12 ی ئاب

‌عمید سەرحەد قادر


ڕێكەوتی ۱۲ی ٨ی یٔەم مانگە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەولێرو دهۆك و بەشێك لەقەزا و ناحیەكانی هەرێم لەكەشێكی یٔارام خۆپیشاندانی تێدا یٔەنجامدرا.

یەكێك لەپەیامنێرەكانی یٔێن یٔاڕتی  سەعات ١١/٣٠وەك خۆی دەیگوت كە تازە یٔازادكرابوو لەلایەن یٔاسایشەوە گیرابوو ووتی یٔاساییشەكان تەماشای كەناڵی یٔێن یٔارتیان دەكرد وتویانە، بەڵكو بەهۆی خۆپیشاندانەكانی یٔێوە موچەكانمان دابەشبكرێت یەكێكیان دەستی كردوە بەگیرفانیا پێنج هەزاری پێ بووە ووتوێتی بەس یٔەوەندەم هەیە.

لەساڵی (٢٠٠٠) یەكەم هەڵبژاردنی یٔەنجومەنی  شارەوانییەكان یٔەنجامدرا بەربژێری پارتی نەجات یاسین نەجاڕ بوو بەربژێری حزبی شیوعی مەلا حەسەن بوو كە پێشمەرگەیەكی كۆن بوو كاتی سەردەمی شەڕی ناوخۆبوو هەموو پارتی بەمەلا حەسەنەوە مەشغوڵ بوو دەیانگوت دەردەچێ یەكێتی دەنگ بەو یٔەدەن یٔاوارەكانی شەڕی ناوخۆیش زۆربەیان لەشوقە بوون زۆرێكیشیان لەكڕێچی بوون بەگشتی وەزعیان خراپ بوو بەرپرسانی حزبی و حكومی  كە دەهاتن لەگەڵیان كۆدەبونەوە فرسەت بوو زۆریان معاناتی خۆیان باس دەكرد دەیانگوت پێنج دینارمان پێیە، نەجات یاسین نەجاڕ دەرچوو لەبەر یٔەوەی لەگەڵ نەوزاد هادی دژی یەك بوون هەر زوو ناردیانە ماڵەوە دایاننا تا كابینەی نوێ تازه كوڕەكەیان هێناوەتە پێشەوەو پلەیان بەرزكردۆتەوە كردویانە بە بەڕێوبەری پۆلیس هەولێر.

مەبەستم یٔەوەیە بۆ دەبێت لەدوای ۲۹ ساڵ ڕەوشی یٔەم ووڵاتە بەم شێوەبێت كێ بەرپرسە لەدوای یٔەو ماوە زۆرەی حكومڕانی كۆمەڵێ دەموچاو لەحكومەت بۆ حزب، له حزب بوو پەڕلەمان له پەڕلەمان بوو سەرۆكایەتی هەرێم و لەوێوە بۆ پەڕلەمان بخداد وەزیر هەندێجار یەكێك لەوانە سەڕەڕای كارەكەی خۆیان وەزاتێكی دیكەیشیان بەڕێوە دەبرد.

باشە دەبێت كەسی تر نەبێت یان كەسی تر شایستەو مستەحقی یٔەو پۆستە نەبێت  یٔەگەر بوترێ یٔەوان خەبیرن دەڵێن بەڵێ خەبیرن لەگەندەڵی و دزی و داوێن پیسی ههتتد، یٔەگەر وا نەبوایە ڕەوشی یٔێستای هەرێم بەمشێوەیە نەدەبوو موچە دەبێ بەغدا بینێرێت غاز دەبێت سلێمانی بینێرێت یٔۆكښجین دەبێت سلێمانی بینێرێت نەوتی شیواشۆك و غازی قادركەرەم و نەوتی سپی و بەنزین و ههتد حكومەتی ناوەند بینێرێت كەواتە یٔێمە چیمان كردووە، جگە لەكۆمەڵی مۆڵ و یٔوتێل و چێشتخانەو مەلەوانگەوە جێگای گەشتیاری و نادی شەوانە، كۆمپانیاكان و شەریكات و هینانی دەرمانی به سه ر هێلكه و جگەری بەسەرچوو، بازرگانی مخدرات و نه وت بازرگانی دیكە كە یٔەوانەیش ڕوونە هی كێن و چۆن كراون بەناوی كێوەن.

حكومەتی مەركەزیش دیارە بەچی شێوەیەك كار لەگەڵ هەرێم دەكات یٔەگەر هەرێم نەبوایە شتێك نەمابوو بەناوی حكومەتی مەركەزی، بەڵام بەداخەوە كورد لەشەڕی ماددەی ۱٤۰و گەڕانەوەی پێشمەرگە و گەڕانەوەی پۆستەكانی كوردو یٔاسایكردنەوەی ناوجە جێناكوكەكان هەموو داواكاریەكانی یٔێستای بۆتە داواكاری موچە بینیمان وەزارەتی دارای عێراق چی وەڵامێكی هەرێمی دایەوە زۆرێك لەم كێشانەیش تاوانی كورد خۆیەتی كە نەیتوانیوە خۆی بۆ قەیرانێكی دارایی لەم شێوەیە یٔامادەبكات لەماوەی ٢٩ ساڵی رابوردوه هەر خەریكی خومان بوین كاتمان بەرێ كردووە، لەسەركەوتنەكان خاوەنمان زۆرە لەشكستەكان بێخاوەنین بەداخەوە.


PM:04:02:15/08/2020

ئه‌م بابه‌ته 4360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی