شاسوار عبدالواحید بۆ دەکرێتە ئامانج ؟!

‌دارەوان هه‌ریری

نزیکی ساڵێکە شاسوار عبدالواحید دەناسم  وکاردەکەم لەگەڵی لەم جوڵانەوەیە، بەرلەوەی بیناسم وەک هەرهاوڵاتیەک ڕۆژانە گوێم لێدەبوو، کەدەیانوت شاسوار عبدالواحید سەر بەئێرانە یان سەر بەشیعەیە یان پارتیە یان سەربەیەکێتیە یان...هتد

تۆمەت و قسەی زۆری لەسەردروست دەکرا، بەڵام دور لەبیروڕای خەڵک بڕیارمدا لە نزیکەوە بیناسم چونکە لای هەمومان ڕونە ئەم دەسەڵاتەی پارتی یەکێتی هەرکات بزانێ کەسێک ببێتە بەڵا بەسەریانەوە دەیان تۆمەت و بوختانی بێ بنەمای بۆ دروست دەکەن.

چونکە پارتی و یەکێتی زۆرێک لە خەڵکیان وا پەروەردە کردوە، بێ ئەوەی بەدوای حەقیقەت و ڕاستیەکان بگەرێن بڕوا بەو تۆمەتە دروستکراوەکان بکەن کەخۆیان دروستی دەکەن لەنێو خەڵکدا.

بەڵام خەڵکی ژیر و عاقڵ ئەوەیە بەدوای ڕاستیەکان دەکەوێ لە حەقیقەتەکان دەکۆڵێتەوە ئینجا بڕیار دەدات.

وەک لای هەمومان ڕونە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڕیفراندۆمەوە شاسوار عبدالواحید مەردانە ڕوبەروی ئەم ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە بویەوە و حەقیقەتی درۆیینەی ئەم دوو حیزبەی خستە بەردەستی خەڵکەوە.

ئەم دەسەڵاتە کاتێک زانیان خەڵکێکی زۆر بڕوای بە جوڵانەوەکەو شاسوار عبدالواحید هەیە هیچ شتێکیان لەدەست نەهات لەبەرامبەریدا بیکات،
بۆیە دەستکرا بەدروستکردنی دەیان تۆمەتی بێ بنەما بەرامبەر بەم پیاوە کە ئەسڵ و ئەساسی نەبێت ، بەڵام شاسوار عبدالواحید هەمیشە مەردانە تەحەددای کردون کە ئەو تۆمەتانەی بۆیان بەستوە بەبەڵگە بۆی بسەلمێنن بیخەنەڕوو بۆ خەڵک.

وەک لای هەمومانیش ڕونە هەر لەسەرەتاوە تا ئێستا ئەم تۆمەتانەی بۆ شاسوار عبدالواحید دروستکراوە نەیانتوانیوە بەڵگەیەک بۆ ڕاست و دروستی قسەو تۆمەتەکانیان بخەنەڕوو..!

شادی نەوزاد ئەندامی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، پێشوتر لەناو ئەندامان و خۆبەخشانی نەوەی نوێ بەوەناسراو بوو ئەوەی لەنزیکەوە بیناسێت دەزانێ کەسێک بوە هیچ کات جێگای متمانەو باوەرێکردن نەبوە، دەیان جار بێ ئەوەی بەڵگەیەکی لەبەر دەست بوبێت خەڵکی نێو جوڵانەوەکەی بەشتی جیا جیا تۆمەتبار دەکرد، یان کردونی بە جاسوس بۆ ئەوەی لە جوڵانەوەکە شوێنی خۆی بکاتەوە متمانەی جوڵانەوەکە بەدەست بهێنێت، هیچ ڕەوشتێکی دۆستایەتی بەوەفایی لێ بەدی نەدەکرا ئەوکاتەشی کاندیدکرا لەگەل برادەرانی هەولێر قسەم کرد وتم نابێ شادی نەوزاد یەک دەنگ لەسنوری پارێزگای هەولێر بهێنێت چونکە چەندین جار برادەرانی هەولێرو دهۆکی تەخوین کردوە بەوەی جاسوسن، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت نەدەبوو شاسوار عبدالواحید ئەم جۆرەکەسانە لەخۆی نزیک بکاتەوە کەبۆمەبەست و مەرامی شەخسی خۆیان دۆستایەتیت ئەکەن و دوایش خیانەتت لێ بکەن.

ئەم قسانەی ئەم پەرلەمانتارە بەمەبەست بوە وەک وتم پارتی و یەکێتی سەدان جار ویستویانە شتێک لەسەر ئەم پیاوە ببیننەوە تا لەسەری زەق بکەنەوە، بەدەستیان نەکه‌وتوە بۆیە ئەمەیان بە فرسەت زانیوەو ویستویانە ئەم جوڵانەوەو ئەم خزمەتەی کردویەتی ناشرینی بکەن لەبەرچاوی خەڵک و خەڵکی تێدا نائومێد بکەن.

دارەوان هه‌ریری - نوێخواز له‌جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ


PM:02:48:25/04/2019

ئه‌م بابه‌ته 2040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی