هێلكه له جووجكه‌یه یاخود جوجكه له هێلكه‌یه؟!
كامه‌ران مه‌نتك
وا بزانم پێویستی به رۆشنبیریه‌كی زۆر و زاناییه‌كی زۆر نیه تا بزانیت جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان زیاده‌ڕۆیی و زیاده‌ڕۆكار هه‌یه.
زیاده‌ڕۆیی واته كاره‌كه‌و زیاده‌ڕۆكار واته ئه‌و كه‌سه‌ی زیاده‌ڕۆییه‌كه ئه‌نجام ده‌دات. نازانم ئه‌ركی ئه‌و ده‌زگایه‌ی ناوی نراوه ئه‌كادیمیای كوردی و پاره‌یه‌كی زۆری لێ سه‌رف ده‌كرێت چییه!.
وه‌ك گۆرانی شاعیر ده‌فه‌رموێت:
كا بۆ سه‌گ دانراوه
ئێسقان بۆ ئه‌سپه
سه‌ر له جێی كلك به‌ندكراوه
كلك له جێی چه‌سپه
گفت‌و گۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه ئه‌وه‌ی بیر هێنامه‌وه، كاتێك توركه‌كان له ساڵی 1453 په‌لاماری قوسته‌نته‌نتینه - ئیسلام پۆڵ -(ئه‌سته‌مبۆلی) ئێستایان دا، گفتوگۆیه‌كی سه‌یر له نێوان به‌رپرسه‌كان و كلیساكانی ئه‌م شاره له ئارادا بوو، ئه‌ویش گفتوگۆ بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جووجكه له هێڵكه‌یه یاخود هێلكه له جووجكه‌یه!.
ئه‌و جۆره گفتوگۆیانه له‌كاتی ئێستادا، كه هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی زۆر گه‌وره‌دایه‌و ناوچه‌كه‌ش به‌گشتی له چاوه‌ڕوانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی سیاسی و ئابووری و ته‌نانه‌ت سه‌ربازی گه‌وره‌دایه، واتای ئه‌وه‌یه په‌رله‌مانی كوردستان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به خه‌ڵكی كوردستانه‌وه نه‌ماوه‌و ئه‌وان له دۆڵێكن و خه‌ڵكیش له دۆڵێكی تر، واتای راكردنه له به‌رپرسیاریه‌تیه راسته‌قینه‌كه‌و فریودان و به رێلابردنی رای گشتی ماندووی كوردستانه. واتای ئه‌وه‌یه په‌رله‌مان جگه له دیكۆرێك، كه حیزبه ستۆكه‌كانی كوردستان ده‌یانه‌وێت رووی دزێو و ناحه‌زی خۆیانی پێ جوان بكه‌ن، هیچ رۆڵێكی تر نابینینێت و له بارگرانیه‌ك زیاتر بۆ سه‌ر ئابووری هه‌رێم، هیچ به هایه‌كی تری نه‌ماوه!.
بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان د‌رك به‌وه بكات، كه چیتر ئه‌و ده‌زگایانه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ناكه‌ن و پێویسته له ره‌گ و ریشه‌وه بگۆڕدرێن ئه‌و حیزبانه، كه به‌م شێوه‌یه سووكایه‌تی به دۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، بخرێنه به‌رده‌م دادگاكان و وه‌ك سیخوڕ‌و وڵات فرۆش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
PM:02:00:06/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی