هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، خانمێکی خاکەڕا، تێکۆشەر
کوێستان محەمەد محێ الدین
پێچەوانەی سیساسییەکانی تری کوردستان زۆرکەم قسە دەکات، بەڵام کاتێ قسەدەکات کاریگەر و یەکلاکەرەوەیە. هێرۆخان، لە هەشتاکان شانبەشانی پێشمەرگە لە شاخدا تێیدەکۆشا، دوای ڕاپەڕینیش بەردەوام بوو لە خەبات، بەڵام ئەمجارەیان لە بواری کلتووریی و فەرهەنگیی و ڕۆشنبیریدا، دەزگای خاک و کوردسات و چەندین پڕۆژەی فەرهەنگی تری خستە سەرشانی خۆی.
هیچ سیاسەتمەدارێکی کوردستان، ئەوەنەی هێرۆخان گرنگی بە بواری فەرهەنگیی و کلتووریی نەداوە...
دامەزراندنی ڕێکخراوی مناڵپارێزی کوردستان و پشتگیرکردنی خانمان بۆ هاتنە ناوەوەی بواری سەقافیی و ڕێکخراوەیی، سەتان کاری تر، هێرۆخان دەسپێشخەر بووە...
ژنێک نەک تەنیا لە کوردستان، بەلکو لە عێراق و ناوچەکەدا، وەک ڕێچکەشکێن و تێکۆشەرێک دەناسرێت. کۆلەکەی مام جەلال، لەهەموو قۆناغەکانی شۆڕش و تێکۆشاندا، یەکەم خانمەسەرۆک، دوای ڕووخاندنی ڕژێمی گۆڕبەگۆڕی بەعس...
ژنێک، وەک ڕەمز و سیبمولێک لە نێو خەباتی دوورودرێژی کورددا، لێوانلێو لە ژنی باڵا و تێکۆشەر، شابەشانی پیاوێکی شۆڕشگێڕی وەک مام جەلال. دوای 2010ەش، کە لە کۆنگرەدا زۆرترینی دەنگی بەدەستهێنا، گرنگترین کاری پاراستنی ناوماڵی کورد بووە...
پاڵپشتی هەموو بەرەوپێشچوونێکی هاوچەرخ بووە، لە بوارەکانی هونەر و کلتوورییدا، بۆ ئەوەی شانبەشانی نەتەوەکانی تر، خاوەن فەرهەنگ و ئەدەبیات و کلتووریی ڕەسەنی خۆمان بین...
چەند هێرۆخانێکی تر لە نێو وەسەتی سیاسیی کوردستانی باشووردا، هەبووبان، ئەمێستا چەند فەرسەخێکی تر، دەڕۆیشتنە پێشەوە، چەندین دەزگای و بڵاوکراوە و ڕێکخراوی ترمان هەبوو لە بواری ڕۆشنبیرییدا.
هێرۆخان، وەک خانمێ پڕپڕ لە غرووریی و خۆپێگەیاندنە لەناو ڕەوێک سیساسەتمەداری پیاودا، توانی ڕێچکەشکێن بێ بۆ ژنانی کورد، تا ئەوانیش بێنە پێشەوە، بڕوا و متمانە لەناو دڵییاندا ڕەگ داکوتن. ئێمەی کورد، دەبێ شانازی بە خانمێکی ئاوا بکەین، نەک لەبەرئەوەی هاوسەری مام و کچی ئیبراهیم ئەحمەدە، بەلکو لەبەر ئەو هەموو خزمەتەی بە خەلکی کوردستانی کردووە، پشتگیری زۆربەی خانمان و هونەرمەندان و نووسەرانی کوردی کردوە، ڕێگەخۆشکەربوە تا بتوانن لەسەر قاچی خۆیان بوەستن و لەنێو بواری خۆیاندا بگەشێنەوە...
ئێمە چاوەڕێین، هێرۆیەکانی تریش بێنە مەیدان، بۆئەوەی بەردوام بن لە کارەکان و پڕۆژەکانی هێرۆخاندا. تەمەنی تولانی نوحت بۆ دەخوازین، خانمە تێکۆشەرەکە، بوونی تۆ بۆ هەموومان گرنگ و پێوستە.
هەوڵ و خەبات و تێکۆشانی شاخ و شاری دادە هێرۆ، لە بابەتێکدا کۆتایی نایەت.
بەڵام نوسینی من بەکورتی و پوختی لەسەر بەسەلیقەیی و ئەزموونی ئەو خانمە تێکۆشەرەیە، هەر کاری دەستی داوەتێ لە جێگەی خۆیدا بە ئەنجامی گەیاندووە. لە قورسیی خەباتی شاخەوە بۆ ئاڵۆزی و پڕ ئیشی شار.
PM:03:32:12/06/2019
ئهم بابهته 3496
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی