بۆچونم لەسەر دۆخەکە

‌رێبین هه‌ردی‌

پێموایە باشترین شتەکان تەنها یەک شتە گۆران واز لە حکومەت و تەنانەت پەرلەمانیس بهێنێت و خۆی ئامادە بکات بۆ هەلبژاردنیکی دی. هیچ چاوەریی کەسیش نەکات،،پیموایە ئاشکرایە چی روو ئەدات،،سینارێۆکەی جاران دوبارە ئەبنەوە،،یەکێتی و پارتی ئەبنەوە بە برا و هەقیش نیە گۆران ئەم برایتەیەیان لێ تێک بدات..بزانین ئەوان بە برایەتیە چی ئەکەن و چی بەرهەم دێنن.

قسەی سێ لایەنەکە بەجۆریکە وەک ئەوەی گەر هەڵوێستێک بنوێنن یان نا ،لەبەر گۆران ئەیکەن نەک لەبەرئەوەی کە ئەساسەن ئەوەی رویدا بە کودتا بزانن،،راستان بوێت پێئەچیت زۆرێکیان ئەم چارەسەرەی پارتیان زۆر پی باش بێت و لەوە ئەچێت زۆر دەمیکیش بێت چاوەرێی بکەن..(هەندێک پەیج و تەنانەت هەندێک کادری دیاری یەکیتی کەوتونەتە قسە وتن بە گۆڕان). دەی هەقە گۆران ئاژاوەی خۆی لەسەر هەمویان کەمبکاتەوە و لیگەڕێت ئەوان چۆن ئەیانەوێت رەفتار بکەن. بزانین ئەوان چۆن لەگەل مەسەلەی سەرۆکایەتی مەسعود بەرزانی و یاسای سەرۆکایەتی و دەستوردا مامەلە ئەکەن..کێش ئەڵێت برایەتیەکەی ئەوان بە باشرتین شێوە ئەم مەسەلەیە چارەسەر ناکات؟ قەیچیکە با رێگە بەم ذڵداریە بدرێت، بەڵکو ئەمە باشتر و ئاسانتر کاک مەسعود قەناعەت پی بکات کە مافی سەرۆکایەتی نەماوە و هەقە سیستەم پەرلەمانی بێت. هیچ پیویست ناکات گۆران ریگەی ئەم ئەگەرە بگرێت و بگرە بۆچونی من وایە زۆر هانیشی بدات وپشتگیری بکات..کی بتوانیت ئەو ئاواتانە بینیتە دی، کوردستان قازانج ئەکات، نەک گۆران.

گۆران بە هێمنی دانیشیت و تەنانەت واز لە زمانێکی راگەیاندی توند بێنیتەوە و تەماشای دیمەنەکە بکات..نە هەناسەی پارتی و نە هەناسەی یەکیتی سوار نەکات..بە هێمنی دانیشێت و تەماشا بکات بزانیت بێ ئەو کە ئەگوترێت سەرچاوەی ئاژاوەکانە، ئەم کیشانە چۆن و کێ چارەسەریا ئەکات،،گەر چارەسەریش بوون ئەوا هەمو قازانج ئەکەین.

ۆێشنیاری من بۆ برادەرانی گۆران ئەمەیە: کشانەوە لە کۆی پرۆسەی سیاسی و خۆ حازرکردن بۆ هەلبژاردنێکی دی و ریگەدان بە ذلداری یەکیتی و پارتیش بزانین چی بەرهەم دێنیت.

پێشنیاری من ئەوەیە گؤران لە پرۆسەی سیاسی بکشێتەوە و هێمن و لەسەرخۆش بێت و لێگەرێت بزانیت برادەران چی ئەکەن،،هەقیقەت و راستی ئەوکاتە باشتر بۆ هەمومان دەرئەکەوێت


PM:04:57:17/10/2015

ئه‌م بابه‌ته 3916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی