بە گیرفانی بەتاڵەوە ئومێدی گەورە

‌سەردار قادر



ئومێد بۆ تاک و گروپ و بزاوت گرنگە، ئومێد بۆ زاڵبون بەسەر ئاڵنگاری و هیوای هەنگاونان بۆ چارەسەر گرنگە.
لە دوا هەڵبژاردندا بزوتنەوەی گۆڕان کورسیەکانی کەمی کرد، هەر فاکتەرێک بێت دەرئەنجام بوینە خاوەنی (١٢) کورسی.

لەو ساتەوەختەوە بە تێگەیشتن لە بارودۆخەکە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمپانیای وشە دوای هەڵبژاردن لە جیاتی کەنارگرتن و بێ هیوایی جارێکی تر پرۆسەی هەڵسانەوە، جارێکی تر خۆسازدان، جارێکی تر خیتابی پڕ مەسئولیەت بەرامبەر خەڵک و بەرامبەر پڕۆسەی سیاسیی.

زۆربون ئەوانەی ئەیانوت ئەبێت گۆڕان بەرەو لەتبون تەنانەت هەڵوەشان بڕوات.

سەیرکەن چی ئەگوزەرێ..

خۆئامادەکردن  بۆ کۆنفرانسی نیشتیمانی، پرۆسەی دانوستان بۆ پێکهاتنی حکومەت، شەڕی گۆڕان بۆ کارنامە و پاکێجەکانی چاکسازی، نزیکی زیاتری گۆڕان و شەقام لە خەمی گشتی هاوڵاتیان خەمی کۆی بزوتنەوەکەیە.
بەردەوامی لەبەها بەرزەکانی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، کۆمپانیای وشەش خۆی و دامەزراوە میدیایەکانی بە گیرفانی بەتاڵەوە، سایتی (سبەی) روەو گەشانەوە و خوێنەری زیاتر، (KNN)ە کۆی کارمەندەکانی بە بێ موچە بەردەوام شەو و رۆژ لەکاردان بۆ گەیاندنی هەواڵ و زانیاری، لەولایشەوە لە دەیجوری رۆژنامەگەریدا (زەمەن) بە توانای فراوانەوە بوەتە میوانی خوێنەران.

هەوڵەکان بەردەوامن بۆ زامنکردنی مافی هاوڵاتیان بۆ گەیاندنی خەمی شەقامی کوردی، ئومێد لای گۆڕان و وشە ئەو مەنزڵگایە کە هەمیشە هەنگاوەکان بەردەوام ئەبێت.

ئەم دوا قسەیە بۆ پێدانی ئومێدێکی بەتاڵ نییە ئەمە باوەڕبونە، باوەڕبونە بە جەوهەری گۆڕان، باوەڕبونە بە ئۆرگانەکان و هەڵسوڕاو و دەنگدەرەکانی، باوەڕبونە بە کۆی هاوڕێکان ئەوانەی لێرەن یان ئەوانەی لێرە نین.

هەموان خاوەنی پڕۆژەی گۆڕانین و هەموشمان یەکتری تەواو ئەکەین. سایتەکەمان و تەلەفزیۆنەکەمان و رۆژنامەکەشمان کراوەیە بۆ کۆی دەنگەکان، قەڵەمەکان بە یار و نەیارەوە.

بەردەوامی ئەم رێبازە، گیرفانی بەتاڵ بچوکترە لەو ئومێدەی هەمومانی کۆکردوەتەوە.


PM:12:02:12/02/2019

ئه‌م بابه‌ته 3068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی