ویژدانی سام ئاغاوئەزموونێك بۆ حکومەت

‌ زانا توفیق بەگ


بە داخەوە لە دوای وەرگرتنی دەسەڵاتی بەڕیوەبردن و دروست کردنی حکومەتی هەرێم لە لایەن حیزبە سیاسـێکانەوە رۆژ لە دوای رۆژ سیســــتەمی بەڕیوەبـــــردن توشی  داڕمانێکی گەورە و ترسناك بوو، وە هۆکاری ئەم ترازانەی ژێرخانی ئابووری لە کوردستان ئەنجامی خراپ بەکارهێنانی سامانی گشتی نیشتمان بوو بۆ تاکەکەس و بەهێز کردنی دەسەڵاتی سیاسی وای کرد کە کەمترین کەسی دەوڵەتمەدار بدۆزینەوە لە ناو ناوەندە  کانی حکومەتی هەرێم دا.  زیاترئەوەی کە بوونـــی هە بوو برتیە بوو لە مۆنۆپۆڵ کردنی جومگە بنەڕەتێکانی دەســـەڵاتی جیبـــــەجێ کردن لەلایەن هە ندێ سیاسی بەرژەوەند خواز بۆ خۆیان بە کارهێنانی پێگەکانیان بۆ کاری بزنس و کۆکردنەوەی پارەی ناشەرعی بۆ خۆیان نەوەکانیان.  پێشکەش کردنی پلەو پۆستی حکومی  لەســـەر شـــانی خەڵکی کوردستان ، کورد وتەنی ( پیاوەتی کردن بەسەر ئاوی حەمامەوە) .دروست کردنی خەڵکـــــانی نەشارەزا کاڵفام  ، بێ ئەزموون بۆ ناو حکومەت ئەمەیان کردە   خەڵات و پێوەری دڵسوزی وەلائی شەخسی بۆ سیاسێکانی  هەرێم . لە نێو هەموو ئەم دزی و گەندەڵیەدا  کە   بووە بەشێک لە ئەدەبیاــــــتی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێمە بنەمای کۆمەڵگای کوردیان هەڵتەکاند هاوکات  بێ ئومیدی و کوشتنی ئاواتەکانی ئێمە  یان لە ناو برد .لە ناو ئەو هەلومەرجە نەخوازراوەی خەڵکی کوردستـــــــان دا جارێکی تر تروسکەی هیوا لەلایەن    کەسایەتی و کارێکتەرێکی ایداری و سیاســــــــی  وەکو (جەلالی  سام ئاغا)  دروست بوو وە بێ ئاوردانەوە لە بەرژەوەندی تایبەتی خۆی و بنەماڵەکەی ئاڵای دژایەتی  کردنی گەندەڵی  بەرز کردەوە ، هاوکات پێشکەش کردنی هە موو ســـەرووت و سامانی تایبەتی خۆی بۆ بەرژەوندی گشتی تەرخان کرد جگە لەوەی کە ئەزموونی کارکردنـــی بەشێوەیەکی سەرکەوتوو دوور لە خواستی شەخسی لە پۆستەکەیدا کاتێك کە سەرۆکی (دیوانــی چاودێری دارای هەرێم ) بوو بە هەزاران  دۆسیـــەی گەنــدەڵی لە ناو ناوەنـــدە حکومـــێکان و بەرپرسانی سیاسی لە هەرێم دا ئاشکرا کردو وە داواکاری گشتی لی ئاگــادار کردوە هــەوڵی دا مولاحەقاتی قانونی بەشێکی زۆری بەرپرسەکان بکات بە ڵام کاتێك کە بێ ئومــید بوو لە لایەن دەسەڵاتی باڵای هەرێم  وە دادگا لە کوردستان دا یاداشتنامە ی دەســت لە کار کێــــشانەوەی خـۆی  پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی هەرێم و سەروکی کۆماری عێراقی کرد دە لێت ( من هیچ دڵخۆش نیم بە پلەو پۆستەکەتان چۆنکە من وەکو جســـــمێکی غەریــب وام لە ناوتانە ) .

ئەزموونی دلسۆزی (جەلالی سام ئاغا) لە کوردستان دا کەم وێنـــــەیە چۆنکە جگە لە هەوڵدان بۆ پاکتاوکردنی سیستەمی بەڕیوەبردن لە کوردستان دا هاوکات گرنگە ئاماژە بەو پرۆژە خزمەتگوزاریانە بدەین کە لەسەر گیرفانی تایــــبەتی خۆی و سەروەتی بنەماڵەکەیان پێشــــکەش بە خەڵکی کوردستان بەتایبەتی خەڵــکی شاری سلێـــــــمانی کردەوە بۆ نمونە  دروســـــــت کردنی قوتابخانەیەک گەورە دوو نهۆمی بە هە موو کەلو پەلەکانیەوە بە ناوی (زکیە عمری سام ئاغا ) بۆ خوێندکارانی سلێمانی هەروەها  پێشکەش کردنی خانووە تایبەتیکەی خۆی لە گردی سەرچنار کە مەزندە دە کرێت بە ملێونان دۆلار بە وەزارەتی تەندروستی هەرێم و هاوکات پێشکەش کردنــــی خانووە تایبەتێکەی کۆچ کردوو خاتوو (ئەختەری سام ئاغا ) خوشکی کاک جەلال بۆ داینــــگەی منداڵان وەساڵانە پێشکەش کردنی خەڵات (جەلالی سام ئاغا) بە باشترین ودڵسوزترین و دەســت پاکترین فەرمانبەر لە کوردستاندا  لەسەر نەفەقەی تایبەتی خۆی چەندان کاری تری خێرخوازی لە کوردستان دا  کە  ئەمە مشتێکە لە خەروارێك.

بۆیە گرنگە  سوود وەرگرین  لە ئەزموونی ئەم جۆرە کەسایەتیانە لە ناوعەقڵی بەڕیوەبردن دا  لە دوای دامەزراندنی حکومەتی نوێ هەرێمی   بتوانین بەشـــــێک لە دامەزراوە گرنگـــــەکان کــە بەرکەوتەی گشتی و ‌بڕبڕەی پشتی بە هێزکردنی ناوەندەکان حکومەتن بدرێنە  هاو شــــێوەکانــی وەکو  (جەلالی عمری سام ئاغا) بۆ ئەوەی بتوانین بنەمایەکی ایداری و ئابووری بە هێزمان هــە بێت لە داهاتوودا. دەمەوێت قفڵی بابەتەکەم بە ووتەیەکی  کاک (جەلال ) کۆتایی پێبێــــنم کە لــە  چاوپێکەوتنێکی سایتی (میدیا سپی)  دەفەرمووێ ئەی بەرپرسانی هەرێم ئــــەگەر دەتــــانەوێــت چاکسازی ڕیشەی بکەن ئەوا (گەندەڵکاران لە بەردەمتانان لە پشتانن لە دەستی راست و چەپتانە ) دەورەن بیاگرن بیاندەنە دادگا.


PM:01:04:22/01/2019

ئه‌م بابه‌ته 4132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی