كامە كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان؟

‌بەهێز حوسێن


18ی ئەم مانگە لە هۆڵەندا (كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان) بێ‌ بەشداری پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی بەكارەكانی كرد و دۆخی دژواری رۆژئاوا بەتایبەتی و بەشەكانی تری كوردستان بەگشتی خریەڕوو ، دەیانویست و ئامانجی دروستبوونی ئەم رێكخراوەش هەر ئەوەبووە و لە راستیشدا دەبێت وابێـت، بەڵام بەداخەوە لە هۆڵ‌كەدا هیچ ئاڵایەك دانەنرابوو ..!

ئەزانن بۆ ؟ چونكە ئەوانەی بەشداربوون و ئەوانەی بەڕێوەبەرانی ئەم رێكخراوەن و دەیانەوێت گوتار و هەڵوێستی نەتەوەیی كوردستان یەك بخەن لەسەر ئاڵای كوردستان یەك نین ...!

هەن ئاڵای كۆماری مەهاباد و باشووری كوردستان بە ئاڵای كورد دەزانن و هەشن ئاڵای ماد بە ئاڵای كورد دەزانن و ئیتر لەسەر ئاڵایەك رێكناكەون .

من دڵم بە یەكبوونی سیاسیی كورد خۆش نییە و حیزبە سیاسییەكان نەیانتوانیوە ئاوێنەی شەقامی كوردستان بن كە یەكبوونی نەتەوەییان زۆر جوانتر و باشتر لە سیاسیەكان بەرجەستەكردووە .


PM:02:17:20/10/2019

ئه‌م بابه‌ته 3200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی