بەمشوەیە بەغدا 950 ملیار دەنێرێت.. بۆ زانیاریت جەنابی یاساناس

‌‏‎غالب محمد عەلی

شەڕکردن بۆ مافی خەڵك خۆگیڤکردنەوە نییە، بەڵكو ئەركە، بێدەنگی لە بەرپرسانی هەرێم ترسنۆکی و بێ جورئەتییە!.

گەر پەرلەمان بۆ خۆگیڤكردنەوە بێت، كەسێك دووجار خۆی كاندید ناكات بۆ ئەو پەرلەمانە، لە كۆتایدا نەک پەرلەمان، بەڵکو بیناكەش نەبینیت، گەر پۆستی وەزیریش گرنگ نەبێت كەس سیڤی بۆ پڕناكاتەوە و داوا لە خەڵك بكات دابنرێت.

لە بری ئەوەی قسە بەو كەسانە بكەیت كە شەڕی خەڵك دەكەن، قسە لە سەر ئەوانە بكە كە سەروەت و سامانی میلـلەتێكیان دزی و رۆژانە سەدان و هەزاران تانكەر بە بەرچاوتەوە دەڕوات و ناوێریت بە یەك وشەیش باسی بكەیت، راستە خەڵك برسیە، بەڵام ئەو برسیكردنەی خەڵك بە دەستی مافیاكانی هەرێمە نەك عیراق، ئەمە بەرگریکردن نییە لە عێراق و دژی هەرێم، بەڵام دەبێت حەقیقەت بۆ خەڵک ڕونبکرێتەوە، چونكە عیراق دوو ساڵە پارە دەنێریت بۆ هەرێم و مافیاكانی موچەی خەڵك لە كاتی خۆیدا نادەن و سەدان كەس وەك تۆ بێدەنگ و کڕوکپ دانیشتووەو ناوێرن یەك وشەیش باسی بافڵ و قوباد و لاهور و مەسعود و نێچیرو مەسرور بكەن، وەرە خۆت قانونی بێت و نەزانیت یاساكە چییەو باسی چی كردوە.

جەناب ئەو یاسایە ئێستاش گەر هەرێم جێبەجێی بكات لە مانگێکدا زیاتر لە (٩٥٠) ملیار دینار دێت بۆ هەرێم، چونكە قەرزەكە (٢٢،٥) ترلیۆنە و بۆ سێ مانگە، ئێمەش رێژەكەمان (١٢،٧٦)%یە، گەر بەشێكیشی سیادیش بیبات هەر زۆر زیاترە لەوەی كە ئێستا هەیە و دەتوانرێت موچەی فەرمانبەرانی پێ دابین بكرێت.

چیتر فێربە، زانیاری كۆبکەرەوە ئینجا قسە بكە جەنابی پارێزەری یاساناس.


PM:04:22:13/11/2020

ئه‌م بابه‌ته 1500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی