‌کوردو کەرکوک
PM:02:58:22/08/2019
عمید سەرحەد قادر

بەشی شەشەم

لەیەکێک لەواجبەکانماندا وەک پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک لە سنوری ناحیەی سەرگەڕان لەگوندی ڕوبێزە کە گەورەترین مۆڵگەی  (تنظيم قاعدة الجهاد في بلاد الرافدين/ كركوك)مان گرت، فەرماندەی لیوای ئەمریکیەکان وتی: تائێستا مۆڵگەی وا گەورە لە سنوری کەرکوک دەستی بەسەردانەگیراوە. مۆڵگەکە بەدەیان تەن موادی تەقینەوەی تێدابوو جگەلە عبوەو پشتێنی بۆمبرێژکراو و چەندین بەڵگەی نوسراو بەردەست کەوتن سەبارەت بە تیرۆرکردنی هێزە ئەمنییەکان و ناوی ئەوئەفسەرو کارمەندانەی هێزە ئەمنیەکانیشی تێدابوو کە پلانیان بۆ داڕێژرابوو تیرۆریان بکەن لەو ناوانەیش ناوی خۆیشم و کۆمەڵێ بەرپرسی ئەمنی و جەیش و ئیعلامی و کەسایەتی و ئیداری و مەدەنی و حزبی تێدا بوو بۆ تیرۆرکردن، زۆر ئاسودەبووم رۆحي سه دان كەسمان پاراست  بەگرتني ئەو جبەخانه گەورەیە.

لە ساڵی ۲۰۰۳وە و لەسەرەتای ئازادکرنی شاری کەرکوک و دروستبونەوەی گروپە تیرۆرستیەکان جگە لە پاسەوانە تایبەتەکانی خۆم، ۳۰ کارمەندی تریش لای خۆم بوون وەكو فەسيلێكي تەواری کە لەلایەن قوات خاسەی ئەمریکیەکانەوە چەندین جار مەشق و راهێنانیان پێکرابوو. زۆربەی واجبە تایبەتەکان لەگەڵ تیمە تایبەتە ئەمریکیەکان دەردەچووين بۆ واجب هەندێجار بۆ پارێزگاکانی تریش دەچووین لەگەڵیان، بەداخەوە هەریەک لە سۆران و ئەسعەد و مستەفا و رێبوار و محەمەد و وەلید و جەبار و عەلی و محەمەد کەریم و ئەحمەد و مەریوان و عەبدالخالق شەهیدبوون، زۆربەشیان برینداربوون، پێنج کەسیشیان کەم ئەندامبوون لە شەڕەی دژبەتیرۆرستان.

لەدوای شەڕەکانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک و هەواڵگری کەرکوکی لای بینایەی جەواهیر مۆڵ کە ئێمە و هێزەکانمان دەوری سەرەکیمان تیا بینی، کاتێکیش بنکەی پۆلیسی ریاز گیرا، تیرۆرستان ۲۱ زیندانیان بەبارمتە گرتبوو. کاتێک چوینە ئەوێ رەوشەکە زۆر خراپ بوو شەڕی بنکەی پۆلیسی ریاز لە شەڕی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک و هەواڵگری کەمتر نەبوو، لە ماوەیەکی زۆر کورتدا هەموو تیرۆرستەکانمان کوشت و بارمتەکانمان ئازاد کرد، چەند تیرۆرستێکیش خۆیان تەقاندەوە و شەڕێکی قورسیان لەگەڵ کردین، بەڵام سەرئەنجام ڕەوشە ئاڵۆزەکەمان کۆنتڕۆڵ کر و دحەوت پۆليس شەهيد بوون.

شەوێکیان دەچووین بۆ واجبێک کاتژمێر دووی شەو بوو بۆمبێکمان پیا تەقیەوە، سیروان غەریب و رەحمان غەریب، سەرۆکی رێخراوی میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنوسان لەگەڵمان بوون کە هەردوکیان برابوون لەگەڵ خۆم سەرکەوتبوون. سیروان غەریب، خێرا دابەزی دەستیکرد بە وێنەگرتنی بریندارەکان و سەیارەکە، رەحمان غەریب خەوی لێکەوتبوو کە دابەزی وتی ئەوە چیە چی روویداوە؟ سیروان وتی هیج نیە تایەیەکمان تەقیەوە، وتم بۆ وادەڵێی وتی با وێنە نەگرێ وێنەکان با لای من بێ من بڵاویدەكەمەوه. رۆژێك سەرداني ئەبوتارا-ی ئەندامي مەكتەبی سياسي حزبی شوعیم كرد كاك سيروان لەوێ بوو، بۆم گێڕايەوه وتي لە شەڕی جوندلئیسلام هەردوکیان لەگەڵ مندا بوون کە رەحمان رای دەکرد سیروان وێنەی دەگرت، ديار بوو ئەوانيش مونافەسەی يەكتريان دەكرد، دوو برای زۆر بەڕێزن.

سەردانی كاك هەڵۆ نەجاتی كرد وتی بۆ بروسکەیەک ناکەی بۆ کاک نێچیرڤان بارزانی سەردانی بکەین، وتم زۆرباشه خۆشم مەبەستم بوو بيبينم، من نوسراوێکم کرد بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ خانەنشینی یاخود گەڕانەوەم بۆ هەرێم و کۆمەڵێ شتی تریش هەبوو وتم باسی دەکەم لەگەڵی، دواي دوو رۆژ کە وەڵام دراینەوە وتی بەخێربێن کە چوین بە گەرمی پێشوازی لێکردن و دەستخۆشی لێکردین و باسی رەوشی کەرکوک بەگشتی و پارتی و کێشەکان کرا، کاک هەڵۆ هەندێ داواکاری و کێشەی بۆ باسکرد كه وەزعي كەركوك خراپە به تايبەت وەزعي پارتی، وتی جگە لە یارمەتی حکومەت، دکتۆر نەجمەین کەریم زۆر هاوکاریی ئاسایش و فەرماندە عەسکەریەکان و مەڵبەند دەکات و زۆر شتی تر.

بەمنی وت فەرموو، منيش باسي وەزعی كەركوك بەگشتی وەزعی پارتي و كێشەكانم بەگشتی كرد وتم من هیچم ناوێ تەنها بمگەرێنەوە لە کەرکوک توو قەبری باوکت یان خانەنشینم بکە یاخود بۆ هەرجێگایەکم دەنێری ئامادەم زۆر ماندوم لە کەرکوک کۆمەڵێ کێشەی نێوخۆی پارتی هەیە من نامەوێ تەرف بم لەو کێشەیە هیلاکم، هەندێ نوسراوی خۆیم پێ بوو وەک یادگاریەک بۆ بردەوە لە ساڵی ۱۹۹۱ بۆی نووسی بووم، یەکێ لەنوسراوەکان دەڵێ کاک سەرحەد داوات لێدەکەم هاوکاری کاک هیوا ئەحمەد مستەفا بکە و چاوت لێی بێ، ئەوکات کاک هیوا تازە هاتبووە ناو پارتیەوە هەندێ نوسراوی تر کە پارەم بۆ بردبوو چەند نووسراوێکی شەهيد شەوکەت شێخ یەزدین بەرەحمەت بێ زۆر پێی خۆش بوو.

وتم کاک نێچیرفان تۆ سەرۆكی حكومەتی و جێگری سەرۆکی پارتیت، باڵاترین پۆستت هەیە لە حکومەت بۆ نوێنەرێکت نیە بچێتە پرسەکان لە سنوری کەرکوک و سلێمانی ئەو هەموو ئەو فەرماندە و پێشمەرگانە شەهید دەبن، نوێنەرێکت هەبێ بێچێتە پرسەکان کارێکی باشە خاوەن پرسەکان گلەیی زۆرت لێدەکەن، يان دوو کادری پارتی چ حزبی بێ یا ئەمنی عەسکەری کە کێشەیە دەکەوێتە نێوانیان بۆ لێژنەیەک نیە بانگیان بکات بزانن خەتای کامیانە يان ئاشتيان بكاتەوه يان محاسبەيان بكات، وتم بۆ نمونە کاک هەڵۆ و کاک سالار کە دوو کادری ئەمنی بوون بەڕێوەبەر و جێگر بوون، ئێستا كێشەيان هەيه تووشی يەك ببن رەنگه تەقه لەيەك بكەن، تۆ دەزانی ئێمە کۆمەڵێ نهێنی و شتی گرنکمان لایە بەدەیان حاڵەت و کێشەی لەو جۆرە هەیە بۆ دەبێ ئەم کێشانە چارەسەر نەکرێت ليژنەيەك نەبێت، وتی زۆر ڕاستە وتم من چەندجارێک هاتمە لای جەنابت جارێکیان بە منت وت کۆبونەوەی مەکتەب سیاسیم هەبوو پێش تۆ وتم کاک سەرحەد دێت هەموو برادەرانی وتیان حەز دەکەین شتی بۆ بکەیت و پشتگیری بکەیت، من کە هاتم هەندێ داواکاریم هەبوو یەک لەو داواکاریانەم جێبەجێ نەکرد وتت کاک سەرحەد مەکتەب سیاسیەکان وا بەسەڕاحەت قسە لەگەڵ من ناکەن وتت من نازناوی شەهیدی زیندوت لێدەنێم.

وتت بەرزانیەک هەبووە چەندجارێک برینداربووە کە تۆدەبینم ئەوم بیردێتەوە، بۆیە تۆ شەهیدی زیندوی وتم تۆ سەرەتا کە چوینە کەرکوک سەیارەی وەنەوشەت بۆ ناردم بۆ کەرکوک، وتی بەڵێ وێنەی سەیارەکەم بۆ دەرکرد وتم ئەوە سەیارەکەیە مجنيكايەكي ٢٠٠٢ بوه لەلايەن یەکێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان.






















هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.