باس‌و خواسی به‌راورد كردن به سه‌رده‌می دیكتاتۆری
جاسم ئه‌لحلفی
باس‌و خواسی به‌راورد كردنی سه‌رجه‌م حكومه‌ته‌كانی دوای 2003 به حكومه‌ته‌كه‌ی پێش ئه‌و مێژووه كه سه‌رده‌می دیكتاتۆری بوو له عیراق، ته‌نها قسه‌ی سه‌رپێی‌و سه‌رزاره‌كی‌و راگوزه‌ری نه‌ماوه، به‌ڵكو بۆته شه‌پۆلێك كه پێیان وایه حوكمی سه‌دام حسێنی دیكتاتۆر باشتر بووه‌و ئه‌و شه‌پۆله‌ش رۆژ به رۆژ روو له هه‌ڵكشانه. ته‌نانه‌ت دیارده‌ی جوانكردنی روخساری دیكتاتۆر‌و پیاهه‌ڵدانی بۆته دیارده‌یه‌كی ئاسایی‌و كه‌س شه‌رمی لێ ناكات، بابه‌ته وای لێ هاتووه وه‌ك ئه‌وه‌ی دیكتاتۆر هیوای ونبووی خه‌ڵكی عیراق بێت.
مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه جوانكردنی روخساری دیكتاتۆر به‌و هه‌موو قێزه‌ونی‌و ناشیرینییه‌ی خۆیه‌وه له‌ناو رێزی لاوان‌دا كه‌م نییه، به‌ڵكو رێژه‌یه‌كی به‌رچاوه، ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه ژیانی بنده‌ستی دیكتاتۆریان تاقی نه‌كردۆته‌وه‌و نه‌یاندیوه چۆن تاكه‌كه‌سێك خۆی به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لدا ده‌سه‌پێنێت‌و به خوێنڕشتن‌و تیرۆر‌و تۆقاندن فه‌رمانڕه‌وایی كردووه، نه‌یاندیوه چۆن سیاسه‌تی زۆره‌ملێ‌و سه‌پاندنی یه‌ك ره‌نگ‌و یه‌ك حزبی به‌سه‌ر ره‌نگه‌كانی تردا په‌یڕه‌و كردووه، نه‌یاندیوه چۆن شه‌ڕی ناوخۆ‌و جه‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌شی به‌رپا كردووه‌و سه‌دان هه‌زار گه‌نجی به‌كوشت داوه‌و به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ‌و جه‌نگانه‌وه وڵات وێران بووه‌و سامانی وڵاتیش به‌فیڕۆ چووه، نه‌یاندیوه چۆن گه‌له‌كه‌ی خۆی خستۆته به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌مارۆی نێوده‌وڵه‌تی‌و برسێتی‌و قات‌وقڕی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا كه‌شتی جه‌نگی‌و فڕۆكه‌و چه‌كێكی زۆر بێنێته ناوچه‌كه‌وه‌و عیراقیش داگیر بكات، هه‌ر ئه‌و دیكتاتۆره‌ش بووه كه بۆته هۆی دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا‌و یه‌ك وڵاتیش نه‌بوو شه‌ڕی پێ نه‌فرۆشێت.
كه‌س له‌بیری ناچێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری له‌و رۆژگارانه‌دا چۆن سیاسه‌تی دڕندانه‌و شاڵاوی به به‌عسكردن‌و راگواستنی ده‌رهه‌ق به گه‌لی عیراق پیاده ده‌كرد، ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ئه‌و دیكتاتۆره‌و سیاسه‌تی ره‌شبگیر‌و وێران كردن‌و خاكی سوتماك مایه‌ی بیرچوونه‌وه نین‌و ناشبن. لێره‌دا بواری ئه‌وه نییه باسی هه‌موو پێشێلكارییه‌كانی بكرێت به‌رامبه‌ر به مرۆڤ شكاندن‌و ژێرپێخستنی شكۆی مرۆڤ له عیراقدا، یان چی به‌سه‌ر نه‌یار‌و ئۆپۆزسیۆن هێناوه‌و چۆن له‌ناوی بردوون، سه‌باره‌ت به ته‌نگپێهه‌ڵچنین به رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌نده‌نی‌و ده‌مكوتكردن‌و خنكاندنیان ئه‌وه هه‌ر باس ناكرێ، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه بڵێین هه‌ر چالاكییه‌ك به شان‌و باڵی دیكتاتۆریدا هه‌ڵی نه‌دایه قه‌ده‌غه بوو. له وتارێكی یه‌ك په‌ڕه‌یی ئاوادا جێگه‌ی ئه‌و هه‌موو ناونیشانه نابێته‌وه كه له مێژووی قێزه‌ون‌و خوێناوی دیكتاتۆردا هه‌بووه، ئه‌و دیكتاتۆره‌ی به دڕندانه‌ترین شێوه‌و قێزه‌ونترین تاوانی ئه‌نجام داوه له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا.
ئه‌م به‌راورد كردنه له نێوان ئێستا‌و سه‌رده‌م‌و رۆژگاره‌كانی دیكتاتۆریدا رووی نه‌ده‌دا، ئه‌گه‌ر سیستمی به‌شبه‌شێنه‌و گه‌نده‌ڵی‌و شكست‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك‌و لاوازیی ده‌وڵه‌ت له سه‌پاندن‌و جێگیركردنی ئاسایش له وڵات‌دا نه‌بوایه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌ستكه‌وتێكی پێشكه‌ش بكردایه كه ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كان له‌بیر خه‌ڵك بباته‌وه، ئه‌و هه‌موو ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌ی له‌سه‌رده‌می دیكتاتۆر‌و به‌هۆی گه‌مارۆوه به‌سه‌ری هاتووه.
ره‌تكردنه‌وه‌ی دیكتاتۆر‌و رووهه‌ڵماڵینی مێژووه‌كه‌ی‌و كرده‌وه قێزه‌ونه‌كانی هانمان ده‌دات بێده‌نگ نه‌بین له ئاست شكستی ئه‌م سیستمه كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شبه‌شێنه دروست بووه‌و هانمان ده‌دات په‌رده له‌سه‌ر رووی ئه‌و ده‌سته‌یه له خه‌ڵك هه‌ڵماڵین كه ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست‌و به پاره‌ی گه‌نده‌ڵی خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه. به‌ڵام شكستی ئه‌وانه‌ی دژی ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌م گه‌نده‌ڵییه فراوانه‌ن نابنه بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نۆستاڵجیامان بكات‌و بیری رژێمه خوێناوییه‌كه‌ی جاران بكه‌ین، قسه كردنیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویستمان به جێگره‌وه‌یه‌ك هه‌یه بۆ سیستمی به‌شبه‌شێنه، نابێ قسه كردن بێت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ دیكتاتۆره خوێنڕێژه‌كه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی.
ئه‌ركی سه‌رشانه‌و پێویستیشه لاپه‌ڕه‌ی به‌راوردكردن به سه‌رده‌می دیكتاتۆر هه‌ڵده‌ینه‌وه‌و وه‌لای بنێین، ده‌بێ مێژووه خوێناوییه‌كه‌ی وه‌بیر بێنینه‌وه، له پاڵ ئه‌وه‌شدا ره‌خنه له سیستمی به‌شبه‌شێنه‌و گه‌نده‌ڵی بگرین، ده‌بێ خۆمان رێك بخه‌ینه‌وه‌و به‌ره‌نگاری شكست‌و گه‌نده‌ڵی‌و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان ببینه‌وه، نابێ ده‌ستبه‌رداری شێوازی ئاشتیانه‌و په‌نابردنه به‌ر ده‌ستوور بین‌و پشتی پێ ببه‌ستین بۆ رزگاربوون‌و ده‌ربازبوون له‌و واقیعه پڕ له كاره‌ساته‌ی تیایدا ده‌ژین‌و وای كردووه زۆر كه‌س ئه‌مڕۆ به‌راورد بكه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می دیكتاتۆردا. پێویسته له كۆتاییدا ئه‌وه‌ش بڵێین، كه بارودۆخمان باشتر نابێت ته‌نها به چاكسازیی‌و گۆڕانكاریی نه‌بێت، بارودۆخ به‌وه باش ده‌بێت كه هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و چه‌سپاندنی دیموكراسی‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی شه‌فافیه‌ت‌و لێپێچینه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات.
رۆژنامه‌ی ته‌ریق ئه‌لشه‌عبی به‌غدادی- كوردستانی نوی
PM:04:41:27/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی