کاک ڕابون کێشە سیاسیەکانت بە من چارە نابێت

‌کارزان عوسمان

وەختێک کاک رابون لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا لە کەناڵی ڕوداوو ناوی من دەهێنێت.. ناچارم دەکات بەم وەڵام دانەویە..

نازانم من بۆ ناچار دەکرێم بەوەی وەڵامی مەسجێکی کاک ڕابون نەدەمەوە کە داوای کردبو بێت لە تاوتوێ دیداری لەگەڵ بکەم، دیارە ئەمە بە قسەی کاک ڕابون!!

ئەم تێگەیشتنە حیزبیە سەیر نیە بەلامەوە لای کاک ڕابون ئەو حیزبایەتی کردوەو دیسپلینی حیزبی بەشێک لە حیزبەکانیشی تاقی کردۆتەوە، بەڵام ئەوەی سەیرە، من بۆ دەبێت ناچار بکرێم و ڕێم لێ بگیرێت و پێم بوترێت چۆن مامەڵە بکەم! جگە لە عەقدێک لە نێوان من و ئێن ئار تیدا.. نە ئیلتیزامی حیزبیم هەیە، نە ئیمتیازی قەبەو موچەی زۆر و پاسەوانم هەیە ترسی لەدەستدانیم هەبێت.. نە قەرزارباری هیچ حزبێک و دەنگدەرەکانیم کە ناچاربم گوێ ڕایەڵبم و منەتی پۆست و پلەم لەسەربێت!

لە ماوەی ۱٠ ساڵی کارکردنم لە ئێن ئارتی بە یەک دوری لە نێوان هەمو هێز و لایەنە سیاسییەکان وەستاوم بە نەوەی نوێشەوە کە سەرۆکەکەی تەمویلی ئێن ئار تی دەکات.

کاک ڕابون و هاوڕێکانی ئاگادارن لەسەرەتای دروسبونی ناکۆکییەکانی ناو نەوەی نوێوە.. خۆم بە شەخسی و هاوڕێکانم لە ئێن ئار تی داوامان لێکردون بەشداربن لە بەرنامەکانی ئێن ئار تی و وەک هەر هێزێکی تر سەیری ناکۆکییەکانی نەوەی نوێ دەکەین.. لەسەر بنەمای پیشەی بون لەگەڵ ئەوەی ئەوان ئامادە نبون بێنە ئێن ئار تی، لە ڕوماڵی ئەو ناکۆکیانەدا کۆی نارەزایەتی و نیگەرانیەکانمان نیشانداوە وەک کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و بەیانامەکانیان و کۆی چالاکیەکانی تریان، کە ئەوە ئەرکی میدیایی خۆمان بوە..

چەند ڕۆژێک لەمەو بەر و پاش چەند مانگێک لە یەکەم داوای من لە کاک ڕابون بۆ ئەوەی میوانی تاوتوێ بێت، مەسجێکی نارد و داوای بەرنامەی کرد.. من لە سلێمانی و ئەو داوای کردبو کە چومە هەولێر بەرنامەکە بکەین.. من ئاسای وام دانا بچمەوە هەولێر ئاگاداری بکەم و بەرنامەکە بکەین.. بەڵام بەر لە تێپەرینی ۲٤ سەعات بەسەر نامەکەی کاک ڕابون بۆ من.. پۆستێکی پڕ لە غەدر و ناراستی لەسەر ئێن ئار تی کردبو گوایە دیفاع لە شاسوار عبدولواحید دەکەین کەناڵی خەڵک نەماوین!

یەکێک لە هاوڕێکانی کاک ڕابون تێلی کرد و پێم وت سەرەرای نیگەرانیم لەو پۆستەی لەسەر ئێن ئار تی بچمەوە هەولێر میوانداری دەکەم.. ئەمە چیرۆکەکەیە بە کورتی و هێشتا کاک ڕابون گلەیی هەیە!

تێکەڵ کردنی ئێن ئار تی بە کێشە سیاسیەکان دەزانم مەبەستدار و ئامانجدارە لای کاک ڕابون، بەڵام دەبێ پێت بڵێم بەداخەوە ئەمە هیچ لە پیشەیی بونی ئێمە کەم ناکاتەوە و پێم وابو ئێوەو مانان وەک سیاسی نا، لانی کەم وەک ئەکادیمیەک ئەوە دەنرخێنن، نەک ئیستغلالی بکەن بۆ مەرامی سیاسی.


AM:11:20:18/06/2019

ئه‌م بابه‌ته 15248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی