‌کورد و هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
AM:11:45:08/11/2020
عمید سەرحەد قادر


لەم چەند رۆژەی ڕابردو ئەگەر هەڵبژاردن لەکوردستانیش بوایە ڕاگەیاندنی کوردی و کورد بەگشتی لەشۆسیال میدیا هەرئەوەندە باسی دەکردو مەشغول دەبوو پێوەی بەش بەحاڵی خۆم خۆشحاڵ بووم بەدەرچونی جۆ بایدن بەسەرۆکی ئەمریکا.

لەدەسدانی لەسەدا ٥۱ خاکی کوردستان لەناوچەجێناکۆکەکان و چونی سوپای تورکیا بۆ نێو خاکی کوردستانی سوریاو  لێدان و بۆردومان کردنی بارەگاکانی حزبی دیموکراتی ئێران لەکۆیه هەموو ئەم نەهامەتیانەی بەسەر میللەتی کورد هات لەهەموو پارەچەکانی کوردستان لەسەردەمی دەسەڵاتی دۆناڵد ترامپ بوو لەکاتی ئەم نەهامەتی و هێرشانەی دوژمنانی کورد ئەم سەرۆکە هیچ ردفعڵێکی نەبوو دەوڵەتی ئەمریکا لەوسەردەمە تەنها تەماشاکەربوو ئەم سەرۆکە بازرگانە تەنها بیری لای بەرژەوەندیەکانی خۆی و بیری لای پارەبوو.

پێش هەموو شتێک لەعێراق کاتێک نوری مالیکی بووە سەرۆک وەزیران ئەوانەی دوای ئەویش هاتن کورد کەوتە جەپلە لێدان بۆ یەک بەیەکی سەرۆک وەزیرەکان کەدەوترا ئەمە دۆستی کوردە ئەمەیان لەقۆناغی دکتۆر فوادبوو یەکێک هاوڕێ ی سەرکردەکان بوو یەکێک لەگەڵ حزبەکان پێشمەرگەبوو یەکێک کتێبی لەسەر ئەنفال نوسیوە کەدواتریش بینیمان دۆستەکانمان هەموی پێجەوانەبوو.

کاتێکیش ترامپ لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی ۲۰۱٦ هەڵبژێدرا ئەوکاتە کورد ترامپی پێ باشتربوو لەئۆباما باچاوەڕوان بین بزانین جۆبایدن چی بۆ کورد دەکات هیچ سەرکردەیەکی سیاسی کوردنیە کەوێنەی لەگەڵ بایدن نەگرتبێ بەئەوانەی ماون و ئەوانەیش کۆچیان کردوە هەتا قوتابیەکەی کەلاریش ئەویش دوێنێ وێنەی خۆی لەگەڵ بڵاوکردەوە.

دەرچونی بایدن لەلایەن خەڵکی ئەمریکاوە بوو نەک کورد ڕاستە ڕەنگە جۆبایدن تاڕادەیەک باشتر بێ لەترامپ بۆ کورد، بەڵام کورد خۆی یەک نەبێت خاوەنی یەک هێزو یەک ووتاری یەکگرتونەبێت  له سه ر پۆستی سەرۆک کۆمار،  جێگری سەرۆک وەزیران و جێگری سه رۆکی پەرله مان و وەزيرێك و تا بەڕێوەبەرێکی گشتی و ئامرليوايەك و داناني پارێزگاريك رێكنەکە وێت جۆبایدنەکان ناتوانن هیچمان بۆ بکەن.


هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.