بۆ بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان بیری کاکەنەوە ناکەن؟

‌‏‎غالب محمد عەلی


بیرتانە ‎لە كاتی ڕێكەوتنی یەكێتی و گۆڕاندا كە بەناوی ڕێكەوتنی (دەباشان) واژۆكرا، چەندین لێژنەی دروست كرا ودەست كرا بە كۆبوونەوە، دوای چەند ڕۆژێك چەند هەڵسوراوێكی گۆڕان گیرا لە لایەن هێزەكانی یەكێتی، ئەو كاتەبزوتنەوی گۆڕان بریاری دا هەتا ئەو هەڵسوراوانەئازادنەکرێن كۆبونەوەكان بوەستێنن، سەیر كەن چەند مرۆڤ لای كاك (نەوشیروان) گرنگ بووە هەموکارێکی بۆخزمەتی خەڵک و هاوڵاتیان بو، هەر لە بەر ئەوە بو كەس بۆی نەبووە دەست بدات لە كادرێكی گۆڕان یان هاوڵاتیەكی سادە چونكە دەیانزانی رەوانشاد نەوشیروان مستەفایان لە پشتە .

‏‎مێژو دوبارە دەبێتەوە كەواتا دەبێت هەڵوێستەكەمانیش دوبارە بێتەوە

‏‎ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەك هەڵسوڕاوی گۆڕان چالاكوان و رۆژنامەنووس دەستگیركراون لەناو دەستگیركراوەكاندا( حاجی رێكانی )ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان هەیە، لەگەڵ (ئەیهان سەعید) ئەندامی ژووری پەیوەندیە سیاسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و هەریەك لە (كاوار حەسەن و زێرەڤان رێكانی و عوسمان) چۆمانی.

‏‎هەر ئەمرۆ ڕۆژنامەنووس( شێروان شێروانی )و چالاكوانان (تاكور زەردەشتی و ڕێكار ڕەشید)، لەڕێگای ئاكرێ- دهۆك و لە بازگەی چونەژورەوەی شاری دهۆك لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون، بە گشتی زیاتر لە بیست رۆژنامەنووس و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان دەستگیركران. 

‏‎دوێنیش تەواوی تیمەكانی كەناڵی ئێن ئاڕتی دەستگیركران و دواتر ئازادكران و ئۆفیسی كەناڵەش لە دهۆك داخرا. 
‏‎كەواتا دەبێت بەرپرسانی گۆڕان گەر راست گۆن بەرانبەر بە ڕێبازی نەوشیروان مستەفا ئەمین دەبێت هەڵوێستیان هە بێت و كۆبونەوەكانیان سر بكەن لە گەڵ بەرپرسە گەندەڵەكانی پارتی و یەكێتی ، چونكە بە رۆژی نیوەرۆ خەلك دەفڕێنن و خەڵك شەهید دەكەن و هەر لە بەرچاوی دنیا بوون بە جاشی ئەم وەلات و ئەو وەڵات ....

‏‎بەڵێ بۆ ئازادی ئازادیخوازەكانی لە هەرێمی كوردستان 
‏‎نەخیر بۆ دز و مافیاكانی نەوت 
‏‎سەر شۆری بۆ سەرۆك وەزیرانێك كە دژی خەڵكی سڤیل قسەبكات و دڵسۆزی خۆی دەر بخات بۆ تورك و عەجەم
‏‎غالب محمد عەلی 
‏‎ئەندامی پەرلەمانی عێراق


AM:10:46:02/02/2019

ئه‌م بابه‌ته 3972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی