وێنەیەک کە لە واقعەوە دێت

‌رێبین هه‌ردی‌


برادەران زۆر دژی ئیرهابی فکرین، بەلام دژی لیدوان و بیروبۆچونی ئەندام پەرلەمانێک خۆپیشاندان ساز ئەکەن و داوای وەرگرتنەوەی ناسنامەی ئەکەن و هەندێکیش دڵیان بۆ لە سێدارەدان لێئەدا..لای ئەوان سروە ئەبیتە رەمزی نیشتمانفرۆشی و لای ئیمەش رەمزی شیرەژنی و هەقبێژی..لێرە وێنەکانی ئەبێتە پرۆفایل و هەندیک تا ئەو جێگەیە ئەرۆن داوا ئەکەن کاندیدی سەرۆکی هەرێم بێت، لەولاش خائین و بیگانە پەرستە. لای ئێمە ئەبیتە رەمزی بەرگری لە خێزانی شەهیدان و پێشمەرگە، لای ئەوان ئەییتە سوکایەتی کەر بە شەهیدان و پێشمەرگە..

توخوا کەمیک هەردوو بەرەکە لەبەرگی خۆیان وەرنە دەری و تەماشای دیمەنەکە لە دەروە بکەن: چی ئەبینن: جگە لە دورکەوتنەوەیەکی گەورە و ترسناک و لەهەمانکاتدا ماڵوێرانکەر..چی ئەبینی جگە لە ناکۆکی نا، دوژمنایەتی وو جەمسەرگیریەک کە پێکگەیشتنیان مەحاڵە..چی ئەبینی جگە لە گەوەرەکردنی رق و کینە و ناحەزی زیاتر..تۆزێک لەو بازنەیەی تێیدان وەرنە دەروە و تەماشایەکی دیمەنەکەی خۆتان بکەن و بپرسن بەراست ئەمە چیە؟ بۆ وایە؟ بۆ گەیشتوین بەم دۆخە؟ بشپرسن بەراست ئەم دۆخە بە کوێمان ئەگەیەنێت؟. ئایا لەم شیوازە زیاتر شتیک نیە کە هەم تیایدا هەریەک قسەی خۆی بکات و ئەوەندەش دژ و دوژمنانە نەبێت لەگەڵ ئەوی دی؟. ئایا ریگەیەک نیە جگە لەم جەمسەرگیریە؟ دەی گەلیک هەیە لە دنیادا ئەوەندە رەمز و هەلسەنگاندنی دژ بە یەک بێت..دەی کە من ئەڵیم چارەسەری راستەقینە دوو هەرێمیە، لەبەر ئەوە نیە زۆر ئەمەم پێ خۆشە.،لەبەرئەوەیە وەک ئێوە لە بازنەکەدا نیم و لە دەروە تەماشا ئەکەم چ ناکۆکی و ناحەزی و جەمسەرگیریەکی توند هەیە،،کە هیزەکان بە هەموو توانایان نەک لە شکاندنیدا نین، بەلکو هەرچیەک ئەکەن بۆ قوڵکردنەوە و سەقامگیرکردنی ئەم دورکەوتنەوە و رق لەیەک بونەیە. بەم جەمسەرگیری و رقە گەورە و تەخوینکردنی یەکەوە، بەرەو قۆناغێکی سیاسی ئەرۆین کە پرە لە ئاڵۆزی و لە دۆخی ناکاو، پرە لە ئەگەری هەڵگەرانەوە و شڵەژان..

ئایا بەم جەمسەرگیری و رق و دوژمنایەتیە گەورەیەوە چی ئەبەینەوە؟ چ ئەچینین؟ عاقڵیک نیە بیر بکاتەوە ئەمەی روو ئەدات راست نیە و لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە یەک گەیشتن و لانیکەم تەحەمولکردنی یەک هەیە؟ کە من ئەلیم چارەسەر دوو هەریمیە لەبەرئەوەیە ئەبینم بەداخەوە حیزبەکان ناکۆکی و ناحەزیان کردووە بە ناحەزی و دوژمنایەتیەکی کۆمەڵایەتی کە چین و توێژی زۆر گەورەی تێوە گلاوە..کردویانە بە فاکتیک کە رۆژ بە رۆژ بەرجەستەر و بەهێزتر ئەبێت. ئەو هیزە کۆمەلایەتیانەش کە ئەبیت دژی ئەمە بۆستن،هەریەکەیان بە شێوەی جیاواز تێوەی گلاون و بگرە بەشداری تێدا ئەکەن. 

دوبارە تکا لەو هاوڕییانە ئەکەم کە لەم پەرەری مندا ئەنوسن وەک هەمێشە خۆیان لە سوکایەتی و قسەی زبر بپاریزن،،چونکە ناچار ئەبم بیسڕمەوە. هەموان زۆر ئازادانە و بە توندیش رەخنەی خۆیان بگرن، بەلام بێ سوکایەتی و جنیودان و روشاندنی کەرامەتی یەکتر،،ئەم ولاتە هی ئێمەیە و هەموشمان چونیەک مافمان تیایدا هەیە و چونیەکیش ئەبیت کەرامەت و ریزمان پاڕیزراو بیت..دەی برایان ئێمە ریز و حورمەت لەیەک نەگرین وەک هاولاتی ئەم ولاتە، چۆن ئەتوانین داوا لە دەسەلات بکەین ئەمکارە بکات..هیوام وایە هەمومان بەرز بینەوە بۆ ئەخلاقێکی بەرز و خۆمان لە قسەی ناخۆش بپاریزین،،کێش زۆر حەزی بە جنیودان و سوکایەتی و قسەی زبر هەیە، وابزانم پەکی ناکەوێت و فەیسبوک پرە لەمجێگەیانە کە بە دڵنیایەوە پەرەکەی من یەكیک نابیت لەوانە


PM:04:59:13/12/2016

ئه‌م بابه‌ته 11869 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی