ئیتر واز لە یەكیتی بهێنن

‌رێبین هه‌ردی‌


گۆڕان ئیتر لەمە زیاترنابێت خۆی هەڵخەڵەتێنێت...نابیت هیچ دوو دڵی و گومانێکیش پیشان بدات..رێکەوتنی یەكیتی و گۆران دەمێکە کۆتایی پێهاتووە بەم دانیشتنە کە زۆر بێ شەرمانە هەموو ئەوانە بەشداریان تیاکرد کە ماوەیەک خۆیان لیکردبوین بە شێری بەرگری لە دژی خۆ سەپاندنی پارتی و گۆرانیان بە تەسلیمبوونی پارتی تۆمەتبار ئەکرد، دوا بزماری نەبراوە لەو رێکەوتنە درا..

مردنی ئەو رێکەوتنە راگەیەنن و واز لەم گروپە سیاسیە بهێنن کە ئیستا لە پەرلەمان بەسەرەوە تەسلیمی ئیرادە و خواستی پارتی بوون و هیچ ئیرادە و خەونێکی سیاسیان نەماوە بەرگریکردن نەبیت لەو پێگە بچوک و بەرژەوەندیە سوکانەی هەیانە...کاری راست ئەوەیە لە ئێستاوە هیمەتی بکەن و لەگەڵ هیزەکانی دەرەوەی ئەم قەرەقۆزانەی سیاسەت، هاوپەیمانیەتیەکی نیشتیمانی گەوەرە پیک بهێنن و خۆیان بۆ هەلبژاردنی داهاتوو ئامادە بکەن..کاری راست ئەوەیە گؤران و دکتور بەرهەم و کۆمەڵی ئیسلامی یەک بەرەی تازە بە رۆحێکی تازەوە دامەزرێنن و بەیەک هاوپەیمانیتی بچنە ناو هەڵبژاردنی داهاتووە،،،کاری راست ئەوەیە واز لەم پەرلەمانە ناشرینە بهیننن و بە هێچ شیوەیەک نە دانی پیدا بنێنن و نە شەرعیەتی پی بدەن و کارێکی تازە دەست پێبکەن، بەگوڕیکی تازە و هیوایەکی تازەوە...

گۆران و کۆمەل کاریکی کوشەندە ئەکەن گەر بریاری بەشداری لەم پەرلەمانەدا بدەن کە لە دیوەخانەکانی حیزبەوە سنوری کارکردنیان بۆ دیاریکراوە و بەراسستی بووە بە پەرلەمانی پارتی و هاودەنگەکانی..لێگەڕین ئەوانە لەو بازنەیەدا بن..ژیانی سیاسی لە دەوەرەی ئەوان زۆر گەوەرەتر و فراوانترە..


PM:10:03:15/09/2017

ئه‌م بابه‌ته 17912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی