنه‌وه بۆ خوێندنگا، دوای ئه‌وه‌ی کاتێکی خۆشیان له‌گه‌ڵ خێزان و هاوڕێکانیان به‌سه‌ر برد.
ئه‌م پاڵه‌په‌ستۆیه زۆره‌ی که ده‌خرێته سه‌ر خوێندکار له لایه‌ن خێزان و خوێندنگا، که هه‌موو کاته‌که‌ی به‌کار بهێنت بۆ خوێندن وبه‌ده‌ست هێنانی نمره‌ی باش، یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی لاوازی ئاستی خوێندکار.
ئێمه‌ی مرۆڤ پویستمان به پشوو هه‌یه له هه‌موو ڕووێکه‌وه، وه‌ک چۆن کرێکار پێویسته پشوو به جه‌سته‌ی خۆی بدات دوای کارێکی زۆر تا بتوانێت بۆ ڕۆژی داواتر کاره‌که‌ی به باشی ئه‌نجامدات، هه‌روه‌ها خوێندکاریش پێویستی به‌وه‌یه که پشوو به مێشکی بدات تا به گڕوتینێکی زۆره‌وه به‌ره‌و خوێندنی ساڵی داهاتوو بڕوات.
ئه‌رکی دایک و باوک و خێزانه که هه‌وڵبده‌ن سوود له پشووی هاوینه وه‌ربگرن و ته‌رخانی بکه‌ن بۆ به‌سه‌ر بردنی کاتێکی خۆش له‌گه‌ڵ یه‌کتر، ئه‌م ماوه‌یه زیاتر له‌یه‌ک نزیک ببنه‌وه و هه‌وڵبده‌ن پشوو له کاره‌که‌یان وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان بن وئه‌م چالاکیانه ئه‌نجام بده‌ن که ده‌بێته مایه‌ی خۆشی وخۆشه‌ویستی زیاتر له نێوان ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یان وه په‌یوه‌ندیه‌کانیان به‌هێزتر ده‌کات.
لە رۆژنامەی "زەمەن" وەرگیراوە
PM:12:37:25/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5540
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی