‌کێ خوێندەوارەو کێ نەخوێندەوارە؟
AM:11:15:09/05/2019
هیڤیدار ئەحمەد


ئەوانەی لەدەرەوە خوێندیانەوەو (بڕوانامەیان) هێناوە
وەڵاتییان فرۆشت
بەڵام لەبەر ئەوەی کاک نێچیرڤان نەخوێندەوارە، ئەم هەرێمەی راگرت
ئەوانەی خوێندەوارن و لەم وڵاتە و لەو وڵاتە خوێندیانەوە
شەڕیانبوو لەسەر پۆستێک لە بەغدا و هەیبەتی کوردییان شکاند
بەڵام لەبەر ئەوەی کاک نێچیرڤان نەخوێندەوارە، ویستی عەمام بەسەرەکان و ئەولادی سوننە
یاری بە چارەنووسی کورد نەکەن، شەڕی بۆ کوردستان کرد
ئەوانەی خوێندەوارن، شەڕ بۆ پۆست و پارە و پۆڵ دەکەن
لەبەر ئەوەی کاک نێچیرڤان نەخوێندەوارە لە دەرگای ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەتەی دا
بۆ ئەوەی دینارێک بو مووچە پەیدابکات و کورد چۆک بو بەغدا دانەنێ
راستە کاک نێچیرڤان نەخوێندەوارە
بەڵام هەموویان چاویان لێ بوو و داوایان لێ دەکردکە دەڵێن نەخوێندەوارە، پۆستێکیان پێ ببەخشێ
نێچیرڤان بارزانی کوڕی ئیدریس بارزانی و نەوەی مستەفا بارزانییە
دەیتوانی لە باشترین زانکۆی دنیا بڕوانامەی بەدەست بهێنێ
بەڵام وازی لەهەموو شتێکی هێنا، بۆ ئەوەی کوردستان ئاوادان بکاتەوە
ئەم ئاوادانی و پێشکەوتنی کوردستان گەورەترین (شەهادەیە)
دبلۆماسییەتی کاک نێچیرڤان گەورەترین (بڕوانامەیە)
ئێوە دەزانن کاتێ خوێندەوارەکان سەردانی کاک نێچیرڤان بارزانی دەکەن، دەزانن چ خوێندەوارێک و چ جیهان بینێکی گەورەیە
ئەوانەی دەڵێن خوێندەواربوون! هەموومان بینی سومەعەی کوردستانییان بە چی گەیاند!
ئێستاش کە کاک نێچیرڤان بارزانی دەبێتە دووەم کەس، پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەردەگرێ
ژانیان گرتووە
ئیدی دیارە کێ خوێندەوارە و کێ نەخوێندەوارە.




هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.