(سوتانی ده‌غڵ و دانی كورد و هۆكار و ڕێگا چاره‌سه‌ریه‌كان)
هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا
سه‌رتاسه‌ری مێژووی مرۆڤایه‌تیم نه خوێندۆته‌وه، هه‌روه‌ك كه‌سیش ئه‌وه‌ی پێناكرێ، به‌ڵام یه‌كێكم له ئاشقانی خوێندنه‌وه‌ی كتێب به‌گشتی و مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌تایبه‌تی.
دوای سوتانی ده‌غڵ و دانی كوردانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌روه‌ی هه‌رێم و ناوچه سوننه مه‌زهه‌بیه‌كان به‌گشتی، بیرم كرده‌وه له مێژووی كام میلله‌ت، له‌ڕابردووی دوور،نزیك، كام گه‌ل و نه‌ته‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ده‌ستی خۆی به‌رو بوومی وڵاتی خۆی سوتاندووه، هه‌رچه‌ند بیرم كرده‌وه هیچم بیر نه‌كه‌وته‌وه، به‌ته‌لفۆن له‌چه‌ند كه‌سێكی مێژووزان و خوێنه‌رم پرسی هیچ شوێنێكیان نه‌كه‌وتبوه به‌ر چاو.
ڕاسته له مێژوودا له‌كاتی شه‌ڕی وڵاتاندا دووژمنه‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كتر ئه‌وه‌یان كردووه ،ئه‌ویش ئه‌گه‌ر له‌وه دڵنیا بووبن ده‌توانن وڵاته‌كه داگیر بكه‌ن و ده‌بنه خاوه‌نی داهاتووی به‌روبوومه‌كه ئه‌و كاره‌یان نه‌ك هه‌ر نه‌كردووه به‌ڵكوو پاراستوویانه و بۆ سوپای خۆیان وه‌ك ئازووقه به‌كاریان هێناوه.
به‌لام هیچ میلله‌تیك به‌رامبه‌ر ناوخۆ وڵاتی خۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه كه ئیستا له‌ئێراقدا گوزه‌ر ده‌كات..
ته‌نانه‌ت له شۆڕشی ئه‌یلولدا له گه‌رمه‌ی به‌هێزبوونی سوپای له‌شكری كوردستان(س ل ك) بارزانی نه‌مر له‌كاتی ڕه‌نێوهاتن و پێگه‌یشتنی ده‌غڵ و دان و به‌روبوومه كشتوكاڵیه‌كاندا په‌نای بۆ گفتوگۆ بردووه، بۆ ئه‌وه‌ی جوتیارانی كوردستان و ته‌نانه‌ت جووتیاری عه‌ربیش به‌روبوومه‌كانی ساڵ بچننه‌وه دوایی شه‌ڕ ده‌ست پێبكاته‌وه، یان لانی كه‌م له وه‌رزی هاویندا ده‌ستی خۆیان له‌شه‌ڕكردن سووك كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌روبوومی ساڵ نه‌بێته سوته‌مه‌نی شه‌ڕ و سیاسه‌ت..
له‌كاتێكدا كه ئێستا شه‌ڕ نیه، من هه‌ست و زانیاریه‌كانم پێم ده‌ڵێن ئه‌و ده‌سته ده‌ستی داعش و ماعش نیه كه ئه‌و كاره نامرۆڤانه چه‌په‌ڵه ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌وه كلتوری سه‌قه‌ت و دوور له‌عه‌قڵ و دوور له خوا‌و دژی ژینگه و مرۆڤ و هه‌موو بوونه‌وه‌رانه كه به‌كاری سوتاندنی ده‌غڵ و دان فه‌رمان ده‌ده‌ن و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، ده‌كرێ بڵێین ئه‌وانه دژی ژیانن، ئاشقی برسێتی كردن و ده‌ست پانكردنه‌وه و برسی كووژ كردنی خه‌ڵكن.
هه‌ر ڕێك ئه‌و كلتووره‌یه كه قووتی خه‌ڵكی كودستانی بڕی و بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به ئیمزایه‌كی خوار و خێچ، هه‌ر بۆ سه‌یر و سه‌فا بڕی..
زۆر جار فیلمه‌كان ده‌بینین گروپێكی ده‌گمه‌ن دروست ده‌بن له‌زه‌ت و خۆشی له كوشنی خه‌ڵك له ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵك ده‌بینن،ئه‌وه‌ی له ئێراق ڕووده‌دات هه‌مان شته..
ئاخر له هیچ شوێنێكی سه‌ر ئه‌و تۆپی زه‌مینه‌دا نه‌بووه خه‌ڵكه‌كان به‌ده‌ستی خۆیان نانی خۆیان و ڕۆڵه‌كانی خۆیان و دۆست و خزم و كه‌س و كاری خۆیان بسوتێنن، ئه‌وه به‌س (عیراق)ی كانگای قووڵایی شاره‌ستانیه‌ته‌كانی بابلی ئه‌كه‌دی و سۆمه‌ری و ئاشوری و میزۆپۆتامیایه
كه ئێستا به‌وڕۆژه‌ی ئیستا گه‌یشتووه!
ئه‌و سوتاندنه‌ی ئێستا هه‌ر گه‌نم نیه كه بۆ به‌شی زۆری بۆ مرۆڤه‌كانه، هه‌زاران بوونه‌وه‌ری تر ده‌سوتێن، خه‌ڵك سارد ده‌كاته‌وه له ئاینده‌دا په‌نا بۆ داچاندنی ده‌غڵ و دان به‌رێ..
مه‌به‌ستی ئه‌و كارانه چییه؟
۱ـ ئامانج و مه‌به ستیانه ئیراق و كوردستان له‌ده‌ره‌وه گه‌نم و ئارد بكڕن، بۆ ئه‌وه‌ی فسادی ئیداری و دزی گه‌وره‌ی تێدا ئه‌نجام بده‌ن..
۲ـ ده‌یانه‌وێ جوتیاران و خاوه‌ن زه‌ویه‌كان مڵكه‌كانی خۆیان هه‌رزان فرۆشبكه‌ن و چه‌ند گروپێكی مافیایی كه خواده‌زانێ سه‌رچاوه‌ی داراییه‌كه‌یان له‌كوێیه؟؟ زه‌ویاكانیان به‌هه‌رزان لێبكڕن.
بۆ؟؟
پێیان وایه به‌و سوتاندنه كورد له زۆر ئه‌و ناوچانه له‌ناخه‌وه دڵیان له‌سه‌ر زه‌ویی و خاكه‌كه هه‌ڵده‌كه‌نرێ و ئیتر هۆكارێك نایان به‌ستێته‌وه به‌و ناوچانه‌ی كه پێیان ده‌گوترێ خاكی كوردستان و ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌ر!!
ئه‌وبابه‌ته چه‌نده نامرۆڤانه‌یه سه‌د ئه‌وه‌نده سیاسییه و ستراتیجیشه!
هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی گه‌لی كوردستان..
ڕگای چاره‌سه‌ر:
دوور له حزب حزبێنه ژوورێكی كاری هاوبه‌ش( غرفه العملیات المشتركه) له نێوان حزبه سیاسیه‌كان دروست ببێت تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوانه، ڕای خۆیان بده‌نه فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی په‌ڕله‌مانی ئیراق و حكومه‌تی كابینه‌ی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به‌ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه، به‌ناوی هه‌موو حزبه‌كانه‌وه، ئه‌و بابه‌ته مه‌ترسیداره له‌گه‌ڵ ئیراق و یوئێن و ته‌واوی سه‌فاره‌ت و كونسوڵیه‌ته‌كان باس بكات و سنوورێك دابنرێ بۆ ڕێگری كردن له‌و كاره دزێوه.
بۆئه‌وه‌ش ده‌بێت به داتا‌و به مێژووی ڕوداوه‌كان و ڕێژه‌ی زه‌ره‌ده‌كان و ژماره و ناوی شوێنه سوتاوه‌كان و قه‌باره‌ی زیانه‌كان قسه‌بكرێ و داواش بكرێ قه‌ره‌بووی خاوه‌نه‌كانیان بكرێته‌وه.
باشترین چاره‌سه‌ریش گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی دوای ڕوداوه‌كانی ۱٦ ی ئۆكتۆبه‌ر تاك لایه‌نه له‌لایه‌ن سوپا و حه‌شدی شه‌عبیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكایه‌تئ هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هاوشانی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان گوشار بكه‌ن و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد شه‌قامێش بجوڵێنرێ دژی ئه‌و په‌تا و سیاسه‌ته چه‌پڵه كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئاینده‌ی ناو هه‌رێمی كوردستانیش..
PM:07:16:07/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی