نێچیرڤان بارزانی به كێ ده‌وێرێ؟
هێمن عەبدوڵا
به‌و دۆخه‌وه كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، چاوه‌ڕوانیی گه‌وره له سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان، پێویستی به كه‌مێك وردی و وریاییه. به‌و ته‌جروبه‌یه‌ی له ساڵانی رابردوودا له حوكمڕانیدا كۆیكردووه‌ته‌وه، نێچیرڤان بارزانی ده‌توانێ سه‌رۆكێكی كاریگه‌ر و گۆڕانكار بێت بۆ هه‌رێمه‌كه‌ی، به‌ڵام ساڵان و مانگانی داهاتووش زۆر بای به‌هێز له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵده‌كه‌ن، كه ده‌بێ وه‌ك سه‌رۆك شان بداته به‌ر به‌رگه‌گرتنیان.
ئه‌و به‌وه ناسراوه كه پیاوی شیعار و هه‌ڕه‌شه نییه و ئه‌وه ده‌ڵێت كه ده‌یكات و پێیده‌كرێت. ده‌شزانێت هێزی خۆی و هه‌رێمه‌كه‌شی له‌كوێدایه. بۆنموونه هێنده‌ی بایه‌خ به بواری ئابووری و دیپلۆماسی ده‌دات، هێنده نایبینین بایه‌خی بۆ بواری سه‌ربازی هه‌بێت. كه‌چی له‌و پۆسته نوێیه‌یدا یه‌كێك له ئیشه‌كانی ده‌بێ كاركردن بێت بۆ رێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه. هه‌رواش ده‌بێ ئه‌زموونی ساڵانی رابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندبێ كه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ش یه‌كبخرێته‌وه و به‌هێزیش بكرێت، هه‌ر هێنده به‌هێز نابێت كه شه‌ڕی سوپاكانی ناوچه‌كه‌ی پێ بكه‌یت و به زه‌بری هێز به‌رامبه‌ریان رابوه‌ستی. راستییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كانیش به‌منزیكانه له‌ڕووی پڕچه‌كی و ژماره و زۆر بواری دیكه هێنده به‌هێزتر نابێ، كه بتوانێت شه‌ڕی درێژخایه‌نیان له‌گه‌ڵ بكات. بۆیه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه پێویستی به هێزێك یان هێزگه‌لێكی ده‌ره‌كی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بیپارێزێت. ئه‌مه‌ش عه‌یب نییه و زۆر ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی دنیاش هه‌ن كه ده‌پارێزرێن.
له‌ڕووی دیپلۆماسییه‌وه ساڵانی داهاتوو ساڵانی قورس، به‌ڵام پڕ ده‌رفه‌ت ده‌بن. راسته ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات وێنه‌ی تاكه زلهێزه‌كه‌ی پاش رووخانی سۆڤیه‌ت له ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌دا بۆخۆی بپارێزێت، به‌ڵامه هه‌موومان ده‌زانین ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه و هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا به‌هێزه، به‌ڵام هێزی نوێی دیكه‌ش هه‌ن. له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا جیهان دوو به‌ره بوو: به‌ره‌ی دۆستی ئه‌مریكا و ئه‌وه‌ی دژی ئه‌مریكایە. ئێستا جیهان سێ به‌ره‌ی سه‌ره‌كی و چه‌ندین هێزی نێوه‌ڕاستیان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه كه واده‌كه‌ن چیدیكه واشنتن قیبله‌ی سیاسیی عاله‌م نه‌بێت. بیر له به‌ره‌ی رووسی به ئه‌جێندای ئۆرۆئاسیایی و به‌ره‌ی چینی (كه زۆرتر پشتی به سۆفت پاوه‌ر به‌ستووه و سه‌ریشكه‌وتووه) بكه‌وه. هاوكات بیر له هێزی وه‌ك ئێران و توركیا و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا بكه‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان شتێكیان هه‌یه له‌نێوانی ئه‌و سێ به‌ره‌یه‌دایه. بۆیه به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و به‌رانه چه‌نده ریسك بێت بۆ هه‌رێمه‌كه‌ی سه‌رۆك نێچیرڤان، هێنده‌ش ده‌رفه‌ته بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێته نێوه‌ندێكی سه‌رنجڕاكێش و گه‌شه‌كردوو له‌و گه‌مانه‌دا. ئه‌مه‌ش به‌و مه‌رجه ده‌كرێ كه وه‌ك گوتم كوردستان بیر له هه‌ڕه‌شه و رێگه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كاته‌وه و بزانێت له قۆناخی نوێ‌دا ده‌بێ هه‌موو هێزی خۆی له بواری به‌هێزبوونی سۆفت پاوه‌ره‌كه‌یدا خه‌رج بكات. جا له‌مه‌شدا، وه‌ك سلێمانی ده‌ڵێن، كاك نێچیرڤان مه‌علانه و باش پێیده‌وێرێ!
AM:10:46:10/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی