چاك بووین به فیلمی هیندی!!
هاژه باست حه‌مه غه‌ریب
سروشتی فیلمی هیندی وایه، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی فیلمه‌كه 3 سه‌عات بێت، هه‌ر چاره‌كێك و بهتهڵێك ده‌ره‌كه‌وێت، جا خۆشی له‌وه‌یه رۆڵی ئه‌م به‌ته‌ڵه ماوه‌كه‌ی ئه‌وه‌نه كورته نازانیت له كوێوه هات و بۆ كوێ چوو، هێشتا له به‌شه‌كه‌ی ئه‌و تێنه‌گه‌یشتوین، یه‌كێكی تر یه‌ت و ئه‌ومان له‌بیر ئه‌باته‌وه، هه‌ر ناهێڵن بزانین بابه‌تی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه چی بوو.
ئێستا ئه‌مه رێك دۆخی ئێمه‌یه، به‌تایبه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ر حه‌فته‌ی جارێك، رووداو و كاره‌سات و به‌سه‌رهات و ئیتر چی ناوده‌نێی ناوی نێ، بۆمان دێننه ناو ساحه‌كه و ئێمه‌ش، (به‌جدی كه‌سی لێ ناپه‌ڕێنم مه‌به‌ستم هه‌موومانه)، وه‌ك هه‌نگ دهنیشینه ناو گوڵه‌كان، (بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌ینێ، ئه‌مانه گوڵی سروشتین یان لاستیكن)، هه‌ركه‌سه و به‌شی خۆی شیله وه‌ره‌گرێت، (كه‌ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان وایه شیله‌یه، ته‌نها ته‌پ و تۆز بێت) و ئه‌یبه‌ینه‌وه به‌حسابی خۆمان ده‌یكه‌ین به هه‌نگوین، هێشتا ئه‌م هه‌نگوینه‌ی دروستمان كردوه هه‌ڵمی لێ هه‌ڵده‌ستێت، خێرا شتێكی ترمان بۆ دێته پێش، یه‌ڵا راكه‌ن به‌شی خۆتان بهێننه‌وه، ئینحا رێك وه‌ك فیلمه هیندییه‌كه، ئه‌كته‌ری پێشترمان بیرچۆته‌وه.
ئه‌مه‌یان قه‌ینا، گریمان ئێمه‌ی كورد، میله‌تێكی خه‌مخۆر و به‌به‌زه‌یی و هه‌ست ناسكین!! به‌ڵام خۆشی له‌وه‌یه، ئه‌وه‌نه جوان خۆمان به‌و شتانه‌وه سه‌رقاڵ كردوه، كهتێدهپهڕن و ده‌بن به‌ڕابردوو، هیچ له‌خه‌مێكی داهاتوومانا نین، ئه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌ره‌كیه، (قیر و سیا، من ناوی ناهێنم)، كه‌په‌یوه‌سته به ژیانی هه‌موومانه‌وه، هه‌ر له‌بیرمان كردوه، ده‌كه‌واته چاك بوین به فیلمی هیندی.
كوردستانی نوێ
PM:01:53:29/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3444
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی