گرتنەکەی نەجمەدین کەریم
بەهێز حوسێن
ئەوەی داری کردبووە ئاو بۆ نەجمەدین کەریمی ئەندامی ئپێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پاریزگاری هەڵاتووی کەرکوک و پارتییە ، ناوبراو سکاڵای لەسەرە کە کاتی خۆی دوانیان لە لایەن پارتییەوە لەسەری تۆمارکراوە و ئێستا حکومەت و دەستەی دەستپاکی عێراق دەیانجوڵێنێت.
بگەڕێنەوە بۆ ئەرشیفی ۳ یان ٤ ساڵی پێشووی ئەدەبیاتی پارتی و کەناڵی ڕوداو ، بە ئاشکرا دەردەکەوێت کە پارتی دۆسێی گەندەڵی نەجمەدین کەریمی لە سەر ئاستی ڕەسمی و میدیایی وروژاندووە ، خێرە ئەمڕۆ لێمان دەکەن بە پاڵەوانی نەتەوەیی؟
عێراق لە ڕێگەی ئینتەرپول و دادگاکانییەوە کۆمەڵە وەزیر و بەرپرسێکی گەورەی عێراقی دەستگیر کردووە و د. نەجمەدین یەکەمیان نییە، جا ئەگەر لەسەر گەندەڵییە و ناوبراو نەیکردووە ، ئەوا دادگا هەیە و شین و وا وەیلای ناوێت و با چاوەڕێی فەرمانی دادگابکرێت نەک ئەوانەی تێوەگلاون لە گەڵیدا بە قوربانیی شەڕیی نەتەوەیی و هەڵکری ئاڵای کوردستان وێنای بکەن.
سێشەمە و سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمان
تا پرسی پاریزگاری کەرکوک و وەزارەتی دادی عێراق بۆ یەکێتی یەکلایی نەبێتەوە ، سەرۆکی هەرێم لەپەرلەمان دەنگی یەکێتی مسۆگەر ناکات.
وەک ڕاگەیەنراوە کاک کۆسرەت و کاک مەسعود ڕێکەوتوون لەسەر ئەم پرسە ، بەڵام ئاماژەکان ڕووننین کە پارتی پابەند دەبێت بەو ڕێکەوتنەوە یان نا..!؟ ، بۆیە یەکێتی گوومانی هەیە.
ئەگەر سێشەمە پارتی و دەخوازێت نێچیرڤان بارزنی ببێتە سەرۆکی هەرێم و دەنگی یەکێتی مسۆگەر بکات ئەوا دەبێت دەستپێشخەری بکات و ڕێکەوتنە تەلەفۆنییەکەی نێوان کاک کۆسرەت و کاک مەسعود لە ئەرزی واقیع جێبەجێبکات.
د پارتی بڕیاربەدەستانی ئەمڕۆی یەکێتی پێ ناگەوجێنرێت و کات کوشتنیش لەبەرژەوەندینییە،ئەمڕۆ یەکێتی کارت و بژاردەی زۆری لە بەردەستە و بە پارتی دەڵێت تۆ ئیشت بە منە و هەزار فاکت بە فیکێکم .
شیعە و سوننە
دوور لە دەماریریی پێویستە کورد پەیوەندییەکانی لەگەڵ پێکهاتە جیکانی عێراق پەرە پێبدات ،لە نەمانی هەژموونی دەسەڵاتی سوننە لە عێراقدا و گرتنە دەستی حوکمی عێراق لە لایەن شیعەوە لە ۳۰۰۳ ، کورد زیاتر بەلای شیعەدا دایدەشکانەوە و ئێستاش هەر وادەڕوانێت کە داهاتووی عێراق بۆ شیعەیە ، بەڵام وایدەبینم کە داهاتوو گۆڕانی گەورە ڕوودەدات.
بە ئاشکرا سوننەکانی عێراق پشتیوانی ئەمریکایان ڕاگەیاند لە هەر هەنگاوێک بەرامبەر ئێران بیگرێتەبەر ، شیعەش دژایەتی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، تەنیا کورد هێشتا شەرمنانە دەردەکەوێت و خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە.
پێویستە کورد بە ئەندازەی شیعە لە سوننەکان نزیکبێتەوە، چونکە ئیتر ئەمریکا پشتیوانی گەورەی سوننەکان ئەبێت، سوننەش عاقڵمەندانە لە شەڕی گەورەی دژ بە ئەمریکای گۆڕی بۆ هاوپەیمانیتی ، کوردیش هاوپەیمانی ئەمرکایە بۆیە ئەبێت هاوپەیمانیی ستراتیژیش لەگەڵ سوننە بکات.
PM:02:53:27/05/2019
ئهم بابهته 14200
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی