نه‌خشی دڵ سوڵتان
چۆمان تەقێدین
نه‌خشی دڵ سوڵتان هاوسه‌ری هه‌ردوو سوڵتان عوسمانییه‌کان
که‌ئه‌وانیش سوڵتان عه‌بدوڵحه‌میدی یه‌که‌م(1774-1789ز)وسوڵتان سه‌لیمی سێیه‌م(1789-1807ز)ودایکی
سوڵتان مه‌حمودی دووه‌م(1808-1839ز)بووه.
نه‌خشی دڵ سوڵتان ناوی ڕاسته‌قینه‌ی
خاتوو ئێمێ دووبوک دووریوری)یه،له‌ڕێکه‌وتی(19-12/دیسمبه‌ر-1768ز)له‌شاری فۆرت دی
فرانسی پایته‌ختی هه‌رێمی مارتینیگوی که‌یه‌کێکه له‌هه‌رێمه‌کانی پشتی ده‌ریای
وڵاتی فه‌ره‌نساله‌ده‌ریای کاریبی له‌کیشوره‌ی ئه‌مریکای باکوور له‌دایک بووه له‌خانه‌واده‌یه‌کی
فه‌ره‌نسی وه‌ئامۆزای خاتوو جۆژه‌ڤینی هاوژینی ئیمپراتۆرناپۆلیۆن پۆناپارتی یه‌که‌م(1804-1814ز)(1815ز)ئیمپراتۆری
ئیمپراتۆریای فه‌ره‌نسابووه.
خاتوو نه‌خشی دڵ سوڵتان له‌منداڵییه‌وه‌په‌رورده‌ئه‌کرا
وه‌کو ڕاهیبێک وه‌له‌ساڵی(1782ز)له‌ته‌مه‌نی(14)ساڵی دا له‌میانه‌ی گه‌شتێکی ده‌ریایی
دا که‌بۆسه‌ردانی دایک وباوکی ئه‌چوو بۆدوورگه‌ی مارتینیگوی به‌ڵام له‌ڕێگه‌دا له‌لایه‌ن
چه‌ته‌ده‌ریاییه‌کانی ئه‌یاله‌تی جه‌زائیری ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان فڕێن درا
وپێشکه‌شی دای موحمه‌د کوڕی عوسمان خواجه(1766-1791ز)کرا وه‌ئه‌وه‌یش وه‌کو دیاری
ڕه‌وانه‌ی شاری ئیستانبوڵی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان کرد بۆلای سوڵتان عه‌بدوڵحه‌میدی
یه‌که‌م(1774-1789ز)ئه‌وه‌یش زۆر دڵ خۆش بوو پێی وه‌مێژوونووسان به‌مشێویه وه‌سفی
نه‌خشی دڵ سوڵتان ئه‌که‌ن،که:(کچێکی پڕچ زه‌رد که‌خاوه‌نی لوتێکی بچوکی هه‌ڵگه‌ڕاوه
ودووچاوی شینی گه‌وره‌وده‌م ولێوێکی بچوکی وه‌کو خۆنچه‌گوڵ وچه‌ناگه‌ێکی خڕ)بوو که‌سه‌ره‌تا
نازنازی نه‌خش ونیگار چێنراو له‌سه‌ر دڵ وه‌دواتر به‌به‌نه‌خشی دڵ سوڵتان ناسرا
وبووه هاوسه‌ری وه‌له‌ساڵی(1783ز)منداڵێکی بوو به‌ناوی مه‌حمود وه نه‌خشی دڵ سوڵتان
له‌گه‌ڵ شازاده‌سه‌لیم عاشقی یه‌کتری ئه‌بن وه‌هه‌رووه‌ها سوڵتان عه‌بدوڵحه‌میدی
یه‌که‌م(1774-1789ز)هه‌موو ئازادێکی سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵستان ودانیشتن له‌گه‌ڵ نه‌خشی
دڵ سوڵتان دابووه شازاده‌سه‌لیمی برازای وه‌مێژوونووسان سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی نێوان
نه‌خشی دڵ سوڵتان وشازاده‌سه‌لیم نه‌یانتوانیووه وه‌سفی وردی بۆبکه‌ن وه‌له‌دوای
مردنی سوڵتان عه‌بدوڵحه‌میدی یه‌که‌م(1774-1789ز)له‌ساڵی(1789ز)وه‌به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی
سوڵتان سه‌لیمی سێیه‌م(1789-1808ز)بۆته‌ختی سوڵتانیه‌تی ده‌وڵه‌تی عوسمانی نه‌خشی
دڵ سوڵتان وسوڵتان سه‌لیمی سێیه‌م(1789-1808ز)هاوسه‌رگیرییان کرد وه‌له‌ساڵی(1807ز)له‌میانه‌ی
یاخبوونه‌ناسه‌رکه‌وتووه‌که‌ی سوپای یه‌نیچه‌ری(ئینکیشاری)یه‌کان به‌سه‌رکردایه‌تی
سوڵتان موسته‌فای چواره‌م(1807-1808ز) نه‌یتوانی سوڵتان سه‌لیمی سێیه‌م(1789-1807ز)هاوسه‌ری
ڕزگاربکات وه‌سوڵتان له‌لایه‌ن یه‌نیچه‌ری(ئینکیشاری)یه‌کان کوژرا به‌ڵام توانی
کوڕه‌که‌ی شازاده مه‌حمود ڕزگار بکات وه‌دوای ئه‌وه‌ی موسته‌فا به‌یره‌قه‌دار
والی ئه‌یاله‌تی رۆستۆک(بولگاریا)توانی سه‌رکوتی یاخی بوونی سوپای یه‌نیچه‌ری(ئینکیشاری)یه‌کان
بکات وه‌سوڵتان مه‌حمودی دووه‌م(1808-1839ز)چووه سه‌رته‌ختی سوڵتانیه‌تی ده‌وڵه‌تی
عوسمانییه‌کان وه نه‌خشی دڵ سوڵتان بوو به‌دایکه‌سوڵتان وه‌له‌ڕێکه‌وتی(22-8/ئۆگستۆس-1817)به‌نه‌خۆشی
سیل له‌ته‌مه‌نی(49)ساڵیدا کۆچی دوایی کرد وله‌مزگه‌وتی فاتیح له‌شاری ئه‌یستانبوڵی
پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان به‌خاک سپێدرا.
وه‌کاتێک له‌سه‌ره‌مه‌رگه‌دا
بوو سوڵتان مه‌حمودی دووه‌م(1808-1839ز)دوو ئه‌فسه‌ری عوسمانی ڕه‌وانه‌ی لای قه‌شه
کریسۆستۆم کرد که‌قه‌شه‌ی کلێسای سانیت ئانتوانتی گه‌ڕه‌کی پڕای ئه‌یستانبوڵی
پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان که‌بێته‌لای بۆئه‌وه‌ی له‌دواساته‌کانی دایکه‌سوڵتان
نه‌خشی دڵ سوڵتان له‌لای بێت وه‌ئه‌وه‌یش ده‌ستبه‌جێ وبێ دواکه‌وتوون گه‌یشته‌کۆشکی
باب عالی وله‌دواساته‌کانی دایکه‌سوڵتان نه‌خشی دڵ سوڵتان له‌لای بوو وه‌به‌پیی
داب وده‌ستووری ئایینزای کاسۆلیکی دینی مه‌سیحی به‌یه‌که‌وه سه‌رقاڵی دوعاخوێندن
بوون وه‌هه‌رووه‌ها له‌سوچێکی ئه‌و ژووره‌ی دایکه‌سوڵتان نه‌خشی دڵ سوڵتان وقه‌شه
کریسۆستۆم لێ بوو سوڵتان مه‌حمودی دووه‌م(1808-1839ز)که‌دوژمنه‌کانی به‌سوڵتانی
مه‌سیحی ناویان ئه‌برد سه‌رقاڵی خوێندنی قورئان بوو.وه‌ئیتر دایکه‌سوڵتان نه‌خشی
دڵ سوڵتان به‌پێی ئه‌و ئایینزایه‌ی له‌دایک بوو وه‌به‌پیی هه‌مان ئایینزا کۆچی
دوایی کرد.
سه‌رچاوه:
1-ئۆرخان مه‌حمه‌د عه‌لی:چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی ڕه‌نگین له‌مێژووی
عوسمانی -وه:فاروق ڕسول یحیا -هه‌ولێر1998ز.
2-نۆیل باربه‌ر:فه‌رمانڕه‌وایانی قۆچی زێرین/له‌سوڵتانی
سلێمانی قانوونییه‌وه‌تائه‌تاتورک-وه:رێبوارکه‌ریم وه‌لی-هه‌ولێر2001ز.
3- یاسین صابرصاڵح:ئینسایکلۆپیدیای گشتی -سلێمانی2005ز.
4-د.فه‌رهاد پیرباڵ:سوڵتانی عوسمانییه‌کان(سوڵتانه‌کانی
ئیمپراتۆریای عوسمانی)-سلێمانی2007ز.
5-کۆمه‌ڵێ نووسه‌ر:عوسمانییه‌کان(له‌عوسمانی کوڕی ئۆرتغله‌وه
بۆسوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م)-وه:سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم- سلێمانی2007ز.
6-کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر:عوسمانییه‌کان-وه:سه‌لام عه‌بدوڵکه‌ریم-سلێمانی2008ز.
7-د.مه‌حمه‌د سوهه‌یل ته‌قوش: عوسمانییه‌کان-له‌دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌ته‌وه تا کوده‌تابه‌سه‌ر خه‌لافه‌تدا-وه:د.نه‌ریمان خۆشناوومه‌سته‌فا سه‌ید
مینه-هه‌ولێر2014ز.
8- ئینته‌رنێت-ویکیپیدیای ئازاد.
PM:05:54:22/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2311
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی