عیبرەت لەجێبەجێکردندایە . . .
زمناکۆ ئیسماعیل
ئەگەر تاوەکو ئێستا پێدانی روبعە موچەو چارەکە موچە لە حکومەتی هەرێم قەبوڵکراوە، دەبێت دوای بڕیاری بودجە پەسەند کردن، موچەخۆرانی موچە قرتێندراو، ئەو بڕیارە قەبوڵنەکەن و بەدوای جێکەوتە (ئەڵتەرناتیڤ)ی دیکەدا بگەڕێن.
چونکە بەپێی زانیارییەکانی د.غالیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خستنەڕوی رەشنوسی ئەو بڕیارە بێت، "لەڕەشنوسی دەستوری ساڵی ٢٠١٩دا و لە ماددەی (١٠) دوو پێشنیاری كراوە و لە كاتی دەنگداندا یەكلا دەبێتەوە :
پێشنیاری یەكەم :-
"له رهشنوسی بودجهی ساڵی 2019ی عیراق و لهمادهی 10ی بڕگهی (ج)، پاش گفتوگۆكردن به جۆرێك جێگیر كراوە لەم پێشنیارە كه له ” حكومەتی ئیتحادی دەبێت پابەند بێت بە پێدانی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە حاڵهتێكدا ههرێم پابهند نهبێت بهناردنی نهوت، پشكی هەرێم كەمدەكرێتەوە بە رێژەی زەرەرەكان (پارەی ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت ) لێ دەبرێت لە پشكی هەرێمی كوردستان كە ماوەتەوە دوای موچەی فەرمانبەرو پێشمەرگە ".
كە دەكاتە موچهی مانگانهی 454 ملیار دینار بۆ فهرمانبهران و 68 ملیار دینار بۆ پێشمهرگهو 125 ملیار دینار بۆ چاودێری کۆمهڵایهتی جێگیر کراوهو ئهگهر ههرێم نهوتیش رادهست نهکات مانگانه 647 ملیار دینار بۆ ههرێم دهنێردرێت". (ئەم زانیارییانە لە د.غالیب وەرگیراوە).
ئەوەی پەیوەستە بەکۆی گشتی موچەخۆران ئەوەیە، بەو پێیەی بەشە بودجەی هەرێم لەکاتی خۆیدا لەبەغدادەوە دەگاتە هەرێم، ئەوکات پارەی تەواو لەهەرێمدا دەبێت و حکومەتی هەرێمیش چیتر ناتوانێت خۆڵ بکاتە چاوی فەرمانبەرو موچەخۆران بەبیانوی نەدانی بەشە بودجەی هەرێم، لەو ڕوانگەشەوە دەبێت پابەند بێت بەپێدانی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران، دەرئەنجامی پابەند نەبونیشی موچەخۆران و فەرمانبەران دەتوانن لەڕێگای دادگای فیدڕاڵی (محکمە اللاتحادی) شکات لەحکومەتی هەرێم بکەن، وەک کابرای جوتیار، مام فارسی رێزدار کردی.
AM:11:36:24/01/2019
ئهم بابهته 4740
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی