بارزانی و پاکێجەکان

‌دانا سۆفى برایم

‎دوای پێنج مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دواجار لە چەند رۆژی ڕابردوو پارتی دیموكراتی‌و كوردستان‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێككەوتنیان لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئیمزا كرد.

لە رۆژانی داهاتوودا ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیش كۆدەبێتەوە بەمەبەستی پەسەندكردنی رێككەوتنەكە لەگەڵ پارتی‌و یەكلاكردنەوەی كاندیدی پۆسته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و پارێزگاری كه‌ركوك. 

بۆ سەرۆکی پەرلەمان لە ململانێ نێوان ڕێواس فایەق و بێگەرد تاڵەبانییە و یەکێتی بڕیاردەدات و زیاتریش چانسی ڕێواس فایەق بەھێزترە بۆ ئەم پۆستە، بۆ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بێ رکابەر ناوی کوڕی دووەمی تاڵەبانی دێت ئەویش قوباد تاڵەبانییە بۆ جاری دووەم.

بۆ پارێزگاری کەرکوکیش ناوی ڕزگار علی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دێت کە پارتیش قسەی لەسەری نەبووە.

لەماوەی ڕابردوو ئەم دوو ھێزە سیاسیە بە تایبەتیش بە پارتی بە دڵشکێنەری یەکێتی تاوانبار کرا لەسەر کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بێ یەکێتی، یەکێتی تا دەھات زیاتر سوور دەبوو  لەسەر داواکاریەکانی بەرامبەر بە لایەنی پێکھێنەری حکومەت، کۆتا پەیامی یەنەکە بریتی بوو لە کەرکوک و کەرکوک و کەرکوک لە دەمی یەکێک لە کوڕانی تاڵەبانی کۆچکردووە بوو بۆ ھێزەکەی بەرامبەری.

لە کۆتاییدا لە لەسەر دەستی بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵدا گرژیەکان کۆتایی پێھات، لە ئێستادا مەکتەبی سیاسی ھەردووک لا بەر پرسیارەتییان کەوتۆتە سەر شان بەرامبەر بە پابەندبوون و نەرمی نواندن لەسەر پێکھێنانی کابینەی نوێ، و کەرکوک و بەغداش، کە کەسایەتی یەکەمی ھەردووک حیزب پێکھێنەری سەرەکی ئەم رێککەوتنن.

کەرکوک و بەغدا
بە پێی ھەندێک زانیاری نافەری بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵدا ڕێککەتوون لەسەر ئەوەی پارێزگار بە دڵی پارتی ئەبێت و پارتیش ھاوکاری یەکێتی بێت و لامپەر بۆ کاندیدی یەکێتی لە حکومەتی ناوەند بۆ وەزارەتی دادی دروست نەکات و ھاوکاری بێت.

ئەوەی پێویستە بوترێت و بکرێت ھەرچی زووە کابینەی داھاتوو پێکبھێندرێت و پاشەکەوت نەمێنێت، چونکە ھیچ بەھانەیێک نەماوە و خەڵکی ماندوون و حکومەتی عێراقیش پەبەند بووە بە ناردنی شایستی دارایی ھەرێم کە زیاتر لە ٥٠٠ پێنجسەد میلیارد دینار بەرامبەر بە ناردنی ڕۆژانەی نەوتی ٢٥٠ دوو سەد پەنجا ھەزار بەرمیل نەوت، ھیچ کام لەم ھێزانە  نەدۆڕاون، بەڵکو دۆڕاو ئەو ھێزە دەبێت قسەی کەسایەتی یەکەمی حیزبەکەی خۆی و متمانەی ھاوڵاتی ھەرێم بەم ڕێککەتنە بشکێنێت و پابەند نەبێت پێی.

لەسەرو ھەموشیانەوە پێویستە بارزانی بۆ (٤)چوار ساڵی داھاتوو حاکم بێت نەک حاسم لە ھەرێم و بەغداش.


PM:05:28:06/03/2019

ئه‌م بابه‌ته 4728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی