کوردو کەرکوک

‌عمید سەرحەد قادر

بەشی حەوتەم

گوندی بەشیر زیاتر لە  ھەزار ماڵ دەبوون کەتورکمانی شیعە لێ نیشتەجێبوون لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا و زەوی و مڵکو ماڵی زۆریان لەلایەن عەرەبەکانەوە داگیرکرابوو بەتایبەتی عەرەبەکانی سنوری  ناحیەی ڕەشاد  و گوندە کانی عوزێریەو عتشانەو موڕەو داگیرکرابوو ڕژێمی بەعسیش پاڵپشتیان بوو ئەم گوندانە لەدوای دروست بوونی گرووپەتیرۆرستییەکان ببووە لانەی ئەوان بەدەیان کەس لەسنورەکە خەتف کران و کوژران و دواتر گۆڕەکانیان دۆزرایەوە.

لەدوای گرتنی تەلعفەر لە ٢٠١٤/٦/١٧ بەیانی بوو داعش پەلاماری گوندی بەشیردا لای گوندی ئیرەخولی گەورەو بچکوک و لای ئیما م رەزا شەڕ دەستی پێکرد، من زوو گە شتمە  شەڕەکە لە بە شیر مخفرێکی پۆلیسمان ھھبوو ١٥٠ کە س بون ھە مویان تورکمان بوون تە نھا مە سولی مە خفرە کە کورد بوو ناوی عقید حمود بوو ٥٠٠ چەکدارێکی سە حوھیان ھەبوو محمدتقی مە سولیان بوو خەڵکی گوندە کە بەعام چەکیان ھەبوو بۆ دیفاع کردن لە خویان  لەکاتی شەڕەکە لیواکەی کاک حمە ھە ژار ھات لەگەڵ کاک ئازاد فائق کاک عمید شیرو کاک شێخ بە کرو عقد سید لوقمان ھاتن ھێزێکی باشبوون سە رە تا ھیزەکەی داعشمان شکاند و دوەکەوتنەوە لە بە شیر لە دە وری کاتژمێر ١١ داعش لە ٤ قۆڵەوە ھجومی کرد، شەڕێکی دە ستەویەخەی خوێناوی رویدا ئە و کات ھێزی داعش ھێزیکی ھجومی ترسناک بوون خەڵکی بە شیر دە ستیان کرد بە راکردن لە لای راستی بە شیر ھمر داخلی گوندە کە بون ھیزی پێشمەرگەش گە رایە وە دواوە کە پشتی لێگیرا من ھە ستام برۆم ١٠ کە سم لەگەڵ مابوو ھەمەرەکان زۆر نزیکبوون کە سواری سەیارەکە بوین ئارپێجییەکیان لێداین بە داخەوە ریبواری حیمایە م شە ھید بوو.

ئە وانەی تریش ھەمووی برینداربوون ھەمەرەکان وانزیک بونەوە داوای تە سلیم بونیان لێکردین گوتی 'سلم نفسە ک" بە راستی کاتێکی زۆرناخۆش بوو خۆم بە بێکەسی تە قە م کرد و سە یارە کە یان  خستە وە ئیش، عیسا کە سائقمبوو تورکمان بوو زۆر خراپ بریندار بوو، ئە و رۆژە ئالانی کورم ھاتبوو لەگەڵمان بوو ئە ویش بریندار بوو عیسای لابرد و ئە و سە یارە کە و بریندارە کانی دەرکرد، عەفریک لێدرابوو بە دە وری بە شیر من چومە حە فرە کە تە قە م دەکرد بە تە نھا مامە وە بە دە م شەڕو تەقەکردنەوە رۆشتم تا گەشتمە ناو ماڵەکان بە دە ستی چەپی گوندە کە ٤ پێشمەرگە بەجێمابوون بە داخە وە زور لە پێشمانەوە بوون لە دەرەوەی گوندھکە بوون ھە مری داعش چاوم لێ بوو چوە سە ریا بە دیل گرتنی زۆر تە قە شم کرد لە ھە مرە کان نە گە رانە وە لە گوندنی بریمەش لە لای ملا عبدواللە لەگەڵ عمید شێرکۆی رە حمە تی لە بیدایەتی شەڕی داعش ھە مری داعش ھاتە سە رمان ابو ختاب ناوێک بە ابو عمری گوت مەیانکوژە بە دیل دە یان گرین شیروکۆ و سرحد محاسر بوین بە و شیوە شە ری داعشمان کرد. ئیستا کۆمەڵێ بالاوەن ھاتوەتە ساحەکە فیشەکی خۆشیان نە تەقاندوە لە شە ری داعش نە ک شە ڕکردن لە و شە ری بە شیر ٥ پولیسمان شە ھید بوو ٢٢ برینداریشمان ھە بوو پێشمەرگەش شە ھیدی ھەبوو.

ھێزەکە جووە دەوری بەشیر کاک اسو ماند سە ر پردەکەی بە ینی تازە و بە شیری گرت نەیھیشت ھیزە کە لە وە زیاتر بروات دوو جاری تر ھێرشمان کردووە بۆ بە شیر چوینە وە نزیکی ماڵەکان بەداخەوە نەگیرا، لەوماوەیەدا چەندجارێک لەلایەن حەشدی شەعبیەوە پەلاماری بەشیردرا و نەگیرا.

رێکەوتی ۳۱ـ۳ ـ۲۰۱٦ لەبارەگای کاک شێخ جەعفەر کۆبونەوەیەک کرا بۆ رزگار کردنی گوندەکانی موڕەو عوزێریەوعگشانە عمیدێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان ھاتبوو وەستا ڕەسوڵ کاک محمدی حاجی قادرو فەرماندەیی لیواکان وشێخ لاھورو لیوا مەریوان لەوێ بوون بەرنامە دانرا بۆ رزگارکردنی ئەو گوندانەی ناومان ھینان.

عمیدەکەی ھاوپەیمانان ووتی جگە لەھێزی پێشمەرگە پولیس قبوڵمان نیە ھیج ھێزێکی تر بەشداربێ و بەئاڵای ترەوە بێتە شەڕەکە مەبەستی ھێزەکانی حەشدی تازەبوو کاتێ کۆبونەوەکە تەواو بوو کاک شێخ جەعفەربە من وەستا ڕەسول ووت ئێوە بچن بە جەماعەتی حەشد بلێن کە بەشداری شەڕەکە ئە کە ن دەبیت بە ئاڵای کوردستان و عیراق یان پێبێت ئالای حە شد ھەڵنەکەن، بە سە سارە و ھە مرە کانیانە وە جوین بو لای جەماعەتی حە شد لە تازە بیمان گوتن چوین سە یری ئە و جیگایە مان کرد کە بە یانی رزکاری دە کە ین گوتیان زور باشە ئیمە ئالای حە شد ناھینین قوبلمانە ھیزە کە ی حە شد من سە ر بە رشتیم دە کرد، لەگەڵ چە ند دە بابە و ھمریکی ھیزە کانی بشتوانی دوو کاک عقید کە مال بوو لە سە ر بریاری کاک شیخ جە عفە ر گوتی تۆ لە ریکای داخل بونی بە شیر تا تل احمد بگرە و ساتریش لی بدە، بەیانی شۆفڵ و ھەمەر ە کانتان حازر بکە لەسەعاتی سفر دەستمان پێکرد ئەوەبوو ئێمە زۆر زوو ئەو جێگایانەمان گرت کەبۆمان دیاری کرابوو پەیوەندیم بەکاک شێخ جەعغەرەوە کرد دەس خۆشێ لێکردی.

لەو جێگایەی ھێرشمان کرد تا تل ئەحمەد ٥٠٠ مە تریک لە ناو ماڵەکانی بە شیرە وە دور بوو بە شیر تە وق کرا بە ر نامە کە بو ناو بە شیر نە بوو کاژمێر ۲ بوو جەماعەتی حەشدی شەعبی ساترەکەیان شکاندوو بەرەو ناو بەشیر ڕۆیشتن لەڕاستیدا بەرنامەکە بەجۆرە نەبوو کە بچینە ناو بەشیر لەوساتەدا مترجمی ھاوپەیمانان پەیوەندی پێوەکردم ووتی ئەوھێزە بۆ دەچن بۆ ناو بەشیرو بۆ ئاڵای حەشد ھەڵکراوە منیش پەیوەندی بەعقید کەمالەوە کردو پێم ووت ئاگاداریان بکەوە من خوم لە تل احمد بوم لە پێشەوە ووتی گەورەم بەقسەم ناکەن ئیدی ھێزەکەی حەشد ڕۆیشتن نزیک ماڵەکانی بەشیر بوونەوە ھەمەریکی خۆکوژی داعش بەخێرایەکی زۆرەوە ھاتوو خۆی کرد بەناویاندا زیاتر لە ٦۰ کەسی لێکوشتن جگە لەبریندارێکی زۆر کاک شێخ جەعفەر بەمنی ووت ئەوجێگایەی گرتوتە تەسلیمیان بکەو تۆیش بگەڕێوە منیش گەڕامەوە ئەوشەوە ھەموو شوێنەکان گێڕایەوە بە داخە وە ساتری زورمان لی دا، دوو شە ھیدوو ٨ بریندارمان دا وە کو پۆلیسی قەزاوناحیەکان.

جارجاریش نوکتەو بەسەرھاتێکی خۆش گێڕانەوەی پێویستە ساڵی ۲۰۱۱بوو کاتێک پێشمەرگە بۆ جەند ڕۆژێک ھاتنە دەورو بەری کەرکوک ئەمریکیەکان زەختیان کرد پێشمەرگە گەڕایەوە فەرماندەکانی پێشمەرگەو فرقەی ۱۲و ئەمریکیەکان لای من بوون لەبنکەی پۆلیسی ترکەلان فەرماندەیەکی پێشمەرگە بەحساب خۆی تەلەفۆنی بۆ سەرەوە دەکرد ھەندێ قسەی زلی دەکرد ئامر لیوای ئەمریکیەکان منی بانگ کرد ووتی ئەوبرادەرە زۆرھینە بەحساب خۆی من دەترسێنێ ئەوەی شەبەکەی پەیوەندیە من نەم ھێشتووە لەم ناوە ھەموویم بچڕاندووە بەجیھازەکانی لای خۆمان ئەو ڕاست ناکا لەگەڵ خۆی قسەدەکات دوویش ئەگەر شەبەکەش ھەبێت من ئاگام لەھەمووقسەیەک و پەیوەندیەکان دەبێ.

لە۱٦ ئۆکتۆبەریش من ئەوحاڵەتم دوبارە بینیەوە ھەرکاک بوو مۆبایل بەبن گوێیەوەبوو دەیگووت براگەورە بەڵێ برا گەورە برا گەورە وای ووت برا گەورە وادەڵێ من ئەوکات زۆر توڕە بووم ووتم ئەرێ ئەم برا گەورەیە کێیە وا لەیەک دەقەو لەیەک کاتدا لەگەڵ ۳ کەس قسەدەکات و تەوجی دەدات.


PM:03:11:28/08/2019

ئه‌م بابه‌ته 10760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی