ژن گۆره‌وییه بۆ ئه‌و پیاوه‌ی قاچ بێت
هاژه باست حه‌مه غه‌ریب
سروشتی گوڵ وایه، كاتێك بۆ ماوه‌یه‌ك ئاوی ناده‌ی و گڵه‌كه‌ی ناگۆڕی و ئیهمالی ده‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌ند ڕۆژێكی كه‌میش بێت، سیس و وشك ده‌بێت و له گوڵێكی بۆن خۆش و ره‌نگ جوانه‌وه ده‌بێته خاشاك، رێك ئه‌وه سروشتی ژنه. ژن كاتێك هاوسه‌رگیری ده‌كات، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی شا بێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی بێت،
ئه‌وه ژنه‌كه ده‌بێته تاجی سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌یی و خۆشی بۆ ماڵه‌كه‌ی و خێزانه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كه‌شی ده‌هێنێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و رێزی نه‌گرێت و وه‌ك گوڵ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كات و نه‌یژێنێت، ئه‌وه ئه‌و ماڵه ده‌بێته زیندانێكی نه‌بڕوه بۆ ژنه‌كه‌و بۆ پیاوه‌كه‌ش، كه‌هه‌ندێ جار ره‌نگه دۆخی زیندان خۆشتر بێت، چونكه كه‌وتنه زیندان به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانێكه‌وه‌یه، دواتر زیندان پاش ته‌واوكردنی سزا ده‌بڕێته‌وه،
به‌ڵام زۆر كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی جورئه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌و زیندانه هه‌تاییه رزگاریان بێت. ده‌گێڕنه‌وه.. جارێك كۆمه‌ڵێك پیاو كه دانایه‌كیان تێدایه، پێكه‌وه گفتوگۆ له‌باره‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، یه‌كێك له پیاوه‌كان ده‌ڵێت: (ژن وه‌ك گۆره‌وی وایه، كه‌ی بته‌وێت ده‌توانی بیگۆڕی و دانه‌یه‌كی نوێ بكڕی)، پیاوه‌كانی تر داوای رای پیاوه داناكه‌یان كرد له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه، ئه‌ویش وتی: ( ئه‌و راست ده‌كات كاتێك كه‌سێك خۆی وه‌ك قاچ بیت، ژن وه‌ك گۆره‌ویه، به‌ڵام كاتێك پیاو وه‌ك شا بێت ژنه‌كه‌ی ده‌بێته تاجی سه‌ری).
PM:12:21:24/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 8004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی